❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وێستگەکانی ژیانی سەڵاحەدین دەمیرتاش

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2018-06-27 21:25:01

Arkan Salah
پڕشنگی یانە
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: كوردستان=بەهەشت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-01-29
دواترین سه‌ردان: 2018-09-17
په‌یامه‌كان: 440
unknownOpera

وێستگەکانی ژیانی سەڵاحەدین دەمیرتاش

KURDISTAN  KURDISTAN  KURDISTAN  KURDISTAN KURDISTAN  KURDISTAN  KURDISTAN
KURDISTAN  KURDISTAN
KURDISTAN
KURDISTAN  KURDISTAN
KURDISTAN  KURDISTAN  KURDISTAN
KURDISTAN  KURDISTAN  KURDISTAN  KURDISTAN



وێستگەکانی ژیانی سەڵاحەدین دەمیرتاش






http://waarmedia.com/english/file/2017/04/Jailed-pro-Kurdish-Peoples-Democratic-Party-HDP-chief-Selahattin-Demirtas-ends-hunger-strike..jpg

دەمیرتاش









سەڵاحەدین دەمیرتاش


ژيانى تايبەتى
ژيانى تايبەتى
ژيانى تايبەتى
ژيانى تايبەتى
ژيانى تايبەتى
ژيانى تايبەتى


سەڵاحەدین دەمیرتاش خاوەن پێگە و سەنگ و جەماوەرێکی زۆرە لە کوردستان

دەمیرتاش لە 10ـی نیسانی 1973 لە شارۆچکەی پاڵوی سەر بە خەرپێت لە دایک و باوکێکی کوردی زازا لەدایک بووە ،جگە لە زمانی دایک، تورکی و ئینگلیزی دەزانێت و هاندەری یانەی گاڵاتاسارایە.

لە منداڵیدا خانەوادەکەی بە ناوی ''ئەسەر'' بانگیانکردووە، باوکی ناوی تاهیرە و دایکی ناوی سەعدییەیە و چوار خوشک و دوو برای هەن.

خوشکێکی پارێزەرە و سێ خوشکەکەی دیکەی مامۆستان و برایەکی ئەندازیاری رستن و چنینە و براكەى ديكەشى له ريزەكانى PKK خەبات دەكات .

دەمیرتاش ژەنیارێکی لێهاتووی ئامێری سازە، بەکالۆریۆسی لە بەشی یاسای زانکۆی ئەنقەرە تەواوکردووە و ماوەیەک پارێزە بووە.



- ساڵی 2002 لەگەڵ مامۆستایەک بەناوی باشاک ژیانی هاوژینیی پێکهێناوە.

- دوو کچی بە ناوەکانی دڵدا و دەلال هەن




خوێندن
خوێندن
خوێندن
خوێندن
خوێندن
خوێندن




له ئامەد ‏قوتابخانەى تەواو كردووە



دەمیرتاش سەرەتا لە بواری بەڕێوەبەری دەریاوانی لە زانكۆی ئیزمیر خوێندوويەتى ، بەڵام كاتێك براكەی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ڕێکخستنی گەنجانی پەکەکە لە زانکۆی “موغوڵا” به  ٢٤ ساڵ زیندانى سزادرا دەمیرتاش بيرى لەوە كردەوە زانكۆكە جێ بهێڵێت و دەست بە خوێندنی یاسا بکات چونكه ھۆی سزادانى براكەى ئەوەبوو كاتى دادگايى كردنەكەى تواناى مادديان نەبوو بۆ گرتنی پارێزەر و ساڵی ١٩٩٣  لە زانکۆی ئانکارا دەستى بە خوێندنی یاسا كرد



كارى سياسى
كارى سياسى
كارى سياسى
كارى سياسى
كارى سياسى
كارى سياسى



ساڵی ١٩٩١ ده‌ستی به‌ کاری سیاسی کردووه‌ بە ھۆی


1/ دەمیرتاش دەگێڕێتەوە کە شوێنبزرکرانی سەرۆکی پارتی ڕەنجی گەل[HEP] ويداد ئايدن لە ساڵی ١٩٩١ی زایینی و دۆزرانەوەی تەرمەکەی پاش سێ ڕۆژ و ئاڵۆزییەکانی ئامەد دوای ئەو ڕووداوە، بۆ یەکەم جار سەرنجی ڕاستەوخۆی ناوبراوی بۆ سیاسەت ڕاکێشاوە

2/ ھەروەھا قۆڵبەستکرانی برایەکی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ڕێکخستنی گەنجانی پەکەکە لە زانکۆی “موغوڵا” و سزادانی بە ٢٤ ساڵ زیندانى بەڵام دواى 12 ساڵ ئازادكرا




سەبارەت به يەكەم بيركردنەوەى له دەستكردن به كارى سياسەت دەمیرتاش دەڵێ


لە مانگی ئاداری ساڵی 1988، كاتێك خوێندكاری پۆلی دووەمی دواناوەندی بووە، بە بیستی دەنگی دروشمی خۆپێشاندەران لە دەرەوەی قوتابخانەكەی لە ئامەد و ئاخافتنی مامۆستاكەیان لەسەر چەرمەسەرییەكانی كورد بەدەست حكوومەتی سەدام حوسێن و كیمیابارانی ھەڵەبجە، بۆ یەكەم جار زانیویەتی كە ئەویش سەر بەو نەتەوە ستەملێكراوەیە، بەڵام پێشنیازی مامۆستاكەی ئەوە بووە لە سیاسەت نزیك نەكەوێتەوە، ھەرچەند خولیای موزیكژەنی بووە و تارادەیەك خۆی لە موزیكی كوردی نزیك دەكاتەوە.






* ساڵی 1995، هەر لە زانکۆ هەوڵی داوە بچێتە شاخ، بەڵام بە گیرانی لینکە تەشکیلاتییەکەی، پلانەکەی لێ ئاشکرا بووە و بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قۆڵبەست کراوە.


. دوای ئەوەی دەبێتە پارێزەر  لە ساڵی 2000 ەوە لەگەڵ عوسمان بایدەمیر و كۆمەڵێك یاساناس و چالاكی مافی مرۆڤ، لە بەڕێوەبەریی كۆمەڵەی مافی مرۆڤدا بووە و بەدواداچوونی بۆ سەدان دۆسیەی پێشێلكاری مافی مرۆڤ لە باكوری كوردستان كردووە.

پاش ئەوەی لە ساڵی 2004دا، بایدەمیر بووەتە سەرۆكی شارەوانی ئامەد، سەڵاحەدین دەمیرتاش جێی ناوبراوی لە سەرۆكایەتیی كۆمەڵەی مافی مرۆڤدا گرتووەتەوە.




ئەو بە ھۆی بەشداری لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنی "ڕۆژ تیڤی" لە ساڵی 2006دا، بە تۆمەتی پڕوپاگەندەكردن بۆ پەكەكە، سەرەتا بە ساڵێك زیندان مەحكوم كرا، بەڵام دادگای پێداچوونەوە، دواتر سزاكەی بۆ پێنج ساڵ زیندانی ھەڵپەسێردراو گۆڕی.


-ساڵی 2006 بووەتە سەرۆکی لقی ئامەدی رێکخراوی مافی مرۆڤ




سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی 2007دا لە جێی خەتیب دیجلە، لە ئامەد وەك كاندیدی سەربەخۆ لە لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) كاندید كرا و توانی ببێتە نوێنەری ئەو شارە لە پەرلەمانی توركیا



. دەمیرتاش لەو ساڵانەدا وەك جێگری فراكسیۆنی  پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) لە پەرلەمانی توركیا درێژەی بە سیاسەت دەدا، بەڵام بە داخرانی حزبەكە لە بەھاری 2009دا، تێكەڵ بە پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP )دەستەخوشكی DTP بوو.

لە شوباتی 2010 وەك سەرۆكی  پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP ) هاتە هەڵبژاردن.



هەروەها لە ئەیلوولی 2011 شدا بۆ جاری دووەم، لەگەڵ "گوڵتەن كشاناك" وەك ھاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP ) ھەڵبژێرایەوە.

دواتر بە شێوەیەكی چالاكتر لە جاران ھاتە ناو سیاسەت و ڕۆڵی چالاكانەی لە وتووێژەكانی ناسراو بە قۆناخی ئۆسلۆ، ڕەوتی ئاشتی، كۆمەڵكوژی ڕۆبۆسكی، دۆسیەی كەجەكە و ...... ھتد گێڕا و بوو بە یەكێك لە سیما ناسراوەكانی توركیا.

لە ساڵی 2011شدا وەك یەكێك لە بەربژێرانی بەرەی ڕەنج، ئازادی و دیمۆكراسی، لە جۆڵەمێرگ خۆی پاڵاوت و بۆ دووەم جار وەك پەرلەمانتار هاتە هەڵبژاردن.


.................
HDP HDP
.................
HDP HDP
.................
HDP HDP
.................
HDP HDP
.................




ساڵی 2012 دەمیرتاش و ھاوحزبییەكانی، بەمەبەستی پێكھێنانی بەرەیەكی بەرفراوانتر لە چین و توێژە جیاوازەكانی كوردستان و توركیا، حزبێكی چەترئاسای فرەرەنگی بە ناوی پارتی دیموكراتی گەلان HDP ى دامەزراند.


له كاتى ‏بەرێوەچوونى پرۆسەى ئاشتى لەگەل پەروين بولدان و سرى سورەيا ئۆندەر چەندين جار سەردانى ئۆجەلان و قەنديليان كردووه



- ساڵی 2014    لەگەڵ فیگەن یوكسەكداغ بووەتە هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە





هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی 2014
هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی 2014
هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی 2014
هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی 2014
هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی 2014
هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی 2014








دەمیرتاش لە لایەن حزبەكەیەوە لە ئابی 2014دا وەك  كاندیدی پۆستی سەرۆكایەتیی كۆمار دیاری كرا و لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی هەدەپە بانگەشەیەکی بەرفراوانیان کرد و لەم قۆناخەدا ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕەجەب تەیب كەردۆغان سەرۆك و دامەزرێنەری ئاكەپە و سەرۆك وەزیری 12 ساڵ پێشتری توركیا كەوتە ركابەری و هەرچەندە نەیتوانی سەركەوتوو بێت، بەڵام 9.76%ی دەنگەكانی مسۆگەر كرد و بوو بە هەنگاوێكی گرنگ بۆ زیاتر پێشخستنی حزبەكەی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا.


هەڵبژاردنەكانی 2015
هەڵبژاردنەكانی 2015
هەڵبژاردنەكانی 2015
هەڵبژاردنەكانی 2015
هەڵبژاردنەكانی 2015
هەڵبژاردنەكانی 2015



لە هەڵبژاردنەكانی حوزەیرانی 2015دا، هەدەپەش زیاتر لە 13٪ی دەنگەكانی هێنا و توانى  بەربەستی 10%ی  هەڵبژاردن ببڕێ. و 80 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا. له شەوی راگەیاندنی سەركەوتنە مێژووییەكەدا دەمیرتاش گوتی "لەم ساتە بەدواوە دیبەیت لەبارەی (سیستەمی) سەرۆكایەتی و دیكتاتۆریەت كۆتایی دێ. هێندەی نەمابوو كارەساتێك توركیا بگرێتەوە".



له بەرامبەر ئەو سەركەوتنە مێژووییەى HDP كەردۆغان بريارى دووبارەكردنەوەى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى توركياي دا و له ڕۆژى يه‌كه‌شممه‌(1.11.2015) ‏هه‌ڵبژاردن دووبارەكرايەوە و پارتى ديموكراتى گه‌لان (HDP) رێژه‌ى 10.7%ى ده‌نگه‌كانى به‌ ده‌ستهێنا كه‌ ده‌يكرده‌ 59 كورسى په‌رله‌مان.




دژايەتى هەدەپه
دژايەتى هەدەپه
دژايەتى هەدەپه
دژايەتى هەدەپه
دژايەتى هەدەپه
دژايەتى هەدەپه





22/11/2015  له شارى ئامەد هەڵوى  تيرۆركردنى  دەمیرتاش  درا و دوای رووداوكە دەمیرتاش لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نووسیی"مردن بە فەرمانی خودایە".



لە4ی تشرینی دووەمی 2016 لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە بەتۆمەتی پشتگیریكردن لەپەكەكە دەمیرتاش‌ لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و  11 پەرلەمانتاری تری هەدەپە دەستگیركران‌ و هەر ئێوارەى ئەو ڕۆژە دەمیرتاش دوورخرایەوە بۆ زیندانى جۆرى ئێف لە شارى ئەدرنەى باکوورى ڕۆژئاواى تورکیا.


دەمیرتاش له زينداندا
دەمیرتاش له زينداندا
دەمیرتاش له زينداندا
دەمیرتاش له زينداندا
دەمیرتاش له زينداندا
دەمیرتاش له زينداندا



(ده‌لال و دڵدا)ى کچی ‌زۆربه‌ى هه‌فتانه‌ له‌گه‌ڵ باشاکى دايكیان سه‌ردانى باوكیان له‌ زیندان ده‌كه‌ن، باشاک ده‌میرتاش، هاوسه‌رى سه‌ڵاحه‌دین له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت "باوكی كچه‌كانم له‌باره‌ى خوێندنگا و خوێندن و هاورێكانیان و دۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى زۆرجار پرسیار له‌ كچه‌كانمان ده‌كات و كچه‌كانمان هه‌رگیز له‌ باره‌ى گرتنیه‌وه‌ پرسیار له‌ باوكیان ناكه‌ن، چونكه‌ باوكیان پێشتر بۆى رونكردونەته‌وه‌ كه‌ رۆژێك پۆلیس دێت له‌ ده‌رگاى ماڵه‌كه‌یان ده‌دات و ده‌ستگیرى ده‌كه‌ن و نابێت ئه‌وان بترسن".





نوسين له زينداندا




دەمیرتاش لە زیندان شیعرێکی‌ بۆ منداڵانی‌ شەنگال بڵاوکردەوە








دەقی‌ شیعرەکەی‌ دەمیرتاش:

بۆ منداڵە جوامێرەکانی شەنگال
لەو وێرانەیەی کە کات بەسەریدا تێپەڕیوە و جێیهێشتووە
هەڵواسراوگەلێک هەن کە گەورەبوونە و بۆنیان بەو ناوەدا بڵاوبووەتەوە
لەو سەربردە پڕ لە خەمەی کە کۆنە و رابردووە
بەشێکی تێر بوو لە خوێن، لە ئێمەشدا هەیە
هەموو شنەبایەک بۆنی خۆشەویستی ناگرێتە باوەش
هەیە چڵی خونچەکان پەرش دەکات، هەیە دەیانشکێنێت
وازبێنە با ئەفسانەکان عەشقە ئەستەمەکان بگێڕنەوە
ئەگەر رێگەکان درێژیش بن، هەموو حەسرەتێک کۆتاییەکی هەیە
لە چێژی لێو، بەدوای جادوودا مەگەڕێ، لە رەنگیێتی
ئەو لێوانەش هەن کە هێشتا بەرنەکەوتوون (بەرانبەر) مەست دەکەن
هەموومان وەک منداڵە بێ نەواکانی ''نینۆڤا''ین
فەرمانەکانی (قڕکردن) بەدوامانەوەن، کێوەکانیش لە خەیاڵماندان


SEHER SEHER
SEHER SEHER
SEHER SEHER


سەحەر ناوى یەکەمین کتێبی سەڵاحەدین دەمیرتاشه کە لە زینداندا نووسیویەتی


سەحەر به   PDF







سەحەر  کە 12 چیرۆکه سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زینداندا نووسیونی و  لە كتێبەكەدا خۆی و باشاكی بە قارەمانی چیرۆكێكان ناساندووە و یادەوەریی خۆیانی تیادا داڕشتووە



17 چاپى بە زمانى توركى بڵاوبوويەوە و زياتر له 200,000 كتێبى  له توركيا لێ فرۆشرا كه داهاتەكەى سەدان هەزار دۆلار بوو



سەحەر لە پڕ فرۆشیدا رێكۆردی شكاند و لە ماوەی دوو ڕۆژدا چاپی یەكەمی لە بازاڕەكانى توركيادا نەما و ئەوەش وایکرد  لە تورکیا قەدەغە بکرێت


وەرگێڕدراوەته سەر شێوەزارى كوردى كرمانجى


لە لایەن فەرهاد چۆمانی وەرگێڕدراوه بە کوردی سۆرانى

کتێبی سەحەر له‌لایه‌ن (ڕه‌زا تاجدار) کراوه‌ به‌ فارسی




باشاكى هاوسەرى دەمیرتاش كتێبەكەی خوێندووەتەوە دەڵێ:

  چیرۆكی "سەحەر" و "كچی دەریا" كاری تێمكردووە و چەندینجار خوێندمنەوە و هەرجارە و چێژی خۆی هەبوو لە هەمووی گرنگتر هەیەجان و جۆش و خرۆشەكەیم لەدەست نەدەدا لە كاتی خوێندنەوەیاندا. لەوانەیە بەتایبەتی ئەم دوو چیرۆكە خرۆشێكی زۆرتری بە هەستی ئافرەتبوون و دایكبوونم دابێ".



باشاك باسی هەستی كچەكانی دەكات كاتێك چیرۆكەكەی بۆ خوێندوونەتەوە. دەڵێت: "كاتێك بینییان دایكیان بەدەم "گریانەوە" چیرۆكەكان دەخوێنێتەوە، ئەوانیش زۆر بە وردی دەستیان بەخوێندنەوە كرد و بەردەوام پرسیاریان دەكرد، بۆیە تەواوكردنی خوێندنەوەی كتێبەكە لانیكەم دوو هەفتەی خایاند".



هەڵبژاردنەكانی 2018
هەڵبژاردنەكانی 2018
هەڵبژاردنەكانی 2018
هەڵبژاردنەكانی 2018
هەڵبژاردنەكانی 2018
هەڵبژاردنەكانی 2018



له كاتى هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی 2018 سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوه بوو به  بەربژێرى هەدەپە  بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا





بانگەشه لە زیندانەوه




رۆژی یەکشەممە 17ی حوزەیرانی 2018  ده‌میرتاش يەكەم پەیامى ڤیدیۆیی لە زیندانی ئەدیرنەوە بڵاوكردەوه




به ڤیدیۆ













...................................................
HDP HDP HDP HDP HDP HDP
...................................................
HDP HDP HDP HDP HDP HDP
...................................................





رۆژی شەممە 23ى حوزەیرانی 2018  ده‌میرتاش دووەم پەیامى ڤیدیۆیی لە زیندانی ئەدیرنەوە بڵاوكردەوه



به ڤیدیۆ





.
.................
HDP HDP
.................
HDP HDP
.................
HDP HDP
.................
HDP HDP
.................















...................................................

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Arkan Salah (2018-07-04 21:42:04)

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2017-09/9e776c4beaa552ce6026711040bdd910.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2018-06-27 21:47:39

Arkan Salah
پڕشنگی یانە
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: كوردستان=بەهەشت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-01-29
دواترین سه‌ردان: 2018-09-17
په‌یامه‌كان: 440
unknownOpera

Re: وێستگەکانی ژیانی سەڵاحەدین دەمیرتاش

...................................................





...................................................
HDP HDP HDP HDP HDP HDP
...................................................





ده‌قی يەكەم وتارى سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، به‌ربژێری هه‌ده‌په‌ بۆ پۆستی سەرۆكکۆماری توركیا له زيندانەوه






رێز و سڵاوم پێشكه‌شی برا و خوشكه‌ به‌ڕێزه‌كانم و مرۆڤه‌ جوانه‌كانی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م...
رێز و حورمه‌تم ئاراسته‌ی یه‌كه‌ به ‌یه‌كه‌تان ده‌كه‌م، له‌ڕووی مێژووی سیاسیماندا په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش به‌دیده‌كرێت، كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، له‌ گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌كانی پارێزگای ئه‌دیرنه‌ به‌ ناچارییه‌وه‌ گوتارتان پێشكه‌شده‌كه‌م.

