❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سوود و زیانەکانی شیری وشک

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2018-01-11 12:35:18

ghazi rojbeyani
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-10-24
دواترین سه‌ردان: 2018-04-17
په‌یامه‌كان: 46
WindowsSafari

سوود و زیانەکانی شیری وشک

https://scontent.febl4-1.fna.fbcdn.net/v/t1.0-9/26804843_1751778634892462_6240354903919243466_n.jpg?oh=41ef2d93dd9efd7d77f2af60c68571d5&oe=5AB2D241
سوود و زیانەکانی شیری وشک
شیری وشک یەکێکە لە پێکهاتە خۆراکیەکان کە ڕۆژانە بەکاردەهێنرێت و لەشیری تەڕەوە دێتەبەرهەم، بڕێکی زۆر ماددەی ترشی ئەمینی و ڤیتامینات و کانزای تێدایە، لە دروستکردنی زۆر خۆراکدا بەکاردێت بەتایبەت شیرینیەکان، لە %52 کاربۆهێدراتە، لە %36 پرۆتین و %1.3 کالسیۆم و %1.8 پۆتاسیۆمە.
شیری وشک بۆ منداڵ دایکان لە بری شیری خۆیان بەکاریدەهێنن، بەتایبەت ئەگەر شیری مەمکی دایک کەم بێت یاخود نەبێت، بەڵام ئایا تا ئێستا سوود و زیانەکانی شیری وشک زانیوە؟سوودەکانی شیری وشک
شیری تەڕ بۆ ماوەیەکی زۆر کورت کەمتر لەمانگێک دەتوانرێت هەڵبگیرێت بەڵام، شیری وشک بەپێچەوانەوە دەتوانرێت زیاتر لە ساڵێک هەڵبگیرێت.
شیری وشک بڕی تێچوونی کەمە، بەبەراورد بە بڕی تێچوونی شیری تەڕ.
بەشێوەیەکی گشتی زیاتر دەتوانرێت سوود لە شیری وشک ببینرێت، لە دروستکردنی جۆرا و جۆری خواردندا.
شیری وشک بڕێکی زۆر ڤیتامین H,K,D,Aتێدایە، بەپێی ڕاپۆرتێکی پزیشکی ئەمریکا ڤیتامین ئەی دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرگری لەش و نوێکردنەوەی خانەکانی لەش، ڤیامین دیش یارمەتی ڕیخۆڵەکان دەدات لە هەڵمژینی فۆسفۆڕ و کالسیۆم، بۆ بەهێزکردنی ئێسک و ماسولکەکان، ڤیتامین ئێچ دژە ئۆکسانێکی بەهێزە بۆ بەرگری لەش، ڤیتامین کەی ڕێگە لە بەفیڕۆچوونی خوێن دەگرێت.
یەکێک لە پێکهاتە سوودبەخشەکانی نێو شیری وشک، کاربۆهێدارتی جۆری لاکتۆزە، کە سوودێکی زۆری بۆ مندال هەیە ڕێگە لە کرژبوون و بوونی بەکتریایی زیانبەخش دەگرێت لە گەدەدا، جگە لەوەش بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەکرە بەسوودە، چونکە کرداری هەرس ئارام دەکات و یارمەتی مژینی کالسیۆم دەدات.
هەردوو ماددەی فۆسفۆڕ و سیلینیۆم، ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە ڕێکخستنی ئەنزیمەکانی لەش، کارەکانی لیکەڕژینی دەرەوە چالاک دەکات، خواردنەوەی کوپێک شیری وشک، بڕی 3.2 سیلینیۆم و 247 گرام فۆسفۆڕی تێدایە.
زیانەکانی شیری وشک
هەندێک ڕای شارەزایان هەیە دەڵێن شیری وشک ڕیژەی دژە ئۆکسانی پێویستی تێدانیە و بەرگری لەشی منداڵ زیاد ناکات.
بڕی تێچوونی زۆرە ئەگەر بێت و باشترین جۆری شیر بۆ منداڵەکەت هەڵبژێریت.
ئامادەکردنی پێویستی بە لێزانی تۆیە، تا لەڕووی تەندروستیەوە گونجاوبێت، وەک بەکارهێنانی ئاوی گەرم و پاک ڕاگرتنی.
شیری وشک پێویستی بەکەمێک کاتە، تا بەباشی هەرس دەبێت، بەتایبەت بۆ منداڵ، پێکهاتە ماددە خۆراکیە دەسکردیەکانی ناو شیری وشک تووشی سکچون و غازات دەکات.
لەکاتی گۆڕینی شیری تەڕ بۆ وشک، ئۆکسانی کۆلیسترۆڵی دروستدەبێت، کە زیانی بۆ دڵ و خوێنبە هەیە
…………………………………………………….11-1-2018




Kurdzhin





له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2018-01-13 06:32:50

gulll
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2017-03-24
دواترین سه‌ردان: 2018-03-19
په‌یامه‌كان: 682
LinuxSafari

Re: سوود و زیانەکانی شیری وشک

دەست خۆش

Kurdzhin
Everything   comes to yuo

at the right tiem
Be patient..!**

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 54.166.172.33
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net