❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / توخمی كلۆر

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2015-07-22 13:22:48

dilveen
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-07-22
دواترین سه‌ردان: 2017-01-15
په‌یامه‌كان: 13
WindowsSafari

توخمی كلۆر

كلۆر:توخمێكی كیمیاییه‌ ، هێماكه‌ی (Cl) ، ژماره‌ی گه‌ردیله‌یی(17) ، ناوى كلۆر له‌ وشه‌ى كلاروس ی گریكی وه‌رگیراوه‌ كه‌ ماناى سه‌وزێكى زه‌ردباو ده‌گه‌ێنێ.
شوێنه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته‌ كۆمه‌له‌ى(17) له‌ خشته‌ى خولی یه‌كێكه‌ له‌ هالۆجینه‌كان ، له‌ پێكهاته‌ى خوێی چێشت به‌شداره‌ (NaCl) ، كه‌واته‌ بوونێكی سروشتی هه‌یه‌وگرنگه‌ بۆ ژیان به‌تایبه‌تی ژیانی مرۆڤ.
گازى كلۆر كه‌ ره‌نگی سه‌وزێكی زه‌رد باوه‌ ، چڕیه‌كه‌ى كه‌متره‌ له‌ چڕى هه‌وا ، بۆنێكی ناخۆشی هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها ژه‌هراوییه‌ ، كارایه‌كی ئۆكسیدێنی به‌هێزه‌ ، وه‌ك سپی كه‌ره‌وه‌یه‌ك(به‌تایبه�� �تی بۆ كوتاڵ)به‌كاردێت ، هه‌روه‌ها وه‌ك پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك به‌كاردێت بۆ له‌ناو بردنی میكرۆب.

سیفه‌ته‌كانی كلۆر:
توخمى كلۆر ، گازێكى سه‌وزى زه‌ردباوه‌ ، هێماكه‌ى(Cl2) ، یه‌كێكه‌ له‌ هالۆجینه‌كان ، له‌ پێكهاته‌ى خوێی چێشت به‌شداره‌ ، به‌رهه‌م هێنانی كلۆر به‌ ڕێگای ئۆكسیدێن یان شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایی ده‌بێت ، كلۆر له‌گه‌ڵ گشت توخمه‌كانی تر به‌ خێرایی كار لێك ده‌كات . له‌ پله‌ى(10 oC)ده‌توانرێت(3.1Lt)كلۆر له‌ یه‌ك لیتر ئاو بتاوێته‌وه‌ . له‌ پله‌ى(30 oC)ده‌توانرێت(1.77Lt)كلۆر له‌ یه‌ك لیتر ئاو بتاوێته‌وه‌.

به‌كار هێنانه‌كانی كلۆر:
یه‌كێكه‌ له‌و ماده‌ كیمیاوییه‌ گرنگانه‌ كه‌له‌ پاككردنه‌وه‌ی ئاو به‌كاردێت بۆ له‌ناوبردنی میكرۆب ، سپی كردنه‌وه‌ی كوتاڵ ، به‌رهه‌م هێنانی گازی خه‌رده‌ل ، هه‌روه‌ها كلۆر به‌كار دێت له‌ پیشه‌سازى و به‌رهه‌م هێنانی زۆربه‌ی ئه‌و به‌روبومانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ به‌كاردێن :-
-)به‌كار دێت (وه‌ك ترش)بۆ له‌ناوبردنی میكرۆب و به‌كتریا له‌ ئاوى خواردنه‌وه‌و حه‌وزی مه‌له‌كردن سه‌رچاوه‌كانی تری بچوكی ئاو.
-)به‌كاردێت له‌ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ریه‌ك له‌ په‌ڕو په‌رتووك ، پاكژكه‌ره‌وه‌ ، كوتاڵ ، ڕه‌نگ ، پیشه‌سازی خواردن ، له‌ناو به‌رى مێروه‌ زیان به‌خشه‌كان ، به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت ، پلاستیك ، كوتاڵ ، پزیشكى ، توێنه‌ره‌كان و زۆرشتی تر.
-)زۆر به‌كاردێ له‌ كیمیای ئۆرگانی وه‌ك ئۆكسێنه‌ر ، هه‌روه‌ها كلۆر به‌ئاسانی شوێنی هایدرۆجین ده‌گرێته‌وه‌ له‌ مادده‌ ئۆرگانییه‌كان(وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی پلاستیك).
-)له‌ به‌رهه‌م هێنانی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ چواره‌م كلۆراتی كلۆرۆفۆرم ، چواره‌م كلۆریدی كاربۆن و به‌رهه‌مهێنانی بڕۆم به‌كار دێت.

مێژووی كلۆر:
كلۆر وشه‌یه‌كی گریكییه‌ به‌ مانای سه‌وزی زه‌ردباو ، له‌ ساڵی(1774)له‌ لایه‌ن زانا كارل ویلیه‌م شیلی دۆزرایه‌وه‌ ، به‌ڵام به‌هه‌ڵه‌ وازانرا كه‌ ئۆكسجینی تێدایه‌ ، به‌ڵام له‌ ساڵی (1810)ز زانا همفری دایڤی سه‌لماندى كه‌ توخمێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و ناوی نا كلۆر.
بوونی كلۆر له‌ سروشتدا:
كلۆر له‌ سروشتدا ته‌نها له‌ شێوه‌ى ئایۆنی كلۆردا هه‌یه‌ ، بڕێكی زۆر له‌ كلۆریدات له‌ خوێى تواوه‌ له‌ ده‌ریاو زه‌ریاكاندا هه‌یه‌ ، نزیكه‌ی(1.9%)بارستایی ئاوی ده‌ریا بریتیه‌ له‌ ئاێۆنی كلۆرید ، ئه‌م بڕه‌ش زیاد ده‌بێ له‌ ده‌ریاى مردوو وه‌ له‌ گۆمى ئاوه‌ سوێره‌كان.
زۆربه‌ی كلۆریداته‌كان له‌ ئاودا ده‌توێنه‌وه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ كلۆریداتی ره‌ق ته‌نها له‌ شوێنه‌ وشكه‌كاندا هه‌یه‌ یان له‌قووڵایى زه‌وى . كلۆریدى سۆدیۆم(هالایت) ، كلۆریدى پۆتاسیۆم (سیلڤایت) ، كلۆریدى پۆتاسیۆم مه‌نگه‌نیزى شه‌شه‌م هایدرایت .

ئاماده‌ كردنی كلۆر له‌پشه‌سازیدا به‌كردارى شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایی كلۆریدی سۆدیۆمى تواوه‌ و له‌ئاودا ده‌بێت ، كردارى ئه‌لكه‌له‌ له‌ گازی كلۆرو گازى هایدرۆجین هایدرۆكسیدى سۆدیۆم وه‌به‌رهه‌م دێ به‌پێ ى ئه‌م هاوكێشه‌یه‌:
2NaOH + H2 + Cl2 2NaCl + 2H2O

ئاوێته‌كانی كلۆر:
ئاوێته‌كانی كلۆر بریتیه‌ له‌ كلۆرید ، هیبۆكلۆریتات ، كلۆریتات ، بیر كلۆریدات ، كلۆر ئه‌مینات.

هاوتاكانی كلۆر:
كلۆر دوو هاوتای سه‌ره‌كى و جێگیری هه‌یه‌ ، یه‌كه‌میان بارستایی(35) ، ئه‌وی تر بارستایی(37)به‌ ڕێژه‌ی( 1:3 ) به‌م شێوه‌یه‌ بارستایی كلۆر ده‌بێته‌(35.5) كلۆر (9)هاوتاى هه‌یه‌ كه‌ بارستایییه‌كانی له‌ نێوان (32 تا 40) ده‌بێ ، ته‌نها سێ دانه‌ له‌مانه‌ به‌ سروشتى هه‌ن به‌ڕێژه‌ى (%75.77) بۆ (Cl-35) وه‌ (%24.23) بۆ (Cl-37) وه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆر بچووك بۆ(Cl-36) كه‌ چاڵاكی تیشكی تێدا به‌دى ده‌كرێ ، كه‌ له‌ ئه‌نجامى تێكشكانی ئه‌رگۆن-36 به‌هۆى پرۆتۆنه‌كانی تیشكى گه‌ردونى دروست ده‌بێ له‌ چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌ى به‌رگی هه‌وایی كه‌چى له‌ به‌رگی هه‌وایی خواره‌وه‌ (Cl-36) دروست ده‌بێ به‌ زیاد بوونی یه‌ك نیوترۆن بۆ (Cl-35) یان زیاد بوونی یه‌ك میۆن بۆ (Ca-40).
له‌ ئه‌نجامى تیشك دانه‌وه‌ (Cl-36) ده‌گۆرێ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ (S-36) و(Ar-36) كه‌ نیوه‌ ته‌مه‌نیان ده‌گاته‌(308000)ساڵ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ دیاركردنی ته‌مه‌نی جێۆلۆجی به‌كار دێت له‌(60000) تا یه‌ك ملیۆن ساڵ .
بڕێكی زۆر له‌ (Cl-36) دروست بوو له‌ ئه‌نجامى به‌ركه‌وتنی تیشكی ئه‌تۆمى (كه‌ له‌ ئه‌نجامی چه‌كێكی ئه‌تۆمى به‌كار هاتوو له‌ ساڵانی (1952 -- 1958 )) به‌ر ئاوی ده‌ریاكان .

fb




خۆپا راستن :
گازى كلۆركارده‌كاته‌ سه‌ر كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان به‌تایبه‌تى له‌ منداڵ و به‌ ته‌مه‌نه‌كان وه‌ له‌ دۆخى شلى دا ده‌بێته‌ هۆى سوتانى پێست. هه‌ستى پێ ده‌كرێ ئه‌گه‌ر به‌رێژه‌ى 3.5له‌ یه‌ك ملیۆن بێ ، ئه‌گه‌ر رێژه‌كه‌ى 1000 له‌ یه‌ك ملیۆن بێ مه‌ترسیدار ده‌بێ ، وه‌ك چه‌كێكى كیمیایى له‌ شه‌رى دووه‌مى جیهانى به‌كارهات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێ ڕێژه‌ى له‌ 0.5 له‌ یه‌ك ملیۆن تێپه‌ر نه‌كات (بۆ كرێكار كه‌ رۆژانه‌ هه‌شت كاتژمێر كار بكات ، نزیكه‌ى چل كاتژمێر له‌ هه‌فته‌یه‌كدا)گازى كلۆر ژه‌هراویتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئامۆنیا یان پاككه‌ره‌وه‌كان تێكه‌ڵ بكرێ،كه‌ تێكه‌ڵه‌ گازێك له‌ كلۆر، كلۆرامین ، سێیه‌م كلۆریدی نایترۆجین . له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت دووركه‌وین له‌م تێكه‌ڵه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2017-12-11 21:14:52

gulll
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2017-03-24
دواترین سه‌ردان: 2018-03-19
په‌یامه‌كان: 682
LinuxSafari

Re: توخمی كلۆر

8

Kurdzhin
Everything   comes to yuo

at the right tiem
Be patient..!**

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 54.156.37.174
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net