❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕووداوەكانى مێژووى ‏كورد دواى جەنگى يەكەمى جيهان لە ڕاپۆرتێكى ماڵپەڕى CNN كە لە بڕگەى FAST FACTS بڵاوكراوەتەوە

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » مــــــێژوو
  •  » ڕووداوەكانى مێژووى ‏كورد دواى جەنگى يەكەمى جيهان لە ڕاپۆرتێكى ماڵپەڕى CNN كە لە بڕگەى FAST FACTS بڵاوكراوەتەوە

#1 2017-09-19 13:07:04

Arkan Salah
پڕشنگی یانە
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: كوردستان=بەهەشت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-01-29
دواترین سه‌ردان: 2018-06-10
په‌یامه‌كان: 421
unknownOpera

ڕووداوەكانى مێژووى ‏كورد دواى جەنگى يەكەمى جيهان لە ڕاپۆرتێكى ماڵپەڕى CNN كە لە بڕگەى FAST FACTS بڵاوكراوەتەوە

_______
______________
_____________________
____________________________
___________________________________
____________________________
_____________________
______________
_______
/////
////
///
//
/
//
///
////
/////
_______
______________
_____________________
____________________________
___________________________________
____________________________
_____________________
______________
_______








بژى كورد و كوردستان
نەفرەت لە فارس و توركستان

بژى پێشمەرگە و شەرڤانان
نەفرەت لە بەعسى دڕندە

بژى گەريلا و چياكان
نەفرەت لە داعشى وەحشى




****************************************************************

ڕووداوەكانى مێژووى ‏كورد دواى جەنگى يەكەمى جيهان لە ڕاپۆرتێكى ماڵپەڕى CNN كە لە بڕگەى FAST FACTS بڵاوكراوەتەوە

****************************************************************


ماڵپەڕى CNN بڕگەيەكى تايبەتى بە كەسايەتى و دەزگا و ڕێكخراو و ئاينە جيهانيە ناسراوەكان هەيە كە  زانيارى لەسەريان دەدات






****************************************************************


بابەتى ماڵپەڕى  ‏CNN كه لە بڕگەى fast facts ‏ لەسەر جەلال تالەبانى و مەسعود بارزانى بڵاوكراوەتەوە






****************************************************************




لەم بابەتەدا """  بە بێ دەستكارى  """  نوسراوەكەى CNN م لەسەر   kurdish people   وەرگێڕاوەتە سەر زمانى شيرينى كوردى



نوسين و ئامادەكردن و وەرگێڕان بۆ كوردى ; ئەركان


****************************************************************


تێبينى / ئەم بابەتە لە 19/9/2017 تايبەت بە كوردژين نوسيومه و كاتێك نوسيومه  كۆتا جار لە لايەن  CNN  لە 8/4/2017 نوێكراوەتەوە و  لەوانەيە لە داهاتوودا CNN دووباره نوێيبكاتەوە و زانيارى ديكەى بۆ زياد بكات


************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************************


لينكى بابەت لە ماڵپەڕى  CNN











لێرەدا زانيارى لەسەر گەلى كورد دەبينيت ، كوردان وڵاتێكى فەرميان نيە و لە وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەراست دەژين و دابەشبوون بەسەر باكورى عێراق و ڕۆژهەڵاتى توركيا و ڕۆژئاواى ئێران و بەشێكى بچوكى باكورى سوريا و ئەرمينيا


هەرێمى كوردستان نزيكەى 74000 ميل چوارگۆشەيە

دانيشتوان / كورد نزيكەى 25-30 مليۆنن و لەگەڵ هەندێك كورد لە دەرەوەى كوردستان

ئاين / زۆربەيان موسلمانى سووننەن و هەندێكيشيان سۆفيزمن كە جؤرێكە لە ئيسلام



نهێنيەكانى ديكەيان


كورد لە نەتەوەى نەتەوەيى وەرنەگيراوە و هةرێمێكى حكومەتيان نيە

بەشێك لە خاكەكەيان لە لايەن دوو ولاتەوە ناسێنراون ، لە ئێران بە پارێزگاى كوردستان ناسراون و لە باكورى عێراق هةرێمى خۆسەريان هەيە ناسراو بە حكومەتى هەرێمى كوردستان(KRG) يان كوردستانى عيراق