رۆژی 4-11-2016 خۆم و 12 هاوڕێی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌، به‌ ژێرپێخستنی یاسا و رێساكانه‌وه‌ ئێمه‌یان خسته‌ نێو زیندان. ماوه‌ی 20 مانگه‌ به‌بێ هیچ رێكارێكی یاسایی درێژه‌ به ‌زیندانیم دراوه‌. تاوه‌كو ئێستا پرۆسه‌ی دادگاییكردنێكی دادوه‌رانه‌ به‌ڕێوه‌نه‌چووه‌. له ‌ماوه‌ی ئه‌م 20 مانگه‌دا ته‌نیا دووجار چوومه‌ته‌ به‌رده‌م دادوه‌ر. له‌كاتێكدا ئه‌و دۆسیانه‌ی كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ تۆمه‌تباركراوم، به‌پێی یاساكان ده‌بوو زۆر به ‌ئاسانی ئازادکرابام. به‌ڵام به‌هۆی گوشاری سیاسییه‌وه‌ هێشتا له‌ زینداندام و دادگاش بڕیاری مانەوەی لە زیندان داوم. كۆی ئه‌و تاوانانه‌ی ئاراسته‌مكراون‌ و به‌هۆیانه‌وه‌ زیندانیكراوم، ته‌نیا به‌هۆی ئه‌و گوتارانه‌وه‌ بووه‌ كه‌ پێشكه‌شی ئێوه‌م كردوون. ئه‌گەرنا هیچ تاوانێكی دیكه‌م نه‌بووه‌ و له‌ دۆسیه‌ی تاوانیش هیچ شتێكی دیكه‌ تۆمارنه‌كراوه‌.

تاكه‌ هۆكاری مانه‌وه‌م له‌ زیندان، ترسی ئاكپارتییه‌ له‌ من. ده‌سه‌ڵات پێیوایه‌ كارێكی مه‌ردانه‌ ده‌كات منی خستووه‌ته‌ زیندان و خۆیشیان له‌ گۆڕه‌پانه‌كان بوختان به ‌ناوی من ده‌كه‌ن و تۆمه‌تم دەدەنە پاڵ. له‌كاتێكدا هیچ تۆمه‌تێكیان له‌ژێر ده‌ستدا نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیندانیم بكه‌ن، به‌ڵام له‌ راگه‌یاندنەکان و گۆڕه‌پانه‌كاندا تۆمه‌تبارم ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌شیان پێشێلكارییه‌كی زه‌قی ده‌ستوور و پێدانی زانیاری هه‌ڵه‌یه‌ ، ده‌شیانه‌وێت رووداوه‌ راسته‌قینه‌كان به‌لاڕێدا ببه‌ن و به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه‌ بیانگوازنه‌وه‌.   

بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی لوكس و كۆشك و ته‌لاره‌كانیان له‌ده‌ستنه‌ده‌ن، په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر هه‌موو جۆره‌ درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ك و هیچ شه‌رم نایانگرێ له‌ زێده‌ڕۆییكردنیان له‌ به‌خشینی تۆمه‌ت و درۆكردن. ئه‌وان ویژدان و ئه‌خلاقیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ راستیدا نازانم به‌ چ رووێک داوای ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ده‌كه‌نه‌وه‌. هیچ گومانتان نه‌بێت، به‌م نزیكانه‌ بێبه‌ری ده‌بم له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌مكراون و دادگا بڕیاری خۆی له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌دات. گرنگ ئه‌وه‌یه‌ دادگا بێلایه‌نی خۆی بپارێزێت و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانه‌كانی ده‌سه‌ڵات نه‌كات و گوێ به ‌هه‌ڕه‌شه‌كانیان نه‌ده‌ن و یاسا سه‌روه‌ر بكه‌ن.

ئه‌وه‌ش له‌یادنه‌كه‌ن كه‌ سه‌ید ره‌زا له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتوویه‌تی: "من سه‌ر له‌ درۆ و ده‌له‌سه‌ و فرت و فێڵه‌كانتان ده‌رناكه‌م، بۆیه‌ تووشی ئه‌م نه‌هامه‌تییانه‌ بووم، به‌ڵام من سه‌رم بۆ ئێوه‌ نه‌چه‌ماند و چۆكم بۆ ئێوه‌ دانه‌دا، ئه‌مه‌ش ببێته‌ ده‌رد و نه‌هامه‌تی بۆ ئێوه‌"، به‌ڵام من سه‌ر له‌ درۆ و فێڵه‌كانتان ده‌رده‌كه‌م.

هاونیشتمانییه‌ به‌ڕێزه‌كانم ...

ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌ور و سته‌مه‌ ته‌نیا به ‌منه‌وه‌ سنووردار بووایه‌، دڵنیابن به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك پرسه‌كه‌م هێنده‌ گه‌وره‌ نه‌ده‌كرد و گوێم پێنه‌ده‌دا، به‌ڵام ئێوه‌ هه‌موو رۆژێک رووبه‌ڕووی جه‌ور و سته‌م و نادادپه‌روه‌ری و بێ یاسایی و زۆره‌ملێ‌ ده‌بنه‌وه‌ و به ‌چاوی خۆشتان ده‌یبینن. ئێوه‌ سته‌ملێكراوی راسته‌قینه‌ن. هه‌موو رۆژێک ئه‌و سته‌مه‌ی تووشی ده‌بن ده‌یبینم و ده‌یبیستم. ترس و ره‌شبینی و بێهیوایی ته‌واوی كۆمه‌ڵگەی ته‌نیوه‌ و هه‌وڵێكی بێو‌چان هه‌یه‌ بۆ به‌دیلگرتنی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ژێر ده‌ستی تاكه ‌كه‌سێكدا. دراوسێ له‌ دراوسێی خۆی ده‌ترسێت و برا گومانی له‌ برای خۆی هه‌یه‌. سه‌رباری ئه‌مه‌ش، بێكاری، هه‌ژاری، هه‌ڵاوسان، گرانبازاڕی، داته‌پینی لیره‌ له‌ به‌رامبه‌ر دراوی بیانی هه‌موو ئاستێكی گرتووه‌ته‌وه‌ و ژیان هیچ مانایه‌كی نه‌ماوه‌ و زۆر سه‌خت بووه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاكپارتی له‌ خۆشگوزه‌رانییه‌كی بێسنووردان له‌ ڤێللا و كۆشک و ته‌لاره‌كانیاندا به‌ ویستی خۆیان ده‌ژین، له‌ به‌رامبه‌ریشدا میلله‌ت هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پارووه‌ نانێك ده‌دات. بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، سیاسه‌تی شه‌ڕكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ له‌سه‌ر حیسابی گیانی خه‌ڵك و پیرۆزكردنی مردن و كوشتاری به‌دیده‌كه‌ن. رۆڵه‌كانمان هه‌موو رۆژێک ده‌بنه‌ قوربانی شه‌ڕی خوێناوییان.

برا و خوشكه‌ به‌ڕێزه‌كانم...

گومان له‌وه‌دا نییه‌، هه‌ڵبژاردن پایه‌یه‌كی گرنگی سیسته‌می دیموكراسییه‌، به‌ ده‌نگی ئێوه‌ یاساكانمان ده‌پارێزرێن و نوێنه‌رانی خۆتان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات دیاریده‌كرێن. بڕیاره‌كانتان ته‌نیا كاریگه‌رییان به‌سه‌ر ئه‌مڕۆمان نابێت، به‌ڵكو كاریگه‌رییان به‌سه‌ر سبه‌ی و داهاتووی منداڵه‌كان و نه‌وه‌كانمان ده‌بێت و چاره‌نووسمان دیاریده‌كات. هه‌ڵبژاردنه‌كانی 24ـی حوزه‌یران، خاڵی وه‌رچه‌رانی زۆر هه‌ستیار ده‌بن و ئاسۆی به‌ره‌وپێشچوون و ئاراسته‌ی داهاتوومان بۆ دیاریدەکەن، چونكه‌ بڕیار له‌ده‌ستی ئێوه‌دایه‌.

ئه‌گه‌ر ده‌نگ به ‌ئاكپارتی و ئه‌ردۆغان بده‌ن، ئه‌وسا چاره‌نووستان ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستی تاكه‌ كه‌سێك. ده‌سه‌ڵاته‌ زۆر گرنگ و ره‌هاكانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری هه‌موویان ده‌كه‌ونه‌ ژێر پێی ته‌نیا كه‌سێك و هه‌موو هێزه‌كان له‌ژێر كۆنترۆڵیدا ده‌بن. هیچ هێز و توانایه‌ك ناتوانێت لێپێچینه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات. قه‌ده‌ری 81 ملیۆن كه‌س له‌ژێر میهره‌بانی كه‌سێكدا ده‌مێنێته‌وه‌. له‌كاتێكدا هه‌موو دوونیا به‌ره‌و كرانه‌وه‌ی دیموكراسی هه‌نگاوده‌نێت، به‌ڵام توركیا به‌ره‌و دواوه‌ پاشه‌كشه‌ ده‌كات و ده‌بێته‌ وڵاتێكی پاشكه‌وتووخواز و چاخی به‌ردینی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و به‌ ته‌نیا ده‌مێنیته‌وه‌ دوور له‌ هه‌موو جیهان. هیچ داموده‌زگایه‌ك پشت و په‌ناتان نابێت، هه‌موو ده‌رگایه‌ك به‌ڕووتان داده‌خرێت و كه‌س نادۆزنه‌وه‌ ده‌ستتان بگرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م رژێمه‌ جه‌ور و سته‌متان لێبكات، چونكه‌ هه‌موو شتێك به‌ ویست و میزاج و كه‌یف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تاكه‌ كه‌سێك ده‌بێت، رژێمێكی داپڵۆسێنه‌ر و ده‌سه‌ڵاتێكی تێرخواردوو له‌ ترس دێته‌ئاراوه‌، ده‌خنكێن هه‌وایه‌ك نادۆزنه‌وه‌ نه‌فه‌سی بۆ وه‌ربگرن.

ئه‌م شتانه‌ی كه‌ ده‌یڵێم، پێشبینی و ره‌شبینی نییه‌، به‌ڵام ئه‌زموونێكی كرده‌یی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردووه‌ كه‌ له‌ژێر ده‌ستی ئه‌م رژێمه‌ و تاكه‌ كه‌سه‌ بینیمان و به‌رجه‌سته‌مان كرد. ئه‌و نه‌هامه‌تی و جه‌ور و سته‌مه‌ی ئێستا ده‌یبینن، ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌كه‌ له‌ فیلمی "رژێمی تاكه‌ كه‌سیدا". به‌شه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی ئه‌م فیلمه‌ هێشتا ده‌ستی پێنه‌كردووه‌. ئیدی رۆژی 24ـی حوزه‌یران، ئێوه‌ بڕیارده‌ده‌ن، ئه‌م فیلمه‌ ترسناكه‌ ده‌ستپێبكات یان به‌ یه‌كجاره‌كی كۆتایی پێبێت.

هیچ گومانم له‌وه‌دا نییه‌، ده‌نگ به‌ دیموكراسی و ئازادی ده‌ده‌ن. دڵنیام له‌وه‌ی گوێ به‌م هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌ و گوشاره‌ ناده‌ن و پشت به ‌خۆتان ده‌به‌ستن و كۆتایی به‌ هه‌موو شتێك ده‌هێنن. چونكه‌ ئێوه‌ گه‌ره‌نتی ئازادی وڵاتن. پێویست ناكات بێهیوا و بێئومێد بن. بێئه‌وه‌ی سه‌یری ناوه‌وه‌ی تونێلێكی تاریك بكه‌ن، ده‌توانن رێگه‌ی ئه‌م تونێله‌ تاریكه‌ به ‌یه‌كجاره‌كی دابخه‌ن و مه‌ترسییه‌كانتان بڕه‌وێننه‌وه‌. ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێك و هه‌لێكی زۆر مه‌زن و گه‌وره‌یه‌، ده‌بینن كه‌ بڕیاره‌كانتان چه‌ند گرنگن‌ و وڵات له‌م مه‌ترسییه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ رزگارده‌كه‌ن و ناكه‌ونه‌ نێو كه‌نده‌ڵانه‌وه‌.

ده‌سه‌ڵاتێك كه‌ ته‌واوی توانا ماددییه‌كان و راگه‌یاندنه‌كان و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و وزه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌رامی بانگه‌شه‌ی خۆیان به‌كارده‌هێنن، له‌كاتێكدا به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن گۆڕه‌پانه‌كان قه‌ره‌باڵغ بكه‌ن و پڕیانبكه‌نه‌وه‌، ده‌ست به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و په‌نجه‌وه‌شاندن ده‌كه‌ن. هه‌رگیز له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانیان مه‌ترسن و بوێریتان بپارێزن. ئه‌مانه‌ هه‌موو گیانیان به‌نده‌ به‌ یه‌ك ده‌نگی ئێوه‌. گوێ به‌ گوتاره‌ هه‌ڕه‌شه‌ئامێز و سووكایه‌تیپێكردن و زمانی چه‌ته‌گه‌رییان مه‌ده‌ن، گوێ به‌ وشه‌كانیان مه‌ده‌ن كه‌ تۆوی دووبه‌ره‌كی و دووژمنكارانه‌ له‌نێوانتان ده‌چێنن. چونكه‌ ئه‌مانه‌ كاریكاتێری سیاسین و كاتی هاتووه‌ ئێوه‌ش توانا و هێزی میلله‌تیان پیشانبده‌ن.

