❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زۆرکاریگەرە ‏

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2017-07-19 16:44:26

Arkan Salah
پڕشنگی یانە
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: كوردستان=بەهەشت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-01-29
دواترین سه‌ردان: 2019-06-20
په‌یامه‌كان: 441
SymbianOSunknown

زۆرکاریگەرە ‏

دایکی زۆر لێی توڕە بوو ، ھەوڵی دا بە پێکەنینی بھێنێت و ئاشتی بکاتەوە لێی پرسی : دایکە بۆ بەربانگ چی ئامادە دەکەی ؟

دایکی بە توڕەیی وەڵامی دایەوە : ژەھر

بە زەردەخەنەوە وەڵامی دایەوە : ھەتا ژەھریش تامێکی خۆشی ھەیە بە دەستی تۆ

دایک : لاچۆن لە پێشم

کوڕ : باشە زەردەخەنەیکە

دایک : لێم گەرێ و بڕۆ با کارەکەم تەواو بکەم

کوڕ : بەو ڕادەیە لێم توڕەی دایکە ؟

دایک : نامەوێت ڕوخسارت ببینم تاکو فێر نەبی چۆن رێزم دەگری

کوڕ : باشە ، توڕەم ئەم ئێوارەیە لەگەڵ تۆ بەربانگ ناکەمەوە

دایک : ژەھر بخۆ

کوڕ : باشە

چووە دەرەوە بۆ ئەوەی شتێکی بۆ بھێنێت بۆ ئەوەی ئاشتی بکاتەوە ، چونکە دەیزانی دایکی دڵێکی باشی ھەیە وە ئەو قسانەی لە دڵەوەی نیە بە دڵنیایی دەیبورێت .

دوای دوو کاتژمێر کە کاتی بەربانگیش نزیک دەبویەوە

دایک : مێزەکەی ئامادە کرد

وە لە دڵی خۆیەوە گوتی : لەوانەیە زۆر لەگەڵی ڕەق بووبێتم خوا نامبورێت

ئەو خواردنەی کە حەزی لێیە بۆم ئامادە کردووە ، بەربانگ کردن ھیچ تامێکی نیە تەنھا بە ئامادەبوونی ئەو نەبێت لە سەر مێزەکە

کچ : دایکە خواردنەکە ببمە سەر مێزەکە تەنھا )5( دەقە ماوە

دایک : بەڵێ داینێ

وە پەیوەندی بە براکەت بکە پێی بڵێ زوو بێتەوە تەنھا چەند دەقەیەک ماوە بۆ بەربانگ بەڵام پێی مەڵێ من ئەو داوایەم لە تۆ کردووە ھەتاوەکو داوای لێبوردن دەکات ھەست بە نرخم دەکات کچەکە پەیوەندی کرد بەڵام لە دەروەی بازنە بوو

دایک : خوا بیپارێزێت و بەسەلامەتی بێتەوە

لە کاتی بەربانگ کوڕەکە نەگەڕایەوە دایکەکە ویستی بەربانگ بکاتەوە بەڵام بە خۆی ووت : دڵنیام کوڕە خۆشەویستەکەم زۆر برسیە ئێستا ئەو بەڕۆژووە ، خوا سەرکەوتووم ناکات لێم نابورێت لە ناکاو ھەواڵی بە پەلە لە تەلەفزیۆن بڵاوبۆوە ) ڕووداوێکی ھاتوچۆ ڕوویداوە (

دڵی دایکەکە لە لێدان نەدەوەستا نەی توانی ھیچ پاروێک بخاتە دەمی دڵی دەستی کرد بە لێدانی زۆر خێرا : بە باوکەکەی ووت : رامی !!

باوکەکە ووتی : رامی چییەتی ؟

دایک : شتێکی لێھاتووە

دوای دە دەقە کەسێک پەیوەندی کرد

گوتی : داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەم ھەواڵە

) إنا لله وإنا إليه راجعون (

دایک : نا ئەوە درۆیە ئێستا لە دەرگا دێتە ژوورەوە و دەستم ماچ دەکات و داوای ڕەزامەندیم لێ دەکات

باوکەکە چوو بۆ ئەوەی لە ھەواڵەکە دڵنیاببێتەوە

دایکەکە لە حاڵەتێکی ناخۆش دابوو پەیوەندی بە ھاوسەرەکەی کرد : دڵنیامکەوە کە رامی ؛ بە دڵنیایی لەگەڵ ھاوڕێکانی دەرچووە ، پێی بڵێ کە دایکت ئەو خواردنەی حەزی پێیەتی بۆی ئامادە کردووە وە بەربانگ ناکاتەوە ھەتا ئەو دێتەوە لەگەڵم دەخوات

باوک : رامی مرد

دایک : مەحاڵە بەیانی قسەی لەگەڵم کرد پێمی گوت ئەو لێم توڕەیە و لەگەڵم بەربانگ ناکاتەوە سەماعەی ) بڵند گۆی ( مۆبایلەکە بخەرە سەر گوێی من ھەست دەکەم کاتێک ھەناسە دەدات کوڕە خۆشەویستەکەم خوا لێت ڕازی بێت وە من بە خودا لە تۆ توڕە نەبووم تەنھا بە ھۆی خواردن ئامادەکردنەوە بوو ، چۆنت دەوێ لێم توڕەبە تەنھا بگەرێوە ، مل لێت ڕازیم ، بەس وا مەکە ئەوان بڵێن تۆ مردووی ، ھەناسە بدە من ھەستت پێ دەکەم ، باشە گەر لێم توڕەی من ھەر ڕازیم

دایک کە گەیشتە نەخۆشخانە وە ھاوسەرەکەی بینی و گوتی : کوا کوڕەکەم

باوکەکە نقومی فرمێسک ببوو ئیشارەتی ژوورەکەی کرد ، دایکەکە چووە ژوورەوە سەرچەفێکی سپی بینی کە بە خوێن بوو ،

دایکەکە ھاواری کرد : بۆچی سەرچەفتان داوە بە سەر کوڕەکەم ؟؟

سەرچەفەکەی بەرزکردووە کوڕەکەی بینی بە بێدەنگی و بێ جوڵە خۆشەویستم ھەستەوە ئەو خواردنەم بۆ ھێناوی کە حەزت پێیە ھەتا بیخۆی ، ھەستەوە ئەگەر منت خۆش دەێ ھەتاوەکو بەربانگ بکەینەوە ، من برسیمە بۆچی بە برسیەتی بە جێم دەھێڵی ؟

دکتۆر ھاتە ژوورەوە بازنەیەکی زیوی بە دەستەوە بوو لە سەری نووسرابوو ) خەمی من ڕازیبوونی تۆیە ( لەگەڵ باوکی ئەمەمان دۆزیەوە ، دایکەکە ھاواری کرد قەمیسی کوڕەکەی گرت و جەستەی کوڕەکەی دەجوڵاند و گوتی : واتا لێم نابوری بەڵام بەر لەوەی بڕۆی خودا لێت ڕازی بێت لە دونیا و ئاخیرەت ئەی ڕۆح و دڵی دایە...

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2017-09/9e776c4beaa552ce6026711040bdd910.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2017-07-19 21:49:33

TARZA
ئه‌ندامی چالاک
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2017-03-21
دواترین سه‌ردان: 2018-03-15
په‌یامه‌كان: 352
LinuxSafari

Re: زۆرکاریگەرە ‏

بەڕاستی ناخ ھەژینە منی گریاند سەرکەوتوبی خوا پادەشتی ئەم کردارەنەت باتەوە

Kurdzhin
لەدنیاداهیچ شتێک سەری پێدانەنەواندم نەکەس نەترس تەنیادەست ماچکردنی دەستی  تۆنەبێت دایەگیان💋❤👵

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 35.173.48.224
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net