زۆرينەى كوردان تا تەواوبوونى جەنگى جيهانى و شكانى دەولةتى عوسمانى كۆچبەر بوون

كوردان نزيكەى %10 ى سوريا و %19 ى دانيشتوانى توركيا و %15-20 ى عيراق و %10 ى ئێران پێكدێنن

پێشمەرگە هێزێكى لەشكري و سەربازى 100,000 كەسين و ئەركيان پاراستنى كوردستانى عيراقە و شەڕڤانى ژنيشيان هەيە



روداوەكانى كورد


30/10/1918 _ لە توركيا /‎هاوپەيمانان لە جەنگى جيهانيدا دەوڵەتى عوسمانيان تێكشكاند


3/11/1918 _ لە عيراق / هێزەكانى بەريتانيا نەوتيان لە موسڵ دۆزيەوە و هەرێميان داگيركرد


10/8/1920 _ لە توركيا / پەيمانى  " سيڤەر " بۆ هەڵوەشاندنەوەى دەولەتى عوسمانى بەسترا و لەگەڵ توركيا هەندێك ناوچەى ئاسيا و باكورى ئەفريقا بە مافەكانيان گەيشتن . لە پەيمانەكەدا هاتبوو دەوڵەتێك بۆ كوردان لە هەرێمى كوردستان دروستبكرێت بەلام هەرگيز جێبەجێنەكرا


24/7/1923 _ له توركيا / هاوپەيمانان و كاربەدەستانى دەوڵەتى عوسمانى پەيمانى ""لۆزان""يان ئيمزا كرد ، كه دەولەتى توركياى ناساند و لە پەيمانامەكەدا كە كۆتايى جەنگى جيهانى بوو كوردى لە خۆبەڕێوەبەرى بێبەشكرد و خاكى كورد بەسەر چەندان ولات (((دابەشكرا)))


1923  له عيراق /سەركردەى حكومەتى كورد شێخ مەحمودى بەرزنجى جەنگى دژى بەريتانيەكان كرد ، ميرنشينى كوردى لە سلێمانى باكورى عيراق ڕاگەياند


1924 /  له عيراق /هێزەكانى بەريتانيا دووبارە سلێمانيان داگيركرد


1943-1945 /  له عيراق و ئێران /مستەفا بارزانى سەركردايەتى سەرهەڵدانێكى كرد و هەولێر و ناوچەى بادينانى كۆنترۆل كرد ، دواى تێكچوونى سەرهەڵدانەكە بارزانى و هێزەكەى چوونە ناوچە كورديەكانى ئێران و دەبنە شەرڤانى نەتەوەپەرست لە ژێر سەركردايەتى قازى موحەمەد


كانونى دووەمى 1946 / له ئێران  /كۆمارى كوردستان بە پشتيوانى يەكێتى سؤڤيەت لە لايەن قازى موحەمەد راگەيەنرا ، ولاتێكى تەمەن كورت بوو لە شارى مهاباد(سابڵاخ) له ئێران  كه زۆربەى كوردە و نزيكه له سنورى عيراق بەلام هەمان ساڵ سۆڤيەت كشايەوە و كۆمارى مهاباد رووخا


16/8/1946 _  له عيراق / پارتى ديموكراتى كوردستان (KDP) دامەزرا




لە ئێران و هەمان ڕۆژ مەسعود بارزانى له كۆمارى كوردى مهاباد لەدايكبوو



1957 /  له سوريا /250 منداڵى كورد لە هێرشێكى ئاگركردنەوە لە سينەمادا كوژران ، عەرەبه نەتەوە پەرستەكان تاوانباربوون





1958/  له سوريا /حكومەت بە فەرمى هەموو بلاوكراوەيەكى بە زمانى كوردى قەدەغە  كرد


1958/  له عيراق /له دواى شۆرشى 1958 دەستورى نوێ نوسرا كە عەرەب و كورد وەك هاوڵاتى ئەم ولاتە(عيراق)ناسران


1961/  له عيراق /پارتى ديموكراتى كوردستان KDP شۆرشى له باكورى عيراق دەستپێكرد دواى 2  هەفتە حكومةتى عيراقى پارتى ديموكراتى كوردستانى هەلوەشاندەوە


ئادارى 1970/  له عيراق /پەيمانى ئاشتى لە نێوان حكومەت و كوردان بەسترا ، خۆبەڕێوەبەرى بە كورد درا و زمانى كوردى بە فەرمى ناسێنرا و دەستور گۆڕدرا و تێيدا زيادكرا كە "دانيشتوانى عيراق لە 2 نەتەوەى عەرەب و كورد پێكدێن"


6/3/1975 _  لە جەزائير /سەرۆك كؤمارى عيراق سەدام حسەين و شا محەمەد ڕەزا پەهلەوى ئێرانى پەيمانێكيان ئيمزاكرد ، تێيدا عيراق دەستبەردارى رێگا ئاويەكانى (شەتول عەرەب) دەبوو و لە بەرامبەردا ئێرانيش رازى دەبوو كۆتايى بە پشتگيريەكانى بۆ شۆرشى كورد و سەربةخۆبونيان بهێنێت


حوزەيرانى 1976 /  له عيراق /كاربەدەستى KDP جەلال تالەبانى يەكێتى نيشتيمانى كوردستان (PUK) ى دامەزراند ، ساڵى دواتر (PUK) سەرهەڵدانى چەكدارى دژى حكومەتى عێراقى دەستپێكرد


1978/  له عيراق /شەڕى ناوخۆى نێوان (PUK) و ( KDP )ڕوويداو  چەندان كەس كوژران


1978/  له توركيا /عەبدوڵڵا ئۆجەلان  "پارتى كرێكارانى كوردستان " PKK ى دامەزراند كە گروپێكى جوداخوازە


كؤتايى ساڵانى 1970/  له عيراق /حزبى بەعس لە ژێر سەركردايەتى سەدام حسەين لەو ناوچانەى زۆرينەى كورد بوون كوردانى دەركرد و عەرەبى لە جێگايان دانا و لە ساڵانى 1980 كوردان لە ناوچە سنوريەكان لەگەڵ ئێران دەركران بە تاوانى هاوكارى ئێران


1979/  له عيراق /مستەفا بارزانى لە واشنتؤن مرد و كوڕەكەى مەسعود بارزانى وەك سەرۆكى KDP هەڵبژێردرا دواى مردنەكەى


1980/  له عيراق /شەرى عيراق و ئێران دەستى پێكرد و هێزەكانى KDP يارمەتى ئێرانيان دا بەلام PUK يارمەتى نەدان


1983/  له عيراق /PUK ئاگربەستى لەگەڵ حكومەتى عيراق كرد و  دەستيكرد بە گفتوگۆ لەسەر ئۆتۆنۆمى و خۆسەرى كورد


ئابى 1984/  له توركيا /PKK ‎ بە خۆپيشاندانێك دژى توركيا شۆڕشى دەستپێكرد و 2 سەربازى كوشت و دواتر تێكهەڵچوونەكانيان بە عيراق و ئيران و سوريا بلاوبوەوە


1985/  له عيراق /ئاگربەستى نێوان يەكێتى و حكومەت كۆتايى هات


1986/  له عيراق /دواى لێكتێگەشتنى ئێرانيەكان يەكێتى و پارتى پشتگيرى تارانيان بۆ گةرايەوە



