❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێکەنینی خوای پەروەردگار..

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2016-07-09 10:51:18

★شـــوان★
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سؤران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2019-05-06
په‌یامه‌كان: 446
ویبگه‌
LinuxSafari

پێکەنینی خوای پەروەردگار..

((( ﷽ )))

به پشتيواني خواي گه وره پيتان گه يشتمه وه به چيرؤكيكي زؤر كاريگه ر به راستي له ناخه وه مني هه ژاند هيوادارم ئيوه ي به ريز زؤر زؤر سوودي لئ وه رگرن.

پێکەنینی خوای پەروەردگار..
دایکێکی نابینا .. لە نەخۆشخانە بەدیار کوڕەکەیەوە دانیشتبوو دەگریا ..
پزیشکەکان ئاگاداریان کردبووەوە ، کە هیچ ئومێدێك بۆ چاك بوونەوەی كوره كه ي نيه..
فریشتەیەك هاتە لای دایکەکەو پێگووت..
خوای گەورە رەحمی پێکردویت ..
یەك ئارەزوو بکە بۆ ئەوەی بۆت جێبەجێ بکەم ..؟
دایکەکە ووتی: ئارەزوومە کوڕەکەم چاك ببێتەوە..
فریشتەکە ووتی ئاواتەکەت دێتە دی ، بەڵام پەشیمان نابیتەوە؟
دایکەکە ووتی ، بەدڵنیایوە نەخێر..
فریشتەکە ووتی دەتوانی داوای چاك بوونەوەی چاوەکانت بکەیت..!؟
دایکەکە ووتی ، تۆ هەست بە دایەکایەتی ناکەیت چونکە منداڵت نیە..
ساڵ هاتوو چوو .. کوڕەکەی گەورە بووە..خوێندی تەواوکردو ژنی هێناو منداڵی بوو..
کوڕەکە هاوسەرەکەی زۆر خۆشدەویست..!
ڕۆژێك کورەکە بەدایکی ووت: نازانم چۆن پێت بڵێم ..!؟
بەڵام بەخوا هاوسەرەکەم حەز ناکات لەگەڵ تۆدا بژی..!بۆیە ماڵێکت بۆ دەگرم بۆئەوەی خۆت بەتەنها بژیت..!
دایکەکە ووتی .. نا - پێویست ناکات ماڵم بۆ بگریت من دەچم بۆ خانەی پیران، لەوێ خەڵکی هاوتەمەنی خۆمی لێیە بێزارو بێتاقەت نابم ..
کاتێك دایکەکە لە ماڵی کوڕەکەی دێتە دەرەوە.. زۆر بێتاقەت دەبێت و دەست دەکات بەگریان..
دووبارە فریشتەکە دێتەوە بۆلای و پێدەڵێت: ئەها کوڕەکەت چی بەسەرهێنایت؟ پەشیمانیت؟ دەتەوێت بەنەفەرتی بکەیت..؟
دایکەکە دەڵێت: بەدڵنیایەوە .. نەخیر پەشیمان نیم ..
فریشتەکە دەڵێت دووبارە خوای پەروەردگار منی ناردوە ..تا - ئارەزویەکی تۆ جێبەجێ بکەم، بەدڵنیایەوە ئەمجارە ئارەزووی چاك بوونەوەی چاوەکانت دەکەیت وانیە؟
دایکەکە دەڵێت : نەخیر - بەڵکو ئارەزوو دەکەم.. کە خوای گەورە دڵی بووکەکەم نەرم بکات، باشترین هاوسەر بۆ کوڕەکەم و باشترین دایك بێت بۆ کوڕەزاکانم..چونکە من لەوێ نەماوم تا- ئاگام لێیان بێت.
فریشتەکە کە گوێ لەمە دەبێت.. دەستدەکات بە گریان و دوو دڵۆپ فرمێسك دەکاتە چاوی دایکەکەو بینایی بەدەست دەهێنێت..
دایکەکە دوای چاك بوونەوەی چاوی... تەماشای فریشتەکە دەکاتو دەڵێت : بۆ فریشتەیش دەگری؟؟
فریشتەکە دەڵێت : بەڵێ..
ئێمە کاتێك لەخۆشیاندا دەگرین، کە خوا پێبکەنێت..
دایکەکە دەڵێت بۆ خوا پێدەکەنێت؟
فریشتەکە دەڵێت : بەڵێ پێدەکەنێت لە خۆشی ئەوەی بەندەیەکی وەك تۆی دروستکردوە، ناوی لێناوی دایك..

وةركيراوة له :بةيجى جيرؤكى كاريكةر

Kurdzhin
چـــێــژ لــه‌ ژیــانــی خـۆت بـبـینـه‌ ،، بـــێ ئـــه‌وه‌ی بیـــر لـه‌ ژیـانـی كـه‌سـێكـی دی بـكـه‌یـتـه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 34.238.189.171
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net