❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌های کۆمه‌ڵایه‌تی

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2018-03-19 17:21:04

dldar omar
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2018-02-10
دواترین سه‌ردان: 2018-04-27
په‌یامه‌كان: 6
WindowsSafari

به‌های کۆمه‌ڵایه‌تی

بەهای كۆمەڵایەتی
بەها کۆمەڵایەتییەکان ئەو بنەمایانە دیاری دەکەن و سیستەمی کۆمەڵایەتی و کولتووری زاڵ ڕێوشوێنی گەیشتن بە بنەما پەسندەکان دابین دەکات. بەهاکان لە هەموو کۆمەڵگایەکدا وەک یەک نین و زۆرجارانیش لە کۆمەڵگایەک بۆ ئەویدی پێچەوانەی یەکدی هەڵدەکەون.
بەها بریتییە لەو ڕەفتار و ئەرکانەی پێویستی و بەرژەوەندییەکانی تاک دابین دەکات، بەبێ زیانگەیاندن بە پێویستی و بەرژەوەندییە هاوشێوەکانی یەکێکی دیکە. بەها خۆشی و باشییەکانی تاک دەستەبەر دەکات و دەیگەیەنێتە بەختەوەری. هەر بەهایە ڕەفتار و کرداری زیانبەخش بەرامبەر بە خەڵکی دیکەی هاوشێوەی خۆی قەدەغە دەکات و ”نابێ“یەکانی بۆ دیاریدەکات.
لەگەڵ ئەوەی كە هەر كەس بۆخۆی چەند ئامانج و ئاواتێک دەهێنێتە دی, بەڵام كلتووریش كۆمەڵێکی گشتی لە ئامانج بۆ تاكەكان دابین دەكات, لە ڕاستیـدا بەهاكان چەمکگەلێكی گرووپین. لەوەی كە لە ڕووی كلتوورییەوە باش, پەسند و گونجاو یان ئەوەی خراپ ناپەسند و نەگونجاو بۆی دەڕوانێت. بەها كۆمەڵایەتییەكان ئەوە دەستنیشان دەكەن كە لە كۆمەڵگادا چ شتێک بۆ خەڵكی گرینگە و لە ڕووی ئەخڵاقییەوە چ شتێک دروستە. پێدەچێت بەهاكان لە هەندێک حاڵەتـدا لایەنێكی دیاریكراو و ئاشكرایان هەبێت, وەک ڕێزگرتنی دایک و باوک یان خانەدانیی ,یاخود پێدەچێت حاڵەتێكی گشتگیریان هەبێت, وەک سەلامەتی و خۆشەویستی و دیموكراسی.
بەهاكان كاریگەریان لەسەر ڕەفتاری تاكەكان هەیە, وەک پێوەرێک بۆ هەڵسەنگاندنی كاری خەڵكانی تر سودیان لێ وەردەگرێت.بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بەهاكان پەیوەندی بە نۆڕمەكان و دادوەرییەكاندا یاخود شێوەی پەرچەكرداری هەیە. بۆ نموونە لە كۆمەڵگایەک نرخی زۆر بۆ هاوسەرگیری دادەنرێت, خاوانی نۆڕمگەلێكە كە كاری ناشەرعی وەک(دەستدرێژی) مەحكوم و سزا دەدات. بەڵام لە كۆمەڵگایەكی تر بوونی كاری ناشەرعی وەک (دەستدرێژی). لە كۆمەڵگایەک كە ڕێز لە ماڵ و سامانی خەڵک دەگیرێت و وەكو بەهایەک تەماشا دەكرێت بەدڵنیایەوە یاسایەک لە دژی دزین و تاڵانكردنی ماڵی خەڵکی دێتە ئاراوە.
لە هەموو كۆمەڵگایەکـدا هەندێ بەها گرینگی زیاتری پێ دەدرێت. لە كۆمەڵگای پیشەسازیـدا بەوەعدەبوون, پێشكەوتنی ماددی و ململانێ , لە بەها گرینگە كۆمەڵایەتییەكانن. لە حاڵێکدا كە لە كۆمەڵگای ناپیشەسازیـدا پێدەچێ بەهای دیكە گرینگی زیاتری هەبێت. لە كۆمەڵگایەكی سادەدا تاكەكانی كۆمەڵگا بە ئاسانی لەسەر كۆمەڵێک بەها ڕێک دەكەون لە حاڵەتێکـدا كە لە كۆمەڵگا پیشەسازیەكاندا سیستەمێک لە بەهاكان زاڵ و باڵادەستە. بۆنموونە پێویستە ئەوپەڕی گرینگی بە گەشەی ئابووری و ژینگە بدرێت? ئایا پێویستە خەڵكان زیاتر پەرە بە تاكـگەرایی بدەن یان بەبیروباوەڕی گرووپی? لە كۆمەڵگا ئاڵۆزەكانـدا ڕێکنەكەوتن لەسەر بەهاكان ,حاڵەتێكی ناكۆتایی هەیە و بەهاكان بەردەوام لە گۆڕانـدان. گۆڕانی بەهاكانیش كاریگەری لەسەر دابونەریت و ڕسوماتەكان جێدەهێڵێت.
چەمكی "بەها" واتایەكی زۆری لە خۆگرتووە, لە وڵاتانی ڕۆژئاوە زۆر گرینگی بە بەهای مرۆڤ دەدرێت, كاتێک تاكێكی كۆمەڵگا تووشی ناخۆشیەک دەبێت هەموو كەسانی دەوورووبەری هاوكار و یارمەتی دەریی دەبن تا زاڵبێت و لەكۆمەڵگا دانەبڕێت. بەڵام ئەوەی لە كۆمەڵگایە ڕۆژهەڵاتییەكان هەیە, بەهای "پارە" یان سەروەت و سامان زیاترە لە بەهای مرۆڤایەتی . گەر كەسێک لەو كۆمەڵگایانە لە كارەكانیان سەركەوتووبن, ئەوە كەسانی دەوورووبەری لێی ئەدەن بە قسە ناخۆشەكانیان تاوەكو شكست بهێنێ و دواجار شكستی پێ دەهێنن.
بەهای مرۆڤ لە ڕۆژهەڵات زۆر كەمە بۆ نموونە كوشتنی مرۆڤ بووە بە شتێكی ئاسایی لە ژیانماندا. بەڵام ئەوەی لە ڕۆژئاوە دەگونجێت ,گرینگی زۆر بە بەهای مرۆڤ دەدات. لەوانەیە ئەوە تەنها قسەش بێت. چونكە تاوەكو ئێستاش لە وڵاتانی ڕۆژئاوە سپی پێستەكان لەسەر هەژماری(حساب)ـی ڕەش پێستەكان دەژین, بە واتایەكی تر ڕەش پێستەكان بە مرۆڤ دانانێن. لە هەمان كاتیشدا مردنی هەر تاكێكی ڕۆژهەڵاتی دەستی ڕۆژئاوەیەكانی تیایە! بۆیە بەهای مرۆڤ ڕۆژ بە ڕۆژ هەڕەشەی زیاتری لەسەرە.
ــــــــ
نووسینی:
دڵدار عمر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 54.158.15.97
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net