❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دایکی میهره بان......کوریکی بئ وه فا

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2015-12-02 13:33:16

D I L A N
سونبولی یانه
شوێن: 🔥kirkuk🌋
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2014-10-09
دواترین سه‌ردان: 2016-07-24
په‌یامه‌كان: 1257
LinuxSafari

دایکی میهره بان......کوریکی بئ وه فا

دایكێكی میهره‌بان و .....كوڕێكی بێ‌ وه‌فا
زۆر ڕقم له‌ دایكم بوو ....چونكه‌ ته‌نها خاوه‌نی چاوێك بوو!
دایكم ته‌نها خاوه‌نی چاوێك بوو... ڕقم لێی بوو ...چونكه‌ ده‌بووه‌ مایه‌ی ته‌ریقبونه‌وه‌م .
له‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه‌منی لێبووم وه‌ك چێشت لێنه‌ر كاری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی ژیانمان دابین بكات و جێگای باوكم بۆ پڕبكاته‌وه‌ ، ڕۆژێ‌ له‌ ڕۆژان ...كه‌ ئه‌و كات له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی ده‌مخوێند ، هات بۆ پۆله‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌بینینی جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی كه‌مێك له‌ ماندووبونه‌كه‌ی و هیلاكیه‌كه‌ی بڕه‌وێنێت و هه‌ناسه‌یه‌كی پڕ له‌ له‌ ئارامی هه‌ڵمژێت.
به‌ هاتنی دایكم بۆ پۆله‌كه‌م زۆر هه‌ستم به‌ ته‌ریقبوونه‌وه‌ كرد و به‌ چاوه‌ پڕ ئاگرینه‌كانم غه‌زه‌ب بارانم كرد ... پێم ووت چۆن كاری وا ده‌كه‌ی ...
بۆ ڕۆژی دواتر قوتابیێكی هاوپۆلم پێی ووتم : دایكی ته‌نها چاوێكی هه‌یه‌....ئوه‌ه‌ه‌
له‌و كاته‌یا حه‌زم ده‌كرد دڵم له‌ لێدان بكه‌وتایه‌و بمردبام یاخود دایكم له‌ ژیانم دوركه‌وتبایه‌ته‌وه‌ وهه‌رنه‌مدیبوایه‌ته‌وه‌ ، چومه‌ شوێنی كاره‌كه‌ی و دایكم هه‌ر كه‌ چاوی پێ كه‌وتم به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ پێشوازی كردم و به‌ره‌و ڕووم هات ...منیش زۆر به‌ توڕه‌یه‌وه‌ هاوارم به‌سه‌ریا كرد و پێم ووت بمردبوای باشتر بوو نه‌وه‌ك سه‌ردانی منت كردبا ، هیچ وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه‌
هیچ بیرم له‌ووته‌ ناشیاوه‌كانم نه‌كردووه‌ چونكه‌ زۆر توڕه‌بم ! وه‌ هیچ گوێم به‌ هه‌ست و نه‌ستی ئه‌و نه‌دا...
هیوایه‌تم بوو ئه‌و شوێنه‌ به‌جێبێڵم ، هه‌وڵی زۆرم دا تا یه‌كه‌یه‌كه‌ی قۆناغه‌كانی خوێندنم به‌ سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كرد وه‌ به‌ هۆی نمره‌كانمه‌وه‌ توانیم له‌زانكۆی سه‌نگافوره‌ وه‌ربگیرێم...
چووم بۆ سنگافوره‌ ..به‌ هه‌وڵی زۆرمه‌وه‌ توانیم خوێندن به‌سه‌ركه‌وتویی ته‌واو بكه‌م...پاشان ژیانی هاوسه‌ریم پێك هێنا...وه‌ خانوێكم كڕی تێیدا نیشته‌جێ‌ بووم... چه‌ند مناڵێكمان په‌یدابوو زیاتر ژیانمانی خۆش كرد.
