.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 )
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447724242223) .
لە وەستانی سوڕانەوەی زەویدا ئەمانە ڕوو دەدەن
1
زۆربەمان دەزانین کە زەوی دوو جووڵەی هەیە، جوڵەیەکیان ئەوەیە کە بە دەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە و جوڵەکەی تریش ئەوەیە کە بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، بەڵام ئەگەر ئەو سوڕانەوەیە بوەستێت چی ڕوو دەدات؟
کاتێک سوڕانەوەی زەوی دەوەستێت، ئەگەر لەو کاتەدا لە نزیکی هێڵی کەمەرەی زەوی یان سان فرانسیسکۆ بیت، لەشی تۆ بە هەموو ئێسکەکانیەوە و بە خێرایی زیاتر لە ٣٦٨ مەتر لە چرکەیەکدا هەڵدەدرێت بۆ بۆشایی ئاسمان.
ئەو کەسانەشی کە نزیکی جەمسەری باکور و باشورن، لەبەر ئەوەی کە زەوی لەسەر تەوەرەی جەمسەری باکور و باشوری خۆی لە ساتی سوڕانەوەدایە، لە ساتەکانی سەرەتادا ئەگەر هەیە گیانیان پارێزراو بێت.
ئەو کەسانەی لە فڕۆکەدان، ئەگەری زۆرە لە چرکەکانی سەرەتادا بتوانن ڕزگاریان ببێت.
دوای وەستانی سوڕانەوەی زەوی، لافاوە گەورەکانی وەک تۆفان، زۆربەی وشکانی سەر زەوی دەگرنەوە.
کاتێک کە بۆمبێکی ئەتۆمی دەتەقێتەوە، چەندین تۆفان و ڕەشەبا بە خێراییەکی زۆر دروست دەبن کە بەهیچ جۆرێک تۆفانی لەو جۆرە لە سروشتدا نییە، بەڵام ئەگەر زەوی لە سوڕانەوەی بە دەوری خۆیدا بوەستێت، جۆرە با و تۆفانێک دروست دەبێت کە لە تۆفانی تەقینەوەی ئەتۆم خێراترە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لەم هەسارەیەدا.
بەشی ناوەکی زەوی کە تایبەتمەندیی شلی هەیە، لەگەڵ وەستانی سوڕانەوەی زەویدا، ئەویش دەوەستێت، بە وەستانی بەشی ناوەکی زەوی، قەبارەی موگناتیسی زەوی لەناو دەچێت، لەبەرامبەردا شەپۆلەکانی ڕادیۆئەکتیڤی خۆر کاریگەری تەواو دەکاتە سەر زەوی و هەموو بونەوەرەکانی ڕوی زەوی لەناو دەبات. ئەو نیوەگۆیەی زەوی کە ڕووی لە خۆرە بەهۆی کاریگەری گەرمیی خۆر و شەپۆلەکانی ڕادیۆئەکتیڤەوە، ژیانی تێدا نامێنێت و ئەو نیوەگۆیەی تر کە پشتی لە خۆرە دەبێتە سەهۆڵبەندان.
لهسهر هێڵ نییه
لهسهر هێڵ نییه