❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌ردوون ھه‌مووی ماده‌یه‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2015-07-27 10:33:36

dilveen
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-07-22
دواترین سه‌ردان: 2017-01-15
په‌یامه‌كان: 13
WindowsSafari

گه‌ردوون ھه‌مووی ماده‌یه‌

ڕه‌شه‌ماده‌ یان تاریكه‌ ماده‌ یان دژه‌ماده‌،به‌م ناوانه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ باس له‌و به‌شه‌ی گه‌ردوون و بوون ده‌كه‌ین كه‌ ڕه‌ش و تاریك و نه‌بینراوه‌ و ھه‌روه‌ھا به‌ ته‌واوه‌تی به‌ پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی نۆرماڵه‌وه‌یه‌ كه‌ بارسته‌ و كتله‌ی ھه‌یه‌ ده‌توانرێت به‌ چاو ببینرێت و به‌ ئامرازو ئامێره‌كانی كه‌ مرۆڤ دایھێناون بكێشرێت و بپێورێت.

زانست بۆی ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ له‌ 5% گه‌ردوون له‌ ماده‌ ئاسایه‌ ھه‌ستپێكراوه‌ بینراوه‌كه‌ پێكھاتوه‌ كه‌ ھه‌ساره‌كان و مه‌جه‌ره‌كان دروست ده‌كه‌ن،ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ بریتیه‌ له‌ وزه‌ی ڕه‌ش كه‌ له‌ 70% گه‌ردوون پێكده‌ھێنێت،له‌ ڕاستی دا زانایان ھیچ ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌شه‌ی گه‌ردوون نازانن جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ وا پێشبینی ده‌كرێت كه‌ وزه‌ی ڕه‌ش رۆڵێكی گرنگی ھه‌یه‌ له‌ فراوان بوونی گه‌ردوون و به‌رده‌وامبونی ئه‌م گه‌وره‌بون و فراوانبونه‌ .

ھه‌رچی ئه‌و له‌ 25% كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ بریتیه‌ له‌ ماده‌ی ڕه‌ش یان دژه‌ ماده‌،له‌ڕاستیدا زانایان و فه‌له‌كێكان زۆر كه‌م ده‌رباره‌ی‌ دژه‌ ماده‌ ده‌زانن .

دژه‌ماده‌ چیه‌؟ وه‌ك ھه‌موو ده‌زانین كه‌ ماده‌ پێكھاتوه‌ له‌ ئه‌تۆم و ھه‌ر ئه‌تۆمێكیش بریتیه‌ له‌ ناوك كه‌ ھه‌ڵگری پرۆتۆنێكی پۆزه‌تیفه‌ و ئه‌له‌كتۆن كه‌ ھه‌ڵگری بارگه‌ نێگه‌تیفه‌و به‌ده‌وری ناوكدا ده‌سوڕێنه‌وه‌ ، له‌ كاتێكدا دژه‌ ماده‌ به‌ته‌واوه‌تی به‌ پێچه‌وانه‌ی ماده‌وه‌ له‌ ناوكی نێگه‌تیف و ئه‌له‌كترۆنی پۆزێتیف پێكدێت ، كاتێك پێكدادان له‌ نێوان ماده‌ و دژه‌ماده‌ دا ڕوده‌دات نه‌بوون دروست ده‌بێت و پێشده‌چێت كه‌ له‌ سه‌ره‌تای دروست بونی گه‌ردووندا زۆر له‌م پێكدادانه‌ ڕویدابێت.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ساكار و ساده‌ مرۆڤ سودی له‌ دژه‌ ماده‌ وه‌رگرتوه‌ له‌ ھه‌ندێك ئامێری كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای پۆزیترۆن كارده‌كه‌ن وه‌ك ئامێره‌كانی كه‌ به‌كاردێن بۆ وێنه‌ گرتنی ده‌ماغ و مێشكی مرۆڤ،سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی كه‌ له سه‌ره‌تای ساڵی 2010 ھه‌ندێ له‌ زانایانی ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری Minnesota له‌ ئه‌شكه‌وتێكی كۆنی ژێر زه‌ویدا برێكی كه‌م له‌ دژه‌ماده‌یان دۆزیه‌وه‌.

پرۆفیسۆر Joodi Cooley له‌ دانێشگای Southern Methodist University ئاشكرای كرد ھه‌رچه‌نده‌ بڕی ده‌ژه‌ماده‌ی دۆزراوه‌ كه‌مه‌ به‌ڵام گرنگیه‌كی ته‌واوی ھه‌یه‌. بێگومان مرۆڤ و زانستی ئه‌مڕۆ ده‌سته‌پاچه‌ ده‌وه‌ستێت به‌رامبه‌ر دژه‌ماده‌ و وزه‌ی ڕه‌ش و زۆر نھێنی تری گه‌ردوون به‌بێ ئه‌وه‌ی توانای ھه‌بێت ھیچ جۆره‌ شیكردنه‌وه‌یه‌كمان پێشكه‌ش بكات بگره‌ زۆرینه‌ی یاساكانی كه‌ مرۆڤ به‌ بناغه‌ی زانستی مۆدێرنی داده‌نێت به‌رامبه‌ر دژه‌ ماده‌ و كونی ڕه‌ش و وزه‌ی ڕه‌ش ده‌دۆڕێن و ئیفلاس ده‌كه‌ن، له‌ ڕاستیده‌ له‌م دویه‌دا ھه‌ندێك له‌ زایانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا دژ به‌ به‌كارھێنانی وشه‌ی بۆشای space بوون له‌ كۆسمۆلۆجیدا بۆیه‌ داوایان كرد ووشه‌ی building واته‌ بناء به‌كاربھێنن چونكه‌ له‌ ڕاستیدا له‌ ھیچ شوێنێكی گه‌ردوون دا بۆشای نیه‌ ، له‌ھه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ تاكه‌ كتێبێك كه‌ نزیكه‌ی 1500 ساڵ پێش ئێستا به‌م شێوه‌یه‌ باسی ئاسمانی كردبێت قورئانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2017-12-11 21:16:01

gulll
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2017-03-24
دواترین سه‌ردان: 2018-03-19
په‌یامه‌كان: 682
LinuxSafari

Re: گه‌ردوون ھه‌مووی ماده‌یه‌

8

Kurdzhin
Everything   comes to yuo

at the right tiem
Be patient..!**

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 54.156.37.174
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net