❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شەڕە ‏شيعرى شاعيران - مەدهۆش و قانع

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2018-03-29 16:08:30

Arkan Salah
پڕشنگی یانە
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: كