.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447724242223) .
لاساری منداڵ هۆكار و چاره‌سه‌ركردن
لاساری لای منداڵ بریتیه له بێ ئارامی له ههڵسوكهوتكردندا كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له نێوان منداڵاندا بڵاوبۆته‌وه ،زۆربه‌مان له منداڵ ئه‌م وشانه ده‌بیستین نانانا نامه‌وێت حه‌زم لێینیه،شاره‌زایانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن لاساری لای منداڵ له‌ته‌مه‌نی 3 ساڵیه‌وه ده‌ست پێده‌كات ،لێره‌ده ده‌مانه‌وێت بزانین هۆكاره‌كانی لاساری لای منداڵ چین ؟
•رێگریكردن له یاریكردنی منداڵ یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی لاساری منداڵ .
•رێگریكردن له جوڵه‌ی مندڵ و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی له‌خۆی گه‌وره‌تر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی لاساری لای منداڵ .
•رووشكاندنی منداڵ له‌به‌رده‌م كه‌سانی ده‌وروبه‌ری .
•هه‌ڵهاتنی منداڵ له‌دایك و باوكی ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه منداڵه‌كه به‌به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن دایك و باوكیه‌وه رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه و كاری له راده‌به‌ری پێده‌كه‌ن .
•گرنگی نه‌دان به‌هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵ .
•ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاریی منداڵ .
* نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتنی لاساری لای منداڵ
•ره‌تكردنه‌وه‌ی رۆیشتنی منداڵ بۆ قوتابخانه .
•سوربونی منداڵ له‌سه‌ر نه‌رۆیشتنی بۆ كڕینی ئه‌و شتانه‌ی ده‌یه‌وێت له رۆژانی پشودا .
•كه‌م خواردن لای منداڵ كه هه‌میشه هه‌ست به‌برسێتی ده‌كات .
•مه‌یلی زیادبوونی شه‌ڕ لای منداڵ و هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندنی بۆچونه‌كانی به‌لاساری به‌سه‌ر خوشك و برا بچوكهكانیدا .
* رێگاكان بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌رگریكردن له لاساری
•هه‌میشه هاندی منداڵه‌كه‌ت بده له‌كاره باشه‌كاندا و هه‌روه‌ها به‌شداری پێبكه له كاره‌كانی ناوماڵ تا هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكات .
•دووربكه‌وه له داواكاری و فه‌رمانكردنی به‌رده‌وام كه ده‌بێته هۆی توڕه‌بوونی منداڵ .
•دووربكه‌وه له لێدانی منداڵ و هه‌وڵ بده به‌هێمنانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت .
•دووربكه‌وه له هه‌ڵسوكه‌وتی خۆبه‌گه‌وره‌زانی له‌به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه‌ت .
•پێویسته له‌سه‌ر دایكان و باوكان رێگری له منداڵه‌كانیان بكه‌ن له‌سه‌یركردنی ئه‌و فیلمانه‌ی كه بۆ ته‌مه‌نی ئه‌و ناشێت و دیمه‌نی شه‌ڕ و ئازاردانی تێدایه .
س.fb
له‌سه‌ر هێڵ نییه
له‌سه‌ر هێڵ نییه
به داخه وه منالي ام سه ر ده مه زؤر به ي زؤري عينادو لاسارن
ده ست خؤش بابه تيكي به سود بو هيواي به ر ده وام بونت بؤ اخوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه