❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆکێکی پڕ لە ئازار مەینەتی.

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2016-07-13 18:38:42

★شـــوان★
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سؤران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2019-05-06
په‌یامه‌كان: 446
ویبگه‌
LinuxSafari

چیرۆکێکی پڕ لە ئازار مەینەتی.

چیرۆکی کاریگەر
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
چیرۆکێکی پڕ لە ئازار مەینەتی.چیڕۆکێک زۆر کاریگەر  و خەمناک.چیڕۆکێک دلت پڕ دەکات لە گریان بەهۆی ویژدانی مرۆڤەکان.مندالێک دوای کۆچی دایکی میهرەبانی..
چیرۆکەکە دەست پێ دەکات بە چرکە ساتی لە دایک بوون منداڵەکەوە.پەروەردە بوون بە بێ نازی دایکی.
کاتێک منداڵەکە لە دایک دەبێت دایکی دەمرێت و بە جێ دەهێڵێت بە تەنیا.
باوکی ناچار دەبێت منداڵەکە بەرێتە لای پووری بۆ ئەوەی لەگەڵ منداڵەکانی خۆیدا بە خێوی بکات چونکە خۆی بە شە و بە رۆژ سەرقاڵی ئیش کردن بوو کاتی ئەوەی نەبوو ئاگای لە منداڵەکەی بێت..

لە دوای شەش مانگ بەسەر کۆچ کردنی هاوسەرەکەیەوە باوکی منداڵەکە ژنی دووەمی هێنا و پاشان هات منداڵەکەی بردەوە تاکو لەگەڵ خۆیاندا بژێت.
لە دوای تێپەر بوونی چەند ساڵێک پیاوەکە لە ژنە تازەکەی دوو منداڵ بوو کور و کچێک.
ژنی باوکی زۆر گرینگی نادا بە منداڵە بچوکەکە هیچ هەستێکی خۆشەویستی پێ نابەخشی
بەردەوام پشتگوێنا ئەخست
لە تەمەنی چورا ساڵیدا دایکە تازەکەی دایە دەستی کارکوزاری ماڵەکەیان تا لەگەڵ خۆیا کاری ناو ماڵ پاک کردنەوەی پێ بکات وەکو سرینەوە و شۆرین هەر کارێک پەیوەست بێت بە ماڵەکەیانەوە ئەو منداڵە دەبوایە جێ بەجێ بکردایە
لە رۆژێکی ساردی زستاندا ژنەکەی هەستا بە رێکخستنی خوانێک بۆ خزمە و کەس و کاری خۆی منداڵەکەیان لە ژووری میوانەکان دوورخستەوە پشت گوێان خست بە هۆی سەرقاڵی زۆرەوە تەنانەت کار گوزاری ماڵەکەش منداڵە بچوکەکەی پشت گوێ خستبوو نەی ئەتوانی ئاگای لێ بێت،،

لەسەر مێزی نانخواردن جۆرەها خواردن ئامادە کرابوو منداڵەکەش بە ئاواتی ئەوەوە بوو کە ئەو رۆژە لەو خواردنە بە ئاسوودەیی تێ بخوات بەڵام ژنی باوکی لە ناو قاپێکی خراپ و پیس تەنها کەمێک برنجی بۆ خستە سەروو دایە دەستی منداڵەکەوە پێ وت برۆ حەوشەی خانووەکە نانەکەت بخۆ،

ئەویش قاپەکەی وەرگرت و بە دڵێکی شکاو و خەمبارییەوە رۆیشتە دەرەوە کە زۆر سارد بوو تاکو نانەکەی لێ بخوات.

هەموان ئەوەیان لە بیر چوو بوو کە ئەو مناڵە پێویستی بە هەست و سۆز و خۆشەویستیە بەڵام لە هەموو لایەکەوە ئیهمال کرابوو.

دانیشت منداڵەکە لەبەر ئەو سەرمایە دەستی کردە برنج خواردن کە لەبەر سەرما بۆی نەدەخورا،کەسێ نەبوو بپرسێت ئەرێ ئەو منداڵە چی بەسەر هات و بۆ کوێ چوو.