1987/ له توركيا  /توركيا لە باشورى ڕؤژهەڵاتەوە وەڵامى هێرشەكانى پەكەكە ى دايەوە


شوبات هەتا ئابى 1988/  له عيراق /لە ئۆبەراسيؤنى ئەنفال (له عەرەبيەوە هاتووە) حكومەتى عيراق لە بەرامبەر سەرهەڵدانى كوردان هێز و چەكى كيمياوى دژى كوردان بەكارهێنا و 4,000 گونديان وێرانكرد و 100,000 كەسى سڤيليان كوشت


16/3/1988/  له عيراق /عيراق دژى خەڵكى هەلەبجە لە باكورى عيراق چەكى كيميايى بەكارهێنا و هەزاران كەس مردن

1990-1991/  له عيراق /شەرى كەنداو دەستى پێكرد دواى ئەوەى سةدام حسەين كوەيت و كێلگە نەوتيەكانى داگيركرد و زياتر لە يەك مليۆن كورد ئاوارەى ئێران و توركيا بوون








28/2/1991/  له عيراق /سەدام حسەين ئاگربەستى پەسەندكرد و شەڕى كەنداو كؤتايى هات


ئادارى 1991/  له عيراق /سەرهەڵدانى كورد دەستى پێكرد و لە ماوەى 2  هەفتەدا هێزە كورديەكان تەواوى كوردستانى عيراق و شارى دەولەمەندى كەركوك يان كۆنترۆل كرد ،دواى ئەوەى هاوپەيمانان پشتيوانى كورديان نەكرد عيراق دژى سەرهەڵدانەكە دامركايەوە و نزيكەى 2,000,000  كورد ئاوارە بوون و خۆيان لە چياكان شاردەوە تا توركيا سنورى بكاتەوە


نيسانى 1991/  له عيراق /ناوچەى دژە فڕين لە لايەن ئەمريكا و بەريتانيا و فەرەنسا لە كوردستانى عيراق دروستكرا و هێزەكانى عيراق كشانەوە و كوردان دەسەڵاتى خۆسەريان دەستپێكرد بە شێوەيەك پارتى لە باكور و يەكێتى لە باشور


1992/  له عيراق /لە ئۆپەراسيؤنێكى دژى پەكەكەدا 20,000 سەربازى توركيا بە ناوچەى دژە فڕيندا هاتنە عيراق


1994-1998/  له عيراق /ئەندامانى يەكێتى و پارتى خەريكى شەڕى سەربازى بوون كە لە كوردستانى عيراق بە " شەڕى ناوخۆ " ناسراوە


1995/  له عيراق /نزيكەى 35,000 سەربازى تورك دژى كوردى عيراق شەڕيان كرد


1996/  له عيراق /عيراق هێرشێكى بۆ شارە كوردييەكان لەوانە هەولێر و كەركوك دەستپێكرد


8/10/1997 _ له توركيا /ئەمريكا پەكەكە ى خستە ناو ليستى تيرؤرەوە


1998/  له عيراق / شەڕى نێوان پارتى و يەكێتى كۆتايى هات و گەيشتنە ڕێككەوتنى ئاشتى و دانوستانەكان لە لايەن ئەمريكا سەرپەرشتى دەكرا و پەيمانەكە لە واشنتۆن ئيمزا كرا


1999/  له توركيا /سەركردەى پەكەكە عەبدوللا ئۆجەلان لە لايەن دەسەلاتدارانى توركيا لە ( نايرۆبى - كينيا ) ""دەستگيركرا""


2002/  له توركيا /لە ژێر فشارى يەكێتى ئەوروپا توركيا رێگاى دا تەلەفيزيۆن و خوێندن بە زمانى كوردى ياسايى بكرێت و هەر هەمان ساڵ هێزەكانى توركيا شەڕيان دژى هێزەكانى پەكەكە لة باكورى عيراق كرد


