❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژيانى پيغه مبه رى ئازيزمان

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2015-05-29 01:43:10

D I L A N
سونبولی یانه
شوێن: 🔥kirkuk🌋
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2014-10-09
دواترین سه‌ردان: 2016-07-24
په‌یامه‌كان: 1257
MacOSXSafari

ژيانى پيغه مبه رى ئازيزمان

[color=red]بسم اللّة الرحمٰن الرحيم


موسلمانينه  با كؤر و مه جليسى ئه و رؤماندا بچينه خزمه ت  خاته مى پيغمه ران و  شافيعى گوناهكارا وپيغه مبه رى 
ئاخر زه مان حه زره تى  (محمد ى موسته فا ) سه لات و سه لامى خواى له سه ر بئ و به ئه ده ب دانيشين و گوئ راگرين
بؤباسى  ژيان و به سه رهاتى 
ئه و زاته خاوه ن كه ره م و خو و ره وشته به رزه و  په ند و ئامؤژگارى به نرخى لئ وه رگرين :
پيغه مبه رى ئيسلام حه زره تى (محمد ى المصطفىٰ ) دروو دى خواى له سه ر بئ له حه ديسكدا فه رمويه تى

( ئه ووه ل شتيك خوا دروستى كرد نورى من بوو پشت به پشت و ره حه م به ره حه م  هات تا گه يشته 
   عبداللّٰة ى باوكم و ئامينه خاتوونى دايكم ) .
راوى ده لئ :(عبدالمطلب) نه زرى كردبوو كه ئه گه ر خودا   ده   كورى  بداتئ يه كيان بكا به قوربانى
كاتيك خودا ده كوره كه ى دايه ئاخر كور (عبداللّٰة )  بوو له هـه مووان جوانترو لاو چاكتر و روو خؤش تربوو  باوكى خه يالى
وه فا به نه زره كه ى بكا ،زانا و داناى بانگ كردن و كاره ساتى بؤ گيرانه وه ، گووتيان وه فا به  نه زر واجبه  ده بئ قورعه راكيشى
به ناوى هـه ركام له كوره كان هـاته ده ره وه سه رى برى .
به لام له به ر نوورى نوبووت و ريساله ت له ناو چاوانى ( عبداللّٰة دا) شوعله ى ده دا باب و دايك و خزم و كه س و كار هـه موو قوره يشيه كان
عبداللّٰة يان له هـه موو كوره كان خؤشتر ده ويست كه چى به ئه مرى خوا تا  ده. جار  له سه ر يه ك قورعه يان راكيشا هـه ربه ناوى
ئه وه وه ده هـاته ده ر .
ئاخرى زاناكان گوتيان :ئه گه ر  ده. وشتر سه ر برى و ئاگريك له غه يبه وه بئ بيان سوتينئ نه زره كه ت له سه ر لا ده چئ و عبداللّٰة  رزگارى
ده بئ .    ده جار   جارى  ده حوشترى  سه ر ده برى  تا سه د حوشترى سه ر برى .
ئنجا ئاگره كه په يدا بوو هـه موويان سووتان و عبداللّٰة  نه جاتى بوو . جا ئه وه يه كه پيغه مبه ر فه رموويه تى : ئه من كورى دوو سه ربراوانم
واته حه زره تى ( ئيسماعيل و عبداللّٰة ى باوكى ) . 

