❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / Ú†Û†Ù† كۆنتڕۆڵی ھەڵچوونەكانمان بكەین!ØŸ

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2018-03-10 18:29:48

dldar omar
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2018-02-10
دواترین سه‌ردان: 2019-03-29
په‌یامه‌كان: 6
WindowsSafari

چۆن كۆنتڕۆڵی ھەڵچوونەكانمان بكەین!؟

چۆن كۆنتڕۆڵی ھەڵچوونەكانمان بكەین!؟

كێ لە ئێمە ڕۆژێكـ لە ڕۆژان پەشیمان نەبوویتەوە لە دەربڕینی وشەیەك یان ڕەفتار و ھەڵسوكەوتێكـ!؟ كێ لە ئێمە ئومێدەوار نییە ھەڵچوونەكانمان یان سۆز و بەزەیی بەرامبەر كەسانی تر كۆنتڕۆڵی بكەت!؟
ویستم بەو پرسیارانە بكەمە بابەتی یەكەمم لە فەیسبووك و بڵاوی بكەمەوە ،و بە دەقی قورئانی پیرۆز و توێژینەوەی زانستی
بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی ھەڵچوونەكانمان بكەین پێویستمان بە چەند خاڵێكە،وەكو:
١-پڕۆگرامسازی زمانیانەی دەماریی:
بەو پەڕی سادەیی لەوانەیە زۆرێك لە ئێمە ئەو زاراوە نوێیە ببیستین،بەڵام بەشێكی زۆریشی نازانێت چییە و دەپرسێت چییە!؟ئایا لە قورئانی پیرۆز باسی كراوە!؟
ئەم زانستە لە حەفتەكانی سەدەی ڕابردوو لەلایەن ئەمەریكیەكان دۆزراوە ، بەڵام لە قورئانی پیرۆز بەر لە ١٤سەدە بوونی ھەیە!!! قورئانی پیرۆز یەكەم یەكەم كتێبە دەربارەی "پڕۆگرامسازی زمانیانەی دەماریی "دەدوێت ،نەك ئەمەریكە.
ئەم زانستە بەھۆی تێگەیشتنی مرۆڤ و پێشكەوتنی مرۆڤ لە بوارە جیاكاندا و سەركەتنەكانی مرۆڤ، زانایانی بە لای خۆیدا ڕا كێشە و توێژینەوەیان دەربارەی كرد.
"پڕۆگرامسازی زمانیانەی دەماریی" بە زمانە سادەكەی واتە چۆن كۆنتڕۆڵی مێشكت بكەیت.
دەتوانم بڵێم ئەم زانستە لە كاتی "سۆز و سەركەوتن و چۆن كۆنتڕۆڵی ھەڵچوونمان" بكەین، دەتوانم بڵێم ئەم زانستە بە سادەیی واتە: بریتییە لەوەی كە چۆن ئەقڵ بەكار بێنیت !!
زانایان بۆیان دەركەوت كەوا ھەست و سۆز و ھەڵچوونەكانمان ،لە خۆوە بەڕێوە ناچن بەڵكو بە بەرنامەسازی بەڕێوە دچێت.
- پڕۆگرامسازی :گوزارشت لەوە دەكات كەوا چۆن ھەست و سۆز و ھەڵچوونەكانمان بە بەرنامە دەستی بەسەر دابگرین! وەكو بەرنامەكانی كۆمپیوتەر.
- زمانی: گوزارشت دەكات لەبەكارھێنانی زمان لە ئاراستەكانی ھەڵچووندا، وەكو وشەیەك كە دواتر لێی پەشیمان دەبیەوە.
- دەماریی:ئێمە دەبێت بزانین چۆن كۆ ئەندامی دەمارمان كار دەكات،تاوەكو كۆنتڕۆڵی بكەین. بە واتەی چەند زانیاریمان لەسەر ھەبێت كۆنتڕۆڵی ئاسانتر دەبێت.وەكو بەرنامەكانی كۆمپیوتەر گەر بزانین دەتوانین بێ كێشە بەكاری بێنین.
ئەم پڕۆگرامسازیە بایەخ بە مرۆڤی تەندروست و نا تەندروست دەدات، واتە مەرج نییە ئێمە كاتێك پێویستمان بوو بیزانین!
ھەر یەك لە ئێمە زۆر توانای تایبەتی ھەیە بەڵام لەبەر ئەوەی زانیاریمان نییە نایزانین بەكاری بێنین.
پێویستە مێشكت بینیە پێش چاو بەوەی كە كۆمەڵە ئامێرێكن، كە بەپێی بەرنامەكان تۆ بەڕێوەی دەبەیت! ئەوەش كلیلی سەركەتنەكان! بەڵم ئەگەر لەم ڕاستییە نەگەیت ،ئەوە مێشكت لەلایەن خێزان و ھاوڕێ و خزم بەڕێوە دەبرێت،ئەمەش دەبێتە ھۆی كەمتوانایی و ھەڵچوون.
'
٢-چۆن كۆنتڕۆڵی سۆزەكانت دەكەیت!؟
ئەمە كارێكی زۆر ئاسانە تەنھا پێویستی بە زانینی ھەندەك یاسا ھەیە بۆ مومارەسەكردنی.
زانایان دەڵێن ئەقڵی پەنھان كۆنتڕۆڵی ھەست و سۆز و ھەڵچوون و سەركەتنەكانی گرتۆتە دەست،پەنھانیش واتا نادیار.
"د.جۆزیف میرفی" كە لە كتێبەكەی (ھێزی ئەقڵی پەنھان) كە زیاتر لە یەك ملیۆن فرۆشیاری ھەبوو باس لەوە دەكات شەوان پێش نوستن ق بەیانێ كە لو خەو ھەستایت ئەم قسەیە بكەیت (لەم ساتەوە دەبمە مرۆڤێكی ھێمن و دوور كە ھەڵچوون، ئەم ڕەفتارەش سبەینێـم دا دەر دەكەوێت"
د.میرفی چارەسەری زۆر ڕەفتاری وای كردووە و بە جۆرێك ئەو كەسانە ھێمنتر بووینە لە كەسی ئاسایی!
پێغەمبەر محمد (د.خ) پێش ١٤ سەدە فەرمانمان پێ دەكات كەوا پێش نووستن و كاتێك ھەڵدەستین نزا بكەین!
زانایانی ئەمەریكی فێری نەخۆشەكان دەكەن و چارەسەری دەكەن بەم شێوەیە لەگەڵ خود دا! و بڵێن"لەم ساتەوە دەبمە مرۆڤێكی ھێمن و دوور لە ھەڵچوون، سبەینێ ئەم ئاكارە لە ڕەفتارم ڕەنگ بداتەوە"
پێغەمبەر (د.خ) فێرمان دەكات چۆن لەگەڵ خودا بدوێین،و خەم و ھەڵچوونەكانمان بخەینە نێو دەستی خوای گەورە! بۆ مەگەر خوا ڕاستر نییە لە خودی مرۆڤ!؟ مەگەر چ شتێك لەوە جوانتر ھەیە خوای گەورە ببێتە پزیشكت!؟
وتەی پێغەمبەر ابراھیم (سەلامی خوای لێبێت) دێتە یاد (الَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهْدِينِ(٧٨)وَالَّذِي هُوَ يُطْعِمُنِي وَيَسْقِينِ(٧٩)وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ(٨٠)وَالَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحْيِينِ(٨١)وَالَّذِي أَطْمَعُ أَنْ يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ(٨٢) ) العشراء /٧٨-٨٢. واتە :ئەو زاتەی دروستی كردووم ھەر ئەو ڕێنوێنیم دەكات، ئەو زاتەی خۆی خۆراكم پێ دەبەخشێت و تێنوێتیم دەشكێنێ،كاتێكیش نەخۆش دەكەوم، ھەر ئەو چارەسەرم دەكات و شیفام بۆ دەنێرێت...ھەر ئەویش دەمرێنێت و لە ڕۆژی دوای زیندوم دەكاتەوە. ھەر ئەوە ئومێدم پێەیەتی لە ڕۆژیی قیامەتدا لە گوناحەكانم خۆشبێت.
كەواتە بۆمان دەركەوت كەوا بەرنامەسازی قورئانی وایە ، گرینگترین ڕێسای شیفامان فێر دەكات،ئەویش لە ڕێگای خوای گەورو نەك ئەقڵی پەنھان! بۆ مەگەر چاروسەری خوا باشتر نییە لە خود!؟
ئەگەر پەنات بردە بەر قورئان جا دەرووناسی،ئەوە ئاكامەكەی زۆر مەزن دەبیت!
.
ئێستاش باسی چارەسەری زانستی و قورئانی پیرۆز دەكەم
.
١-ھەنگاوگەلێكی چارەسەری ھەڵچوونی درێژخایان :
- زانایانی دەرووناسی بە درێژایی نیو سەدە جەختیان لەوە كردووە ،كە ھەنگاوی یەكەم بۆ چارەسەر دان پیا نانی ھەڵەكەیەتی! مرۆڤ ڕاستەوخۆ دوای ھەڵچوون لەگەڵ خۆی دەدوێت،لە بەردەم خۆی دا دان بە ھەڵەكەی دادەنێت ،كە نەدەبوو بەم شێوەیە ھەڵبچێت، ئەمەش گرنگترین خاڵی چارەسەركردنە.
- دەبێت كەسەكە بە خودی خۆی بڵێ" من دەبێت واز لەم ھەڵچوونانە بھێنم ،چونكە من خەڵەتن و دەبنە مایەی شەرمەزاری من" واتە نیەتی ھەبێت واز لەم كردەوە بھێنێت.
- ڕێوشوێنی كرداری ھەیە پێویستە كەسی ھەڵچوو پەیڕەوی بكات ئەویش "لێبوردەیی"ـە ،زانایان باس لەوە دەكەن كەسی لێ بردوو تەمەنی درێژتر دەبێت لە كەسانی ڕق ئەستوور

