❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: مانگی رابردوو 95 هاوڵاتی لەعیراق كوژراون

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2018-06-06 18:54:06

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2018-11-14
په‌یامه‌كان: 377
WindowsFirefox

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: مانگی رابردوو 95 هاوڵاتی لەعیراق كوژراون

کوشتن وماڵ کاولکردن لە عێراق هەر بەردەوامە لە ڕێ ی داعش و ئەوانەی کە هێشتا هەر پشتی ئەگرن و هەر هەوڵی بەرزکردنەوەی ئەدەن و هەوڵی ئەوە ئەدەن کە موسڵمانانی بێ تاوان بتۆقێن لێیان. ژمارەیەك کەسی سووك وبێ ئابڕوو کە خۆیان فرۆشتوە بۆ پارەو ماڵ ودەسەڵات وئامادەن هەموو جۆرە خراپەیەك بکەن لە پێناوی بەدەست هێنانی ئەوانەدا! زۆر ئاشکرایە کە داعش توانای ئەوەی نەماوە کە دەست بەسەر گوندێکا بگرێت بەڵام بە پڕوپاگندەی بەتاڵ و بە یارمەتی ئەوجۆرە پیاوە خۆی زۆر بە ئازا دەرئەخات و ئەنجامەکەشی هەر کوشتن و ماڵ وێرانکردنی موسڵمانی بێتاوانە لە سەرانسەری عێراقدا.
ئەم کۆمەڵە ڕێ وونکردوە هەموو ئەم خراپەکاریانە ئەکەن لەژێر ناوی ئاینی ئیسلامی پیرۆزدا کە بێ بەریە لێیان وەك بێبەری گورگەکە لە خۆێنی یوسف! لەم مانگە پیرۆزەشدا هەر بەردەوامن لە کوشتار بۆیە ڕوونە کە هیچ پەیوەندیان نیە بە ئیسلامەوە. هەموو عێراقیەکان یەکیانگرتوە دژی ئەم کۆمەڵە وهەر هەوڵی کۆتایی پێهێنانیان ئەدەن ێەزدان پشتیوان بێت ئەوەندەیان نەماوە، ئێمەش هەر ئەبی روو بکەینە خوای گەورە بۆ ئەوەی کە لە کورد وکوردستان دووریان بخاتەوە و بمان پارێزێت لەوجۆرە کەسە.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2018-06-06 18:55:34

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2018-11-14
په‌یامه‌كان: 377
WindowsFirefox

Re: نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: مانگی رابردوو 95 هاوڵاتی لەعیراق كوژراون

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: مانگی رابردوو 95 هاوڵاتی لەعیراق كوژراون

June 1, 2018 at 2:08 pm
كەركوك ناو


http://kirkuknow.com/kurdish/wp-content/uploads/2017/09/taqinawa-2.jpg
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاری عیراق (یونامی) ئاشكرایدەكات، لەمانگی رابردوودا 95 هاوڵاتی كوژراون‌ و 163ی دیكەش برینداربوون، بەهۆی كردەوە توندوتیژییەكان ‌و پێكدادانە چەكدارییەكانەوە.

یۆنامی دوایین ئاماری قوربانیانی بۆ ئایار/5ی 2018 بڵاوكردەوە‌و تێیدا هاتووە، قوربانیانی مەدەنی لەو مانگەدا 86 كوژراو هەبووە لەگەڵ 148 بریندار، بەبێ‌ هەژماركردنی پۆلیس، ئەوەش بەپێی سایتی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاری عیراق.

لەنێو قوربانیانی مانگی رابردوودا، پارێزگای به‌غدا خوێناویترین بووە بە 45 كوژراو و 72 بریندار، بەدوای ئەودا پارێزگای دیاله‌ دێت كە نۆ كوژراو و 35 برینداری مەدەنی هەیە‌و پاشانیش پارێزگای كه‌ركوك، 20 كوژراو و 16 برینداری هەبووە.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەداوە كە بەهۆی ململانێ‌‌و ڕێگرییه‌كانه‌وه‌، بەربەستی زۆر لەبەردەمیاندا دروستبووە بۆ كۆكردنەوەی ئامارەكان‌و پشتڕاستكردنەوەی تەواوەتی هەندێكیان.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ژماره‌ی قوربانیان زیادیكردووه‌ به‌راورد به‌ مانگی نیسانی ئه‌مساڵ كه‌ به‌پێی ئاماره‌كانی یونامی، 68 كوژراو و 122ی بریندار هه‌بوون، له‌ مانگی ئازاریشدا 104 كوژراو و 177ی بریندار تۆماركرابون.

یونامی لە ساڵی 2017دا سێ‌ هەزار‌و 298 كوژراوی تۆماركردووە لە عیراق لەگەڵ چوار هەزار‌و 781 بریندار، پێشتریش لەئامارێكدا بڵاویكردەوە، لەتەواوی ساڵی 2016دا نزیكەی حەوت هەزار مەدەنی لەعیراق كوژراون ‌و زیاتر لە 12 هەزار كەس برینداربوون.

جگە لەتوندوتیژی‌و تەقینەوەی ناو شارەكان، هێزە عیراقیەكان بۆ زیاتر لە دوو ساڵ لەچەندین ناوچە لەشەڕدابون دژ بەرێكخراوی داعش‌، لە مانگەكانی كۆتایی 2017دا كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی ناوچەكان و نەمانی دەسەڵاتی ئەو رێكخراوە راگەیەندرا.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 54.145.17.37
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net