( عبدالمطلب ) ته مه نى گه يبوو حه فتا و چه ند سال  عبداللّٰة ش له ته مه نى بيست وچوار ساليدا بوو گوتى: وا چاكه تا خؤم ماوم ژنيكى  جوان
خانه دان بؤ عبداللّٰة بينم  چوو داخوازى ( ئامينه كچى وه هـه بى ) بؤ كرد و دايانئ و به شايى و زه ماوه ند بؤيان گواسته وه 
هـه ر له و سه رو به نده شدا ( هـاله ) كچى مامى ئامينه ى بؤ خؤى خواست .
زؤرى نه خايه ند ئامينه خاتوون حاميله بوو به پيغه مبه ر و  هـاله ش له عبدالمطلب حاميله بوو به حه زره تى ( حمزه ) رؤژيك عبدالمطلب به عبداللّٰة ى   گووت نزيكه خيزانت مندالى ببىئ له گه ل كاروان برؤ بؤ شام  بؤته داره كى گويزه بارانه ، چونكه  له و زه مانه عاده تيان وابوو ئه گه ر كوريان
بوايه ده بوو شايى و گويزه بانيكى زؤرى بؤ بكه ن .
عبدالمطلبيش ده ى زانى ئامينه كورى ده بئ چونكه شه ويك له خه ودا به ئامينه  ده لين : مژده بئ كوريكت ده بئ ده بيته سه ر دارو گه وره ى
هـه موو عاله م ناوى ( محمد ) ده بئ
ئه ويش خه ونه كه بؤ خه زوورى ده گيريته وه   ده لئ ئه ى ئامينه لاى كه س مه يدركينه .
عبداللّٰة چوو بؤ شام و هـه رچى پيوويست بوو كرى و له گه ل قافله گه ريه وه به ره و مه ككه ، به لام به قه ده رى خودا له گه رانه وه دا له نزيك
شارى مه دينه نه خؤش كه وت و ناچار لاى دايه مالى خالانى و وه فاتى كرد له ته مه نى بيست و پينج ساليدا.
كاروان چى هـاتنه وه خه به رى نه خؤش كه وتنى عبداللّٰة يان  گيراييه وه  عبدالمطلب حارسى كوره گه وره ى نارد بؤ مه دينه به لام تا حارس
گه يشته مه دينه  عبداللّٰة  وه فاتى كردبوو  به خاكشيان سپاردبوو  حارس گه رايه وه و هـه والى مردنى عبداللّٰة ى براى به هـه موان راگه ياند 
ته واوى قوره يش يان ده ستيان كرد به شين و گريان به تايبه تى ئامينه خاتوونى دل په ريشان  ده گرياو ده ى لاوانده وه .

خوولاسه دوو مانگ. دواى مردنى عبداللّٰة  له وه رزى به هاردا له به يانى رؤژى  دوو شه ممه ى دوازده ى ( ربيع الاول) وبيستى نيسانى ٥٧١ى زاينى ، دوا له دايك بوونى حه زره تى ( عيسا) پيغه مبه ر ى ئيمه له دايك بوو .
عبدالمطلب كورپه ى كرده مه لوتكه و بردى ته وافى مالى به يتى پئ كرد و له رؤژى حه وتى له دايك بوونى چه ند سه ر وشتريان سه ر برى و ته واوى خه لكى مككه يان بانگ هيشتن كردو دواى نان خواردن ناويان نا ( محمد ) . خه لكه كه تا ئه وكاته  ئه و ناوه يان نه بيستبوو : ئه ى
عبدالمطلب ئه و ناوه چيه ليت ناوه ؟ بؤ له ناوى باب و باپيرانى خؤت لات داوه ؟ گوتى : بؤئه وه ى ئه و كوره سپاس كراو بئ له ئه رزو ئاسمان .
دوا ژه ك پيدان و شيرى دايكى ئه وه ل ئافره تيك شيرى دا به پيغه مبه ر سوويبه ى كه نيزه كى ئه بوله هـه ب بووه له به ر ئه وه ى ياسا و باوى
پياوه گه وره كانى قوره يش وا بوو بؤ ئه وه ى كوره كانيان هـه واى ئازادى  ده شت و ده ر هـه لمژن و فيرى زمانى عه ره بى په تى ببن ، ده يان دان
به دايه ن و ده يان ناردن بؤ ناو خيله كان  تا عومريان نه گه يشتايه  شه ش حه وت سال نه يان ده هينايه وه.
ژنانى لادئ بؤ وه رگرتنى مندالانى ساوا ده چوون بؤ مه ككه . حه ليمه ى ژنى حاريسى كورى ( عبدالعزى) ده لئ : ئه و ساله زؤر گرانى بوو
باران نه بارى بوو ئيمه ش هـيچمان نه بوو له گه ل حاريسى ميردم بريارماندا له گه ل ژنانى به نى ساعد بچين بؤ مه ككه و مندالى دؤله مه نديك
وه رگرين . به لكو كه س و كارى شتيكمان بده نئ و ده ست گيرى يه كمان بكه ن .
وشتريكى پيرى مئ مان بوو كه م شير بوو ، خؤشم شيرم كه م تيدابوو  كوره كه ى خؤم هـه لگرت و سوارى حوشتره كه بووم و حاريس هـه وسارى
راكيشا و به ره و مه ككه كه وتينه رئ
كه گه يشتينه شارى مه ككه ژنانى به نى سه عد هـه ر كوريك زانيان باوكى دؤله مه نده گورجيك ده يان گرت هـيچ بؤ من نه مايه وه هـه تيويك نه بئ
كه ناوى محمد بوو  ده لئ به لام به قودره تى خوا كه چاوم پئ كه وت ره حمم په رييه سه روو خوش ويست به ميرده كه م گوت : باله به ر ئه وه ى
به ده ستى به تاله وه نه چينه وه ئه و هـه تيوه به رينه وه خؤ هـيچ نه بئ له قوره يشيانه  ميرده كه م به قسه ى كردم و وه رمان گرتو له باوه شم كردو
چوينه مه نزلى  ده لئ له و كاته دا مه مكه كانم پر بوون له شير زؤرم  لا سه ير بوو مه مكى راستم دايه پى ى تيرى خوارد هـه رچه ندم كرت
مه مكى چه پى نه گرت هـيشتى يه وه بؤ كوره كه ى خؤم  ده لى وه خت بوو له خوشيان گه شه بگرم .

زانيم ئه م كوره ده بيته خيرو بير بؤمان  ده لئ له وه ش عه جايب تر ئه وه بوو ميرده كه م چوو به لاى حوشتره كه وه بيدؤشئ به لكو چوره شيريكى
تيدا بئ  بؤ خؤمان بيخؤين ته ماشا ده كا ئه وا گوانى پرن له شير جاران چؤريكى تيدا بووبه لام ئه م جاره ئه وه نده ى تيدابوو پيمان تير خواردو
له به ريشمان مايه وه .
ميرده كه م گووتى : حه ليمه ئه و كوره زؤر به خيرو سه ر به رزقه  . به يانى زوو وه رئ كه وتين به ره و مال . له و ريگايه داپيش هـه موو كاروانيه كان  ده كه وتين  خه لكه كه زؤريان لا سه ير بوو گوتيان : ئه وه حوشتره كه ى دوينئ نيه ؟ ئه ى دوينئ بؤ وا دوا ده كه وت ؟ گوتمان : به لئ ئه وه
گوتيان به راستى عه جايبه  ده بئ شتيكى زؤر گرنك رووى دابيت يان رووبدا .
حه ليمه ده لئ چوينه وه هـؤزى به نى سه عد خوا وه ت حه سينى له سايه ى محمد ه وه  شه و رؤژ خيرو به ره كه تمان به سه ردا ده رژا خه لك
حه سوودى ده بردين.
محمد يش  له نؤ  مانگيدا كه وته  قسه كردن به مندالى قه ت خؤى پيس نه د ه كرت قه ت بيانو گورى نه ده گرت وه ك مندالان  زؤر روو خؤش و
خوين گه رم بوو . دواى پينج سال حه ليمه ده يباته وه بؤ مه ككه بؤلاى دايكى  دايكى كه چاوى پئ ده كه وئ له خؤشيانى گه ش ده بيته وه
له باوه شى ده گرئ به خؤيه وه ده يگوشى و تا تير ده بئ ماچى ده كا .
ئينجا به پى توانا پاداشت ده دات به حه ليمه و خوا حافيزى ليك ده كه ن ، يه كيك له و شته عه جيبانه كه ده لاله تى له سه گه وره يى پيغه مبه ر
ئه وه بووناوى باوكى ( عبداللّٰة ) بوو كه ده لاله تى ده كرت له سه ر به نده گى و ته وحيد
ناوى دايكى ئامينه بوو ده لاله تى ده كرت له سه ر ئه مينى
ناوى سويبه كه شيرى دايه ده لااله تى ده كرد له سه ر سه واب
ناوى حه ليمه ده لاله تى ده كرد له سه ر حيلم
ئوموئه يمه ن به خيوى كرت ده لاله تى ده كرد له سه ر يؤمن و به ره كه ت.