٢-چارەسەری بە قورئانی پیرۆز :
خوای گەورە لە چەندین ئایەت باسی باور بوون بەخۆت و زاڵبوون بەسەر شتەكان دەكات و پێمان دەڵێت چاكە و خێر دەروون ئاسودە دەكەن! ھەروەك دەفەرمووێت ( ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ فِي ٱلسَّرَّآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَٱلۡكَٰظِمِينَ ٱلۡغَيۡظَ وَٱلۡعَافِينَ عَنِ ٱلنَّاسِۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ )العمران /١٣٤. واتە :ئەوانەی لە دڵخۆشی و ناخۆشیدا، لە ھەرزانی و گرانیدا ماڵ و سامانیان دەبەخشن، ڕق و كینەی خۆیان دەخۆنەوە و خۆ گرن، لە خەڵكی خۆش دەبن و لێبوردەن، خوای میھرەبانیش چاكەكار و چاكەخوازی خۆشدەوێت.
ئەم ئایەتە سێ خاڵمان بۆ ڕوون دەكاتەوە
١- بەخشینی ھەندێك لە سامان و ماڵ; زانایان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كەوا چاكە كردن ، دەبێتە شەقامگیری دەروونی مرۆڤ.
٢- مرۆڤ پێویستە بەھەر شێوەیەك بێت كۆنتڕۆڵی ھەڵچوونی بكات و نەتەقێتەوە سەر كاسانی تر، ئەمەش مرۆڤ فێری ڕێكسازی خودی دەبێت
٣- ھەروەھا باسی لێبوردەیی دەكات! زانایان ئەوەیان پشت ڕاست كردیتەوە لێبوردەیی دەروون ئارام دەكات و بە دووری دەخاتەوە لە ھەموو جۆرە ھەڵچوونێك
Ù€
ھەروەھا لە ئایەتێكی تر دا دەفەرمووێت ( وَٱلَّذِينَ إِذَا فَعَلُواْ فَٰحِشَةً أَوۡ ظَلَمُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ ذَكَرُواْ ٱللَّهَ فَٱسۡتَغۡفَرُواْ لِذُنُوبِهِمۡ وَمَن يَغۡفِرُ ٱلذُّنُوبَ إِلَّا ٱللَّهُ وَلَمۡ يُصِرُّواْ عَلَىٰ مَا فَعَلُواْ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ) العمران /١٣٥. واتە ئەوانەش كەوا تاوان یان گوناھ ئەنجام دەدەن، یاخود ستەم لەخۆیان دەكەن ، خودا دێتەوە یادتان، ئەوسا داوای لێخۆشبوون دەكەن، جا كێ ھەیە لە گوناھەكانتان خۆشبێت جگە لە خوا!؟ھەروەھا لە سەر گوناھ و تاوان بەردەوام نابن لە كاتێكدا دەزانن كە (گوناھ )ـە.
ئەو ئایەتەش سێ ڕێوشوێنی ترمان پێ دەدات:
١- دان پیا نان بە تاوان: كاتێك مسوڵمان ھەڵەیەك دەكات یان ھەڵدەچێت ، پێویستە دانی پیا نێت كەوا ھەڵەیە و نابێت دووبارەیی بكاتەوە
٢-دڵنیای لەوەی كە ئەم ھەڵەیە یان ھەڵچوونە دەكرێت چارەسەر بكرێت.
زانایان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە متمانە بەخۆ بوون و دڵنیای نەخۆش بە شیفا، نیوەی شیفا دەنوێنێت. ئەگەر زیاتریش نەبێت.
٣-زانایان دووپاتی دەكەنەوە پێویستە ئیرادەیەكی بەھێز ھەبێت بەسەر ھەڵچوونەكان زاڵ بن و دوبارەی نەكەنەوە و پێداگیری لەسەر نەكەن..... ئایا ئەمە ھەمان ئەم ئایاتە ناداتە دەست (وَلَمۡ يُصِرُّواْ عَلَىٰ مَا فَعَلُواْ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ).
زانایان پێشنیار دەكەن لە سەرچاوەكانی توڕەیی و ھەڵچوون دوور بكەونەوە، ھەندێك لە توێژاران پێیان باشە مەشقـیان پێ بكرێت لەسەر ھەڵنەچوون.ھەروەھا ھەڵچوون ھۆكارێكن بۆ مردنی كتوپڕ ،چونكە پەستانی خوێن زیاد دەكات و لێدانی دڵی خێرا دەبێت!
خوای گەورەش لەم بارەیەوە فەرمانمان پێ دەكات زوو ھەڵنەچین و دڵ و دەروونمان ئارام بكەینەوە و نابێت ڕق لە دڵ بین! بەلام چۆن ئارام بین!؟ بەڕێزان ئەوە پرسیارێكی زۆر ئاسانە!! ھەر كاتێك دڵت تەنگ بوو یان توڕە و ھەڵچوونت ھەیە،ئەوە یادی ئەو خوایە بكە و لێی بپاڕێوە!ئەو كات ھەڵچوونت كەمتر دەبێت.
خوای گەورەش دەفەرمووێت ( ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَتَطۡمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكۡرِ ٱللَّهِۗ أَلَا بِذِكۡرِ ٱللَّهِ تَطۡمَئِنُّ ٱلۡقُلُوبُ) الرعد/٢٨. واتە ئەوانەی باوڕیان ھێناوە و دڵ و دەروونیان ئارام دەبێت بە قورئان و پەیامەكەی خوای پەروەردیگار، ئاگاداربن دڵەكان ھەر بە قورئان و یادی خوا خۆشو دەبن و دەحەوێنەوە.
لەم ئایەتەدا خوای گەورە فرمانمان پێ دەكات و پێمان دەڵێت دڵەكان چۆن ئارام دەبن و چۆن ئاسودە بین،خۆی گەر ئاسودەیمان ھەبێت ھەڵچووەكان كەم دەكەن
.
.
سوپاس بۆ خوا توانیم ئەو بابەتە تەواو بكەم، ڕاستە ئەوە زیاتر پەیوەندی بە دەرووناسی ھەیە بەڵام كێشەیەكە دەتوانم بڵێم %٩٠ كورد زوو ھەڵدەچێت .
ان شااللە ئاوێتەیەكی قورئانی پیرۆز و كۆمەڵناسیش دەكەم
"دڵدار عمر"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2022-11-02 01:37:47

Zaamooka
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2022-11-02
دواترین سه‌ردان: 2022-11-02
په‌یامه‌كان: 1
LinuxSafari

Re: چۆن كۆنتڕۆڵی ھەڵچوونەكانمان بكەین!؟

Dst xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 54.166.96.191
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net