رۆژی 24ـی حوزه‌یران، مۆره‌كه‌ بگرنه‌ ده‌ست و ده‌نگێك بۆ ده‌میرتاش و ده‌نگێكیش بۆ هه‌ده‌په‌ بده‌ن، كه‌ داواكاری و خواستی دیموكراسی و ئازادیتان بۆ به‌دی ده‌كات. له‌مه‌ودواش ئه‌ركه‌كان بۆ ئێمه‌ جێبهێڵن. ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ بزانم ئه‌و چه‌ته‌ ساختانه‌ و قه‌سابه‌ پله‌ سێیانه‌ كه‌ په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌وه‌شاند و به‌ هه‌موو ده‌مارێكی گیانیانه‌وه‌ هاواریان ده‌كرده‌ سه‌رتان و خۆیان به‌سه‌ر ئێوه‌ تووڕه‌ ده‌كرد، ئه‌وسا چییان پێده‌كرێت. تكایه‌ ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌ له‌ده‌ست مه‌چوێنن بۆ سزادانیان، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ندێكی گه‌وره‌یان پێبده‌ن و ئیراده‌ی خۆتان به ‌ده‌نگی خۆتان بپارێزن.

به‌تایبه‌تی هاوڕێیه‌ گه‌نجه‌كانم، له‌ هه‌موو شوێنێك ئێوه‌ش ببنه‌ چاودێر و چاودێری ده‌نگه‌كانتان بن. من به‌تایبه‌تی متمانه‌م به‌ هاوڕێیه‌ گه‌نج و ئافره‌ته‌كانم كردووه‌، بۆیه‌ خۆم پاڵاوت، من لێره‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكم نییه‌، چونكه‌ له‌ رێوشوێنێكی ئه‌منی زۆر جددییه‌وه‌ له‌ زینداندام. به‌ڵام دڵنیاشم ئێوه‌ به‌ جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه‌ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ‌شێوه‌یه‌كی زۆر رێكخراو به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. له‌وه‌ش دڵنیام به‌ هه‌مان جۆش و خرۆشه‌وه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و خاوه‌ندارێتی لە ده‌نگه‌كانتان ده‌كه‌ن.

دڵتان لای من نه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ باش بن، من هه‌میشه‌ باش ده‌بم، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئازاد بن، منیش ئازاد ده‌كرێم، نه‌ك 20 مانگ، 20 ساڵ بمخه‌نه‌ زیندانه‌وه‌، سڵ ناكه‌مەوە و چۆكیان بۆ داناده‌م و سه‌ر بۆ جه‌ور و سته‌میان دانانه‌وێنم. به‌ناوی ئازادی، به‌ناوی دیموكراسی، به‌ناوی ئێوه‌، تا له‌ ژیاندابم له‌م زیندانه‌دا درێژه‌ به ‌خه‌بات ده‌ده‌م. ئه‌وانه‌ی پێیانوایه‌ به‌ زیندان و هه‌ڕه‌شه‌ و كوشتن، ئێمه‌ ده‌ترسێنن، زۆر هه‌ڵه‌ن، چوون خۆیان كه‌وتنه‌ دۆخێكه‌وه‌ له‌ سێبه‌ری خۆشیان ده‌ترسن. ئه‌وان له‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێیاندا جێده‌هێڵین و ئێمه‌ش ده‌ست له‌ناو ده‌ست هه‌نگاو بەرەو رووناكی ده‌نێین.

باشه‌ ئێمه‌ كێین؟ ئێمه‌ كوردین، توركین، ئافره‌تین، پیاوین، عه‌له‌وین، سوننین، به‌ڵام به‌ر له‌ هه‌موو شتێك ئێمه‌ مرۆڤین، كه‌س له ‌سه‌رووی كه‌سی دیكەوە‌ نییه‌، هه‌موومان یه‌كسانین، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر جه‌ور و سته‌م زۆر تووڕه‌ین، ئێمه‌ حوسێنین له‌ كه‌ربه‌لا، ئه‌حمه‌د كایای ناچار ئاواره‌بووی هه‌نده‌رانین، یەڵماز گونه‌ی نێو زیندانین، له‌یادنه‌كه‌ن، یه‌ك كه‌سمان گیان له‌ده‌ست بدات، هه‌زار كه‌سمان له‌دایك ده‌بێت، لێدان و هه‌ڕه‌شه‌كردن قڕمان ناكات، به‌م گیانه‌ هه‌نگاومان ناوه، جیاوازییه‌كه‌ی ئێمه‌ له‌مه‌دایه‌، ئێمه‌ تاكه‌ كه‌سێك نین، ئێمه‌ زۆرین، له‌ تاكه‌ كه‌سێك ناترسین، ئێمه‌ پێكه‌وه‌ هه‌نگاو به‌ره‌و داهاتوو ده‌نێین، له‌یاد نه‌كه‌ن ده‌نگێك به ‌ده‌میرتاش بده‌ن ده‌نگێكیش به ‌هه‌ده‌په‌ بده‌ن، له‌یاد‌ نه‌كه‌ن، هه‌موو گۆڕانكارییه‌ك به‌نده‌ به‌ ده‌نگێكی ئێوه‌.

هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی تووندم ئاراسته‌ی ئه‌و ئابڵووقه‌ ناعه‌داله‌تە ئاراسته‌ی ته‌ره‌ته‌ TRT ده‌كه‌م. به‌رپرسانی ئه‌م كه‌ناڵه‌ گه‌رده‌نتان ئازادنه‌بێت، هاوكات رێز و حورمه‌ت و خۆشه‌ویستیم ئاراسته‌ی ته‌واوی كارمه‌نده‌ به‌ ئه‌مه‌ك و ره‌نجده‌رانی ته‌ره‌ته‌  TRT  ده‌كه‌م، ئه‌وان به‌شێك نین له‌م ناعه‌داله‌تییه‌. له‌ كۆتاییدا دووباره‌ رێز و سڵاوی خۆم ئاراسته‌ی هه‌مووتان ده‌كه‌م، جه‌ژنی ره‌مه‌زانتان پیرۆزبێت، هیوای خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌مووتان ده‌خوازم.

...................................................
HDP HDP HDP HDP HDP HDP
...................................................
HDP HDP HDP HDP HDP HDP
...................................................
HDP HDP HDP HDP HDP HDP
...................................................
HDP HDP HDP HDP HDP HDP
...................................................






لە هەڵبژاردنەکانی رۆژی (24/06/2018) توركیا، پارتی دیموکراتی گه‌لان، هەدەپە، توانی زیاتر لە 11%ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و 67 کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکات ئەمەش بەشداری لە پەرلەمانی تورکیادا مسۆگەر کرد و ده‌میرتاش خۆیشی زیاتر له‌ 8% به‌ده‌ستهێنا  كه دەيكرده نزیکی چوار میلۆن دەنگ و لە پلەی سێیەم هات

دەمیرتاش   له ‌دوای هەڵبژاردنەکان نووسى

"ناچارکردنم بە کەمپینکردن لە ناو زیندان، گەورەترن نایەکسانی بوو. کاندیدەکانی دیکە 100 ئاهەنگی بانگەشەیان گێڕا و منیش تەنها توانیم 100 پەیام لە تویتەر بڵاوبکەمەوە. من سەلامەتیم لە بەخشندەیی و گەورەیی دڵی ئێوە دەبینم. بارودۆخم هەرچۆنێک بێت. من دەمەوێت وەک ئەوە بناسرێم کە بێ پاشەکشە دەجەنگم"

HDP HDP HDP HDP HDP HDP HDP HDP
HDP HDP HDP HDP HDP HDP HDP HDP

به‌پێى راپۆرتێكى گۆڤارى (فۆرن پۆلسى) ئه‌مریكى ده‌میرتاش "سیاسیه‌كى گه‌نج و سه‌رنجراكێشه‌ وه‌ یه‌كه‌م سیاسه‌تمه‌دارى كوردیشه‌ كه‌ توانیبێتى جێى خۆى له‌دڵى ده‌نگده‌ره‌ ناكورده‌كاندا بكاته‌وه‌ به‌ تایبه‌تى له‌لاى چه‌په‌كانى توركیا و خوێندكاران و چینى ناوه‌ند".








HDP HDP HDP HDP HDP HDP HDP HDP
HDP HDP HDP HDP HDP HDP HDP HDP




نوکتەیەکی ڕاستەقینە...
.
(سەلاحەدین دەمیرتاش)دەچێتەسەرتاشخانەیەکی ناو بازاڕی ئەستەمبوڵ...
لە کاتی سەرتاش کردنەکەی(سەلاحەدین دەمیرتاش)ڕادیۆی حکومی تورکیا لە کورتەی هەواڵەکانیدا دەڵێت:" سەلاحەدین دەمیرتاش هەڵهاتووە بۆ دەرەوەی ووڵات"!
یەکسەر خاوەنی سەرتاشخانەکە;ڕادیۆکەی دەکوژێنێتەوە و دەڵێت:" گەورەم دەمیرتاش،تۆ خەم مەخۆ چونکە حوکمەتی تورکیا لە سەر بناغەی درۆ و خوێنڕشتن دروست بووە"!






https://z-p3-scontent-lax3-1.xx.fbcdn.net/v/t1.0-9/fr/cp0/e15/q65/21751922_581995111924466_4057791048306246224_n.jpg?_nc_cat=0&efg=eyJpIjoiYiJ9&_nc_eui2=AeGj3K3KCoaYbXYZ_twC81E1w8M6BvtJAac69iElsAhEjC_fGoc3pc5LO-r7W4a1YhEmUP-xu9h7z1cY2XKfC-qtjV_0DkpBVo-RGD_eXRBrjg&oh=c04494778cd23489366e55ec10c4f6c9&oe=5BAABF86












http://turkishpolicy.com/Files/Author/Selahattin-Demirtas.png











https://cdn.cnn.com/cnnnext/dam/assets/140722123157-exp-ctw-selahattin-demirtas-00010229.jpg











http://agapress.net/site/wp-content/uploads/2017/07/40952be72b83c42180f8.jpg











https://z-p3-scontent-lax3-1.xx.fbcdn.net/v/t1.0-9/fr/cp0/e15/q65/22279418_592743384182972_5284940397974339966_n.jpg?_nc_cat=0&efg=eyJpIjoiYiJ9&_nc_eui2=AeHpkn9gWHbjXhj3gzn7VwRyTZcjrMIsWaycaQiDyHzdqmDv-g2QWc6F2Xz9DEx8tvZ0_RY0IXP3Zac7HCdg5iy6nbOkW6tfYWfPm_wHFS9S3Q&oh=d4495f9b5e1b6a51c396d96f61c3017b&oe=5BE29FAE














https://z-p3-scontent-lax3-1.xx.fbcdn.net/v/t1.0-9/fr/cp0/e15/q65/19396664_528402210617090_6196636547213951558_n.jpg?_nc_cat=0&efg=eyJpIjoiYiJ9&_nc_eui2=AeFLMtR3MAdc_imEPtEbfTMyJY30Ss2WnFf-dlOyfhryxtCZx1BUgAjbkZdLAKWBNPvvtSKnXT7c_0LnIH5eJylBt9D_Fr3yA4-rLS5HuNjxQg&oh=a8275012b5590e069b28ba483daea484&oe=5BB82300












https://pbs.twimg.com/media/CM9A64eUcAAzdgw.jpg
















https://z-p3-scontent-lax3-1.xx.fbcdn.net/v/t1.0-9/fr/cp0/e15/q65/18010344_498646176926027_8226308492202445118_n.jpg?_nc_cat=0&efg=eyJpIjoiYiJ9&_nc_eui2=AeH8ftyY0EAf5oKPmPvXqT9g-7eJA_L2p6uIcU-0wEadaNP6V66FJwQ-tHzcWnMlYTaH7MLk1Us1K4hm65FHvTVBuwb8CjcDvLWzuzHh2HD8tw&oh=2a99bb3fb8568b6ea5b9d3953a783ec4&oe=5BE6826D











https://z-p3-scontent-iad3-1.xx.fbcdn.net/v/t1.0-9/fr/cp0/e15/q65/20638353_556748751115769_9098863142854015411_n.jpg?_nc_cat=0&efg=eyJpIjoiYiJ9&_nc_eui2=AeGHJuECZQ0yE-3L_Q01eBEYgMDLSmeRJrsZvo6WFvjCZZWjlntdqC_qFmdlB09_8joZKz4K5KvwRt8kwY_4N8W3SwASJyMSri-k14idpkONRQ&oh=42cc0efa178c73ecf2e2bfa233ea498e&oe=5B9F820F











https://z-p3-scontent-iad3-1.xx.fbcdn.net/v/t1.0-9/fr/cp0/e15/q65/36088269_745264455597530_2266693836849807360_o.jpg?_nc_cat=0&efg=eyJpIjoiYiJ9&_nc_eui2=AeGa2wXDMk_we3bWfS2Cfull7k9m2jqiG1zIWWVbbZMsjg5ExNvJVhE-gF-nZHKb4lG13jWtEZ2CgKXko9jfVdMNFfyrHXa0mN-pq531LzP-iQ&oh=4ca9b93f7e79097a3a1aa421c513ffaf&oe=5BA42F0D












http://www.chawgnews.com/Photo/Img/11220165damirtash.jpg










https://z-p3-scontent-lax3-1.xx.fbcdn.net/v/t1.0-9/fr/cp0/e15/q65/32894461_720169274773715_426407844955291648_n.jpg?_nc_cat=0&efg=eyJpIjoiYiJ9&_nc_eui2=AeHzKi2zfh5M7Ul-vFDZROofIR-ytnXPPlImuGRZEeF1j-r7zWuwimaqGyAcrByxSh3asdEkdl5FTzF7Cdkj9KgZkMnJVjMbdk8heficZptfHA&oh=8db64bf87f9ab528dfa651499a04ee7c&oe=5BA1EC88











http://kurdistan24.blob.core.windows.net/filemanager/resources/files/2017/09/DemirtasBarzaniKRP.jpg












https://c1.staticflickr.com/1/639/20869565838_9f7985daff_b.jpg










https://iadsb.tmgrup.com.tr/640089/645/344/0/64/800/489?u=http://i.tmgrup.com.tr/dailysabah/2016/09/10/1473512113067.jpg













https://iatkv.tmgrup.com.tr/219513/616/275/0/0/1039/462?u=https://itkv.tmgrup.com.tr/2017/10/04/hdpli-demirtas-ve-buldana-kotu-haber-1507105825430.jpeg










https://itkv.tmgrup.com.tr/2016/01/08/616x275/1452255683092.jpg













https://kurdsvsturks.files.wordpress.com/2015/12/demirtas-lavrov-3.jpeg?w=547



زياتر

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە له 100  وێنەدا





















HDP HDP HDP HDP HDP HDP HDP HDP
HDP HDP HDP HDP HDP HDP HDP HDP
HDP HDP HDP HDP HDP HDP HDP HDP
HDP HDP HDP HDP HDP HDP HDP HDP






















































































































.       




ئامادەكردنى :: ئەركان
        ئامادەكردنى :: ئەركان
                 ئامادەكردنى :: ئەركان
        ئامادەكردنى :: ئەركان
ئامادەكردنى :: ئەركان



KURDISTAN  KURDISTAN  KURDISTAN  KURDISTAN KURDISTAN  KURDISTAN  KURDISTAN
KURDISTAN  KURDISTAN
KURDISTAN
KURDISTAN  KURDISTAN
KURDISTAN  KURDISTAN  KURDISTAN
KURDISTAN  KURDISTAN  KURDISTAN  KURDISTAN

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Arkan Salah (2018-07-04 21:24:47)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2018-06-27 21:54:23

DLLA
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-06-20
دواترین سه‌ردان: 2018-09-10
په‌یامه‌كان: 680
LinuxSafari

Re: وێستگەکانی ژیانی سەڵاحەدین دەمیرتاش

دەستەکانت خۆش
سەرکەوتووبیت

Kurdzhin
ئەو ئەشقەی لە دڵمە
تەنها بە وەستانی دڵم
کۆتای دێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2018-06-30 23:07:54

alikalary727
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-06-18
دواترین سه‌ردان: 2018-07-01
په‌یامه‌كان: 101
unknownOpera

Re: وێستگەکانی ژیانی سەڵاحەدین دەمیرتاش

biji DEMIRTASH

qwtabi APO

çiqlli çawi KERDOGAN

Kurdzhin
يان كوردستان يان نەمان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2018-07-24 11:38:00

Arkan Salah
پڕشنگی یانە
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: كوردستان=بەهەشت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-01-29
دواترین سه‌ردان: 2018-09-17
په‌یامه‌كان: 440
unknownOpera

Re: وێستگەکانی ژیانی سەڵاحەدین دەمیرتاش

..............................................................................................
HDP HDP
HDP HDP
HDP HDP
..............................................................................................


دوو لينكەكەى سەرەوەى وتارەكانى دەميرتاش كارناكات لێرەوه دەتوانن بيبينن




رۆژی یەکشەممە 17ی حوزەیرانی 2018  ده‌میرتاش يەكەم پەیامى ڤیدیۆیی لە زیندانی ئەدیرنەوە بڵاوكردەوه




به ڤیدیۆ














...................................................
HDP HDP HDP HDP HDP HDP
...................................................
HDP HDP HDP HDP HDP HDP
...................................................





رۆژی شەممە 23ى حوزەیرانی 2018  ده‌میرتاش دووەم پەیامى ڤیدیۆیی لە زیندانی ئەدیرنەوە بڵاوكردەوه



به ڤیدیۆ




..............................................................................................
HDP HDP
HDP HDP
HDP HDP
..............................................................................................

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Arkan Salah (2018-07-24 11:40:11)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2018-07-29 11:56:02

AWAZ
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-12
دواترین سه‌ردان: 2018-08-03
په‌یامه‌كان: 16
MacOSXSafari

Re: وێستگەکانی ژیانی سەڵاحەدین دەمیرتاش

ده ست خؤش

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_12999482791.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2018-08-07 14:41:06

Arkan Salah
پڕشنگی یانە
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: كوردستان=بەهەشت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-01-29
دواترین سه‌ردان: 2018-09-17
په‌یامه‌كان: 440
unknownOpera

Re: وێستگەکانی ژیانی سەڵاحەدین دەمیرتاش

..............................................................................................
HDP HDP
HDP HDP
HDP HDP
..............................................................................................


دەميرتاش كێيه ؟؟؟

1\




2\







...................................................
HDP HDP HDP HDP HDP HDP
...................................................
HDP HDP HDP HDP HDP HDP
...................................................




لێرەوەش دەتوانن وتارەكانى دەميرتاش  بيبينن

رۆژی یەکشەممە 17ی حوزەیرانی 2018
يەكەم پەیامى دەميرتاش


به ڤیدیۆ

1\




2\






...................................................
HDP HDP HDP HDP HDP HDP
...................................................
HDP HDP HDP HDP HDP HDP
...................................................





رۆژی شەممە 23ى حوزەیرانی 2018
دووەم پەیامى دەميرتاش



به ڤیدیۆ


1\




2\






..............................................................................................
HDP HDP
HDP HDP
HDP HDP
..............................................................................................

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Arkan Salah (2018-08-07 14:47:53)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 54.196.13.210
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net