تايبه ت به كوردژين

٢٩/٥/٢٠١٥  روژى هـه ينى  كات ژمير am03:40
[/color]

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن dilan (2015-05-29 01:55:03)

Kurdzhin
هاورييه تيت به هه شتيكي برله نوره
     وه فاداريت خوشه ويستيه كي بي سنوره
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2015-06-02 00:58:16

D I L A N
سونبولی یانه
شوێن: 🔥kirkuk🌋
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2014-10-09
دواترین سه‌ردان: 2016-07-24
په‌یامه‌كان: 1257
MacOSXSafari

Re: ژيانى پيغه مبه رى ئازيزمان

ئنجا پيغه مبه ر له ته مه نى شه ش ساليدا بوو كه ئامينه خاتوونى دايكى له گه ل ئومو ئه يمه ن بردنى بؤ مه دينه بؤ ديده نى خاله كانى عبدالمطلب
بكه ن و بچنه سه ر گورى جوانه مه رگ ( عبداللّٰة ) ى باوكى پيغه مبه ر  بئ ئه وه ى ئاگايان له وه بئ مه دينه ده بيته گؤرستانى ئه مانيش به لام
عبداللّٰة بؤته پيشه نگى قافله يه كى گه وره و قه زاو قه ده ر به قه له مى قودره ت نه خشه يه كى سه رسورهـينه رى كيشاوه. له پاش مانگيك مانه وه
له مه دينه به ره و مه ككه گه رانه وه ، له ريگه دا له ئاوايى ( ئه بواء ) كه كه وتبووه به ينى مه ككه و مه دينه ئامينه خاتوونى دايكى نه خؤش كه وت و
كؤچى دوايى كرد و له وئ ته سليم به خاك كرا  دووباره پيغه مبه ر بئ ناز بوه وه ، ئومو ئه يمه ن پيغه مبه رى هـينايه وه بؤ مه ككه . عبدالمطلب
كه وته لاواندنه وه ى له هـه موو كوره كانى خؤشتر ده ويست ، له گه ل خؤى ده نواند ، له گه ل ئه و نانى ده خوارد ، له ته نيشت خؤى داى ده نا
زؤر جار ده ى گووت ئه م كوره م  به خوا زؤر خؤش ده وئ ، چونكه وا دياره پاشه رؤژيكى زؤر روونى ده بئ . قه زاو قه ده ر جاريكى ديش
بئ ناز كرد و له پاش دووسال باپيريشى كؤچى كرد. ئينجا ئه بو تاليب پيغه مبه رى برده لاى خؤى و سه ر په رشتى ده كرد و زؤرى خؤش
ده ويست ، پيغه مبه ر له ته مه نى دوازده ساليدا بوو كه ئه بووتالبى مامى له گه ل خؤيدا بردى بؤ وولاتى سوريه و شام  رؤيشتن تا گه ينه نزيك
شارى به سرا له خوارووى شامه وه كه ئيستا به و شاره ده لين شارى ( حوران ) . له بن داريك باريان خست و ئاليكيان بؤ ولاغان تئ كردو
خه ريكى ئيسراحه ت بوون له به رامبه ر ئه و داره  كليسا و ئه شكه وتيك بوو (بوو حه يراى راهـيب ) چه ندسال بوو له وئ خوا په رستى ده كرد
له كتيبى خؤياندا دى بووى كه له فلان سالدا ئه و پيغه مبه ره ى كه له مه ككه په يدا ده بئ  ريگاى ده كه ويته بن ئه و داره ، هـاتبوو ده ى روانى
كه ته ماشاى كرد ئه وا كاروانيك له لاى مه ككه راهـات و بارى يان داخست ، به ئه مرى خوا هـه وريك سيبه رى كرد له سه ريان و له نگه رى گرت .
( بووحه يراى راهيب ) زانى كه پيغه مبه رى ئاخر زه مان له گه ل ئه و كاروانه يه پياويكى ناردو گوتى : عه رزيان بكه من خه لكى مه ككه م زؤر
خؤش ده وئ ، ده بئ ميوانى من بن ، گوتيان : باشه . ئه بوو تاليب پيغه مبه رو نؤكه ريكى لاى بارو حوشتره كان به جئ هـيشت و چوون بؤ لاى
بووحه يرا. بووحه يرا پيش وازيكى گه رمى لئ كردن و زؤرى به خير هـاتن كردن . نان دانرا ده ست كرا به نان خواردن  بوو حه يرا هـه ر سه رنجى
ده دان و چاوى ده گيرا ، به لام ئه وه ى ده ى ويست وه به ر چاوانىنه ده كه وت .  هـاته ده ره وه ته ماشاى كرت هـه وره كه هـه ر له سه ر داره كه