هەمووان لە بیریان چووە ئامۆژگاری پێغەمبەری خوا (د.خ) لێ بێت. کە ئەبێت منداڵی هەتیو ئەبێت چاودێری بکرێن و بێ ناز نەکرێن لە ژیاندا..

لە دوای تەواو بوونی میوانداریەکە هەموو خزم و کەس و کارەکەی رۆیشتن و کارگوزارەکەش بە هۆی هیلاکی زۆرەوە منداڵەکەی بیر چوو بویەوە لە ژوورەکەی خۆی خەوت منداڵەکەش هەر لەبەر سەرما ماوەتەوە کەس نەبووە بیباتە ژوورەوە هەمووان لێ بێ ئاگان و کەس نەبوو لە منداڵەکە بپرسێت!!!.

پاشان باوکی منداڵەکە گەرایەوە لە سەر کارەکەی لە ژنەکەی پرسی کوا منداڵەکەم ژنەکەشی پێ وت لەگەڵ کارگوزارەکەیە (بەڵام زۆر دڵنیا نیم کە لەگەڵێتی یان نا)!!

پاشان باوکی منداڵەکە خەوت لە خەویدا ژنەکە کۆنەکەی هاتە خەوی پێ وت (ئاگات لە کورەکەمان بێت)

بە پەلە لە خەو راپەری و بە ژنەکەی وت کوا منداڵەکەم ژنەکەش وتی ئەی نەم وت وا لەگەڵ کار گوزارەکەیە

دووبارە باوکی منداڵەکە خەوتەوە دووبارە خەوی بە ژنەکەی تریەوە بینی پێ وت (ئاگات لە کورەکەت بێت)

دووبارە لە خەو راپەریەوە وتی کوا کورەکەم واتی وا لەگەڵ کارگوزارەکەیە نەفسی خۆت مورتاح بکە ئەوە هیچ نیە تەنها خەو ئەبینیت پاشان بێ دەنگ بوو دیسان خەوتەوە

ئەمجارە خەوی بینیەوە بە ژنە مردوویەکەوە و پێ وت:

(کۆتایی هات منداڵ بێ نازەکەت)

پیاوەکە بە شەڵەژانەوە هەستایەوە رۆیشت بەرەو ژووری کارگوزارەکە بینی منداڵەکەی لەوێ نیە

شێت ئاسایانە ئەو شەوە رەفتاری دەکرد هەموو ماڵەکە گەرا منداڵەکەی نە دۆزیەوە

پاشان بە راکردن چوو بۆ دەرەوە ئەم لاو ئەو لا تا دۆزیەوە..... بەڵام دوای چی!!!

کاتێک ژیانی کۆتایی پێ هاتبوو

لەبەر سەرما هەموو گیانی رەق بوو لاشەی شین و مۆر هەڵگەرابوو بە هۆی سەرمای زۆرەوە

لە پەنەیا بینی کەمێک برنج لە ناو قاپێکی کۆن تۆزێکی بۆ خورابوو.......!!!
من تنیا ئەو دەلێم ئەگەر مرۆڤەکان ویژدانیان لە دەست دا ئەو لە ئاژەلە دڕندەکان دڕندە تر دەبێ....
بەهیوای سودبینین ان شاالله

Kurdzhin
چـــێــژ لــه‌ ژیــانــی خـۆت بـبـینـه‌ ،، بـــێ ئـــه‌وه‌ی بیـــر لـه‌ ژیـانـی كـه‌سـێكـی دی بـكـه‌یـتـه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2016-07-17 09:10:32

DLLA
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-06-20
دواترین سه‌ردان: 2019-07-18
په‌یامه‌كان: 687
LinuxSafari

Re: چیرۆکێکی پڕ لە ئازار مەینەتی.

دەست خۆش

Kurdzhin
ئەو ئەشقەی لە دڵمە
تەنها بە وەستانی دڵم
کۆتای دێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2016-10-05 21:10:01

★شـــوان★
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سؤران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2019-05-06
په‌یامه‌كان: 446
ویبگه‌
LinuxSafari

Re: چیرۆکێکی پڕ لە ئازار مەینەتی.

Dla22 zor supas daste tosh xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.229.122.166
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net