ئايارى 2002 /  له توركيا /يەكێتى ئەوروپا پەكەكەى وەك ڕێكخراوێكى تيرۆريستى ناساند


1/2/2004 _ له عيراق / لە 2 تەقينەوەى خۆكوژيدا له هەولێر زياتر لە 50 كەس كوژران و ئامانجى تەقينەوەكە بارەگاى يەكێتى و پارتى بوو و زۆرێك لە ئەندامانى هەردوو حزب كوژران


ئادارى 2004/  له سوريا /لە گۆرەپانێكى يارى (soccer) ى شارى ""قاميشلۆ"" و لە ناڕەزايى دژى  پؤليس 9 كەس كوژران و دواى ئەوەى پؤليس تەرمى كوژراوانى سوتاند خەلكى تەواوى شارەكە سەرهەڵدانيان كرد و بە شارەكەدا بڵاوبوونەوە


حوزەيرانى 2004 /  له توركيا /بۆ يەكەمجار توركيا ڕێگاى دا بە زمانى كوردى لە تەلەفيزيۆنەكانەوە پڕۆگرامى كوردى نيشان بدرێت


6 - 7 / 4 / 2005 _ له عيراق/سەركردەى كورد جەلال تاڵەبانى لە لايەن ئەنجومەنى ناوەندى كاتى وەك سەرۆك كۆمار دياريكرا و ڕۆژى دواتر سوێندى ياسايى خوارد


تەموزى 2005 / له توركيا / 6 كەس مردن لە ئەنجامى بۆمبێكى چێندراو لە لايەن گەريلاكانى كورد و كاربەدەستانى توركيا پەكەكە يان تاوانبار كرد


2005/ له عيراق / له دەستورى نوێدا خۆبەڕێوبەرى و فيدراڵيەتى هەرێمى كوردستان چەسپێنرا


ئاب و ئەيلولى 2006 / له توركيا / چەند تەقينەوەيەك لە چەند هاوينەهەوارێكى ئەستةمبول ڕووياندا و " هەڵۆكانى ئازادى كوردستان " بەرپرسياريەتى خؤي له هەموويان راگەياند و راشيانگەياند توركيا دەگۆرن بۆ ((( دۆزەخ )))


كانونى يەكەمى 2007 /  له توركيا /توركيا هێرشى كردە سەر كوردستانى عيراق و  بارەگاكانى پەكەكە ى بە ئامانج كرد


2009/  له توركيا /سياسەتێك كە بە دەستپێشخەرى كورد ناسراوە توانيان مافى زمانى كوردى زياد بكەن و ناوچە سەربازيەكان لە ناوچەكانى باشورى ڕۆژهةەلات كەم بكەنەوە


ئەيلولى 2010/  له ئێران /بۆمبێكى چێنراو لە ئاهەنگێكدا تەقيەوە و 12 كەس مردن و دەيان كەس برينداربوون ، هيچ كەس بەرپرسياريەتى هێرشەكەى لە ئەستۆ نەگرت بةلام كاربەدەستانى كورد تۆمەتباركران و بەهۆيەوە  له 2014 دەسەڵاتداران ئەندامێكى (كۆمەڵە)يان گرت كه گروپێكى چەكدارى هێرشكارى كوردە



نيسانى 2011 / له سوريا  /سوريا بەلێنيدا ناسنامە بە هەزاران كورد بدات ، بە پێى ڕاپۆرتى   Human Rights Watch لە سەرژمێرى 1962 ،  %20 ى كوردان لە مافى بوونى ناسنامە بێبەشكران


تشرينى يەكەمى 2011 /  له سوريا /چالاكوانى كوردى سوريا "مەشعەل تامۆ"  تيرۆركرا و زۆرينەى كوردان رژێمى سەرۆكى سوريا بەشار ئەسەديان تاوانبار كرد


19/10/2011 _  له توركيا /هێزە كورديەكان 24 سەربازى توركيايان كوشت له نزيك بارەگايەكى پەكەكە لەسەر سنورى عيراق