ڕۆژێ‌ له‌ ڕۆژان ئه‌و دایكه‌ی چه‌نده‌ها ساڵ بوو نه‌مدیبوو بۆ ته‌نها جارێكیش چاوی به‌نه‌وه‌كانی نه‌كه‌وتبوو به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنمانئه‌م هه‌موو ڕێیه‌ دوور و درێژ و ناخۆشه‌ی بڕیبوو به‌ ناڕه‌حه‌تیێكی زۆره‌وه‌ تاكو توانیبووی ماڵه‌كه‌م بدۆزێته‌وه‌ ، بینیم له‌به‌رده‌رگامان وه‌ستاوه‌ مناڵه‌كانم پێی پێده‌كه‌نین...
به‌ سه‌رما قیژان و پێم ووت ئه‌وه‌ هاتوویت مناڵه‌كانم بترسێنیت ؟ لێره‌ بڕۆ با چاوم پێت نه‌كه‌وێت!!!
زۆر به‌ هێمنی وه‌ڵامی دامه‌وه‌و ( ببوره‌ ...ناونیشانه‌كه‌م هه‌ڵه‌ كردووه‌ ) ...پاشان ڕۆیشت و دیارنه‌ما... 
ڕۆژێك له‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه‌ كاتی خۆی خوێندنم تێیدا كردبوو نامه‌یه‌كم پێگه‌یشت له‌ نامه‌كه‌دا داوای كۆكردنه‌وه‌ی خێزانه‌ په‌رت و بڵاوه‌كه‌م لێكرا بوو.
منیش له‌به‌ر شه‌رمی خۆم ، بڕیارمدا بچم بۆ ماڵی دایكم ، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خێزانم هه‌ست به‌و كاره‌ نه‌كات به‌ درۆ ووتم كاره‌كه‌م وا ده‌خوازێ‌ كه‌ سه‌فه‌ر بكه‌م!
دوای كۆبونه‌وه‌ ڕۆیشتم بۆ ئه‌و ماڵه‌ی كه‌ كاتی خۆی من و دایكم تێیدا ده‌ژیاین !!!
به‌ڵام كه‌ چووم ، دراوێسه‌كه‌ پێیی ڕاگه‌یاندم كه‌ دایكت ....مردووه‌.
ته‌نها فرمێسكێكیش له‌ چاوانم نه‌هاته‌ خواره‌وه‌!!
دراوسێكه‌ نامه‌یه‌كی پێدام كه‌ دایكم به‌ر له‌ مردنی بۆ كوڕه‌ دڵ ڕق و بێ‌ وه‌فاكه‌ی نوسیبووی ، 
له‌ نامه‌كه‌دا هاتبوو : كۆڕه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌م ، به‌ هاتنم بۆ سه‌نگافوره‌ و ترسانی مناڵه‌كانت زۆر داوای لێبووردن ده‌كه‌م..
من زۆر دڵ خۆشم ده‌بم هه‌ر كاتێ‌ كه‌ بێیت بۆ سه‌ردانم به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاتێ‌ هاتی من له‌ ژیان نه‌مابم ئه‌وا به‌ دڵ حه‌ز ده‌كه‌م كه‌ پێشوازیت بكه‌م به‌ڵام ئه‌و كات ناتوانم سه‌رم له‌ سه‌رینه‌كه‌م هه‌ڵگرم!!
ڕۆڵه‌كه‌م بۆ ته‌ریق بونه‌وه‌كه‌شت چه‌ندان جار به‌ هۆی منه‌وه‌ زۆر داوای لێبوردن ده‌كه‌م...
ئایا ده‌زانیت كاتێ‌ بچووك بووی له‌ ڕووداوێكدا تووشی كاره‌ساتێك بووی به‌ هۆیه‌وه‌ چاوێكت له‌ ده‌ست دا ، منیش وه‌ك دایك زۆر لام گران و ئه‌سته‌م بوو ڕۆڵه‌كه‌م گه‌وره‌ بكه‌م له‌ كاتێكدا ته‌نیا خاوه‌نی چاوێك بێت ، بۆیه‌ چاوێكی خۆمم پێشكه‌ش كردیت...وه‌ من زۆر هه‌ستم به‌ شانازی ده‌كرد و دڵخۆش بووم به‌وه‌ی كه‌ كوڕه‌كه‌م ده‌توانێت به‌ چاوه‌كانی جیهان ببینێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی خۆشه‌ویستی .....دایكت

Kurdzhin
هاورييه تيت به هه شتيكي برله نوره
     وه فاداريت خوشه ويستيه كي بي سنوره
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 35.173.48.224
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net