له نگه رى گرتووه ، هـاته ژوورو گوتى : ئه رئ كه ستان لاى داره كه به جئ هـيشتووه  گوتيان : به لئ كوريك و نؤكه ريكمان به جئ هـيشتوون ،
گووتى: ده بئ بانگيان كه ى  ئه وانيش بينن نان بخؤن ، چوون بانگيان كردن ، بووحه يرا كه وته سه ره نج دان و لئ وردبوونه وه له پيغه مبه ر
ئه و ناو نيشانه كه له كتيبه كانى خؤياندا هـه لدرا بوون له ويدا چاوى پيكه وتن . رووى كرده ئه بوو تاليب و گوتى ( ئه وكوره چيته وا دياره باوك و
دايكى نه ماون ، گوتى : به لئ ، برازامه و باوك و دايكى مردوون ) بووحه يرا گوتى : راست ده كه ى ، ئه ى ئه بووتاليب ئامؤژگاريت ده كه م
به قسه م بكه ئه و كوره مه به بؤ شام  ، چونكه جوله كه دوژمنى ئه و كوره ن ئه گه ر چاويان پئ بكه وئ و بيناسن هـه ولى له ناوبردنى ده ده ن .
ئه و كوره ده بيته پيغه مبه ر . ئه بوو تاليب به قسه ى كردوو له شارى ( حؤران ) شت و مه كى كرى و گه رايه وه .
پيغه مبه رى ئيمه وه كو زؤربه ى پيغه مبه ران ده رده سه رى ديوه و شوانيشى كردووه و مه رو مالاتى له وه راندووه ، هـه ر وه كو ئه بو هـوره يره
ده لئ : پيغه مبه ر فه رمووى : هـيچ پيغه مبه ريك نه بووه شوانى نه كردبئ و مه رى نه له وه راندبئ ، ئه سحابه كان عه رزيان كرد  قوربان
جه نابيشت ؟ فه رمووى : به لئ  منيش مه رم له وه راندووه .
له ته مه نى هـه ژده ساليدا له گه ل زوبه يرى مامى چوو بؤ وولاتى يه مه ن .
له ته مه نى نيوان پانزه بؤبيست ساليدا بوو كه شه رى به ناوبانگ به شه رى ( فيجار ) له به ينى قوره يشى يه كان و قه بيله ى (( قه يس)) روويدا
و پيغه مبه ر يش به شدارى له و شه ردا كرد.  جا ئه وه بوو كه له پاش شه رى فيجارقوره يشي يه كان له مالى عبداللّٰة ى كورى جودعاندا
كؤبوونه وه يه كيان كردو په يمانى (( حه له فول فزوليان )) به ست و بريار يان دا كه دادگه رى بلاوبكه نه وه و نه هـيلن كه س زولمى لئ بكرئ.
پيغه مبه ريش به شدارى ئه و په يمانه ى كردو به تايبه تى گه نج و لاوه كانى قوره يش به سه ركردايه تى پيغه مبه ر سوپايه كيان ريك خست .
چوون مالى به يتيان به ئاوى زه مزه م شت و ئاوه كه يان خوارده وه كه جيگاى سوينديان بوو، بريارياندا كه دادى هـه موو مه زلوميك بپرسن.
به سوپاو له شكرى (( حلف الفضول )) پيغه مبه ر گؤرانيكى گه وره ى له مه ككه دا په يدا كرد. له پيش ئه وه شدا خه لك زؤريان خؤش ده ويست.
سه ر راست بوو به عه هدو وه فا بوو درؤزن نه بوو رووخؤش بوو له به ر ئه وه ى خيانه تى نه ده كرت ناويان نابوو(( محمد أمين )) راستگؤ.


كاتژمير: 03:05
🌸🌸🌸🌸🌸Dilan
تايبه ت به يانه ى kurdzhin

ريكه وتى : 1/6/2015

🌸🌸🌸🌸🌸🌸

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن dilan (2015-06-02 01:08:33)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2017-09-14 23:08:43

gulll
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2017-03-24
دواترین سه‌ردان: 2018-03-19
په‌یامه‌كان: 682
LinuxSafari

Re: ژيانى پيغه مبه رى ئازيزمان

دەست خۆش

Kurdzhin
Everything   comes to yuo

at the right tiem
Be patient..!**

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 34.238.190.122
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net