حوزەيرانى 2012/   له توركيا /دواى ئەوەى پەكەكە لە هێرشێكدا لە باشورى توركيا 8 سەربازى كوشت هێزە ئاسمانيەكانى توركيا هێرشيان كردە سەر بارەگاكانى پەكەكە لە عيراق






تەموزى 2012/  له سوريا /لە كاتى شەرى ناوخۆدا هێزەكانى سوريا لە شارە كورديەكانى باكورى ڕۆژهەڵات كشانەوە


ئابى 2012/  له توركيا / سەرۆك وەزير ئەردۆغان رايگەياند كە ئامادەن هێزەكانيان بەكاربهێنن بۆ ڕێگرى لە هێرشى پەكەكە بۆ سەر سنورەكانى سوريا دواتر هێزەكانى توركيا 1 ميل چوونە ناو گوندە  سنوريەكانى سوريا كە ئێستا لە ژێر كۆنترۆلى هێزە كورديەكاندايە بە ناوى پارتى يەكێتى ديموكرات (پەيەدە)



كانونى يەكەمى 2012/  له توركيا / ئەردۆغان ڕايگەياند دەستيان بە گفتوگؤى ئاشتى كردووە لەگەڵ پەكەكە


10/1/2013 _  له فەرەنسا /3 ژنى كورد لە پاريس بە چەك كوژران كە يەكێك لەوانە ئەندامى دامەزرێنەرى پەكەكە بوو




21/3/2013 _  له توركيا /دامەزرێنەرى پەكەكە داواى دانوستانى كرد و نامەكەى لە پەرلەمانى توركيا خوێندرايەوە و تێيدا هاتبوو ”” ئێمە ماوەى 10 سالە ژيانى خۆمان بۆ تێكۆشان داناوە و قوربانيمان دا ، ئێستا لەو باوەرەداين كە دەبێت چەكەكان بێدەنگ بن و بير و بۆچوونەكانمان بڵێين ””




25/3/2013 _  له توركيا /سەرۆك وەزيرى توركيا ئەردۆغان و سەرۆك وەزيرى كوردستانى عيراق نێچيرفان بارزانى لە چوار چێوەى پةيوەنديەكى تەلەفۆنيدا باسيان لە ناردنە دەرەوەى نەوت و گاز كرد لە ڕێگەى بۆرى ڕاستەوخۆ ، بۆريەكە نەوتى هەرێمى كوردستان لە كێلگەكانەوە دةنێرێتە توركيا  بۆ بازرگانانى نەوتى توركيا





حوزەيرانى 2014 / له عيراق  / دواى ئەوەى داعش موسڵى داگيركرد خەلكى شارەكە ئاوارەى كوردستانى عيراق بوون و حكومەتى هەرێمى كوردستان سەرەتا دەروازەكانى داخست و دواتر دەروازەكان و سنورى كردەوە و ئاوارەكان كە لە داعش هەڵدەهاتن سنورەكانيان تێپەڕاند



23/6/2014 _ له عيراق /سەرۆكى كوردستانى عيراق مەسعود بارزانى ڕايگەياند ”  ئەوە ئاشكرايە كە حكومەتى عيراقى كۆنترۆلى بەسەر هەموو شتێك لەدەست داوە  ”



سەرەتاى ئابى 2014 /  له عيراق /بە پێى ڕاپۆرتەكان 40,000 ئێزدى كە گروپێكى كەمينەى ڕەگەزى كوردن ئاوارەى چياكانى هەرێمەكە بوون لە باكورى ڕۆژئاواى عيراق بەهۆى هەلهاتن لە دەستى گروپى تيرۆريستى داعش دواى ئەوەى گروپەكە "شەنگال" داگيردەكات كة شارێكە لە نزيك سنورى سوريا و هەروەها 100,000 مەسيحى هەڵهاتن بۆ هەولێر دواى ئەوەى سەركردايه تى كورد بڕياريدا لە شارەكە بيانپارێزێت



11/8/2014 _ له عيراق /چەكدارانى كورد لە كوردستان كە پێيان دەگوترێت"" پێشمەرگە "" لەگەڵ هێزەكانى عيراق هاوكارى ئێزديەكانيان كرد لەسەر چياى شەنگال و فرياگوزارى سەرەتاييان پێگەياندن دواى هەلهاتنى داعش


12/8/2014 _ له عيراق / هەندێك لە ئێزديەكان بە  CNN  يان ڕاگەياند كە چەكدارانى پەكەكە بەشێكى چياى شەنگال يان كۆنترۆل كردووە و خواردنيان پێگەياندوون و لە داعش دەيانپارێزن


2/12/2014 _  لە عيراق /حكومەتى عيراق و حكومەتى كوردستانى عيراق رێككەوتنێكيان ئيمزا كرد بۆ دابەشكردنى داهاتى نەوت و لێكتێگەيشتنى سەربازى ،بەپێى رێككەوتنەكە عيراق موچەى ئەو پيشمەرگانە دەدات كە شەڕى داعش دەكەن و وەك ناوەندێك كار لەگەڵ ئەمريكادا دەكەن و پێدانى چەك بە هێزە كورديەكان  ،  وه  حكومەتى كوردستانى عيراقيش ڕۆژانە ( نيو مليۆن ) بەرميل نەوت بە عيراق دەدات و داهاتى بەشى نەوتەكةى عيراق  لە نێوان هەردوو حكومەت دابەش دەكرێت


26/1/2015 _  له سوريا /دواى 112 ڕۆژ بەرخۆدان " يەكينەكانى پاراستنى گەل "  ناسراو بە  " YPG "  شارى " كؤبانێ " يان لە ژێر دەستى داعش كۆنترۆل كردەوە


21/3/2015 _  له توركيا /له نامەيەكدا كە ۆب هەزاران كەس خوێندرايەوە لە ئاهەنگێك لە شارى ئامەد ڕێبەرى زيندانيكراوى پەكەكە عەبدوللا ئۆجەلان ڕازى بوو كە چەكدارەكانى لە ژێر سەرپەرشتى خۆيدا چەك دانێن و شەڕ دژى دەولةتى تورك بوەستێنن و تێكەڵى سياسەت بن


18/5/2015 _  له توركيا /له بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى 6ى حوزەيران تەقينەوەيەك بە بيناى " پارتى ديموكراتى گەلان " HDP تەقيەوە لە ئەدەنە ى باشورى ڕؤژهەڵات و 6 كەس برينداربوون


7/6/2015 _  له توركيا /پارتێكى نەناسراو و نامۆى تەمەن 3 ساڵە كە ناوى " پارتى ديموكراتى گەلان " (HDP)  بوو توانى زياتر له  %13 ى دەنگەكان كە دەيكردە 80 كورسى پەرلەمان لە كؤۆى 550 كورسى بەدەستبهێنێت


16/6/2015 _  له سوريا / لە شارى " تەل ئەبيەز " هێزە كورديەكان رايانگەياند كە  داعش تێكشكێنراوە و لە شارەكە دەكشێتەوە كە دەكةوێتە سەر سنورى توركيا



23/6/2015 _  له سوريا /هێزە كورديەكان ڕايانگەياند كە لە شارى " عەين عيسا " كشاونەتەوە كە 30 ميل دەكەوێتە باكورى ڕەققە كە پايتەختى ئەو خەلافەتەيە وا داعش بانگەشەى بۆ دەكات و بارەگايەكى سەربازيان لە نزيكى عەين عيسا دەست بەسەردا گرتووە دواى ئەوەى گروپە تيرۆريستيەكە لە شەودا چۆڵيان كردبوو


17/2/2016 _  له عيراق / فرۆكەكانى توركيا ژمارەيةك لە كەسايەتيە ديارەكانى پەكەكە يان بەئامانج كرد لە باكورى عيراق ، هێرشەكە لە دواى تەقينەوەيەكى تيرۆريستى بوو لە توركيا كە تێيدا 28 كەس كوژران بەڵام هيچ گروپێكى كوردى بەرپرسياريەتى خۆى ڕانەگەياند


13/3/2016 _ تەقينەوەى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو لە ئەنقەرە بە لايەنى كەم 37 كوژراوى لێكەوتەوە و " هەڵۆكانى ئازادى كوردستان " TAK كە گروپێكى جوداخوازى پەكەكە يە بەرپرسياريەتى خۆيان راگەياند



17/3/2016 _ له سوريا /كوردان خۆبەرێوبەريان لە باكورى سوريا راگەياند كە ئێستا لە ژێر دەستيان دايە و كاربەدەستانى توركيا و سوريا بە توندى وەڵاميان دايەوە و گوتيان دواى چەند ساڵ شەرى ناوخۆ ئامانجمان ئەوەيە وڵاتەكە بە يەكگرتووى بمێنێت



20/7/2016 _  له توركيا /دواى كودەتا سەرۆك كۆمار ئەردۆغان بارى نائاسايى راگەياند و لە 3 مانگى سەرەتادا سەرجەم راگەياندن و تەلەفيزيۆنە كورديەكان داخران و هەزاران فەرمانبەر بە تۆمەتى پەيوەندى بە پەكەكە دەستگيركران لەوانە وەزير و پەرلەمانتار و ئەندامانى سوپا و پۆليس و مامۆستا و سەرۆك شارەوانيەكان كە زۆربەيان لە شارى ئامەد بوون






_______
______________
_____________________
____________________________
___________________________________
____________________________
_____________________
______________
_______
/////
////
///
//
/
//
///
////
/////
_______
______________
_____________________
____________________________
___________________________________
____________________________
_____________________
______________
_______






.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Arkan Salah (2017-09-23 17:22:55)

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2017-09/9e776c4beaa552ce6026711040bdd910.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2017-09-20 13:38:16

DLLA
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-06-20
دواترین سه‌ردان: 2018-06-11
په‌یامه‌كان: 669
LinuxSafari

Re: ڕووداوەكانى مێژووى ‏كورد دواى جەنگى يەكەمى جيهان لە ڕاپۆرتێكى ماڵپەڕى CNN كە لە بڕگەى FAST FACTS بڵاوكراوەتەوە

دەست خۆش
سەرکەوتوو بیت

Kurdzhin
ئەو ئەشقەی لە دڵمە
تەنها بە وەستانی دڵم
کۆتای دێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2017-10-21 16:46:47

alikalary727
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-06-18
دواترین سه‌ردان: 2017-10-27
په‌یامه‌كان: 91
unknownOpera

Re: ڕووداوەكانى مێژووى ‏كورد دواى جەنگى يەكەمى جيهان لە ڕاپۆرتێكى ماڵپەڕى CNN كە لە بڕگەى FAST FACTS بڵاوكراوەتەوە

dast khosh

Kurdzhin
يان كوردستان يان نەمان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2018-03-06 17:32:38

farman
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-09
دواترین سه‌ردان: 2018-04-21
په‌یامه‌كان: 6
WindowsSafari

Re: ڕووداوەكانى مێژووى ‏كورد دواى جەنگى يەكەمى جيهان لە ڕاپۆرتێكى ماڵپەڕى CNN كە لە بڕگەى FAST FACTS بڵاوكراوەتەوە

پەيمانى سيڤەر[ ?

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 
  •  » مــــــێژوو
  •  » ڕووداوەكانى مێژووى ‏كورد دواى جەنگى يەكەمى جيهان لە ڕاپۆرتێكى ماڵپەڕى CNN كە لە بڕگەى FAST FACTS بڵاوكراوەتەوە


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 54.224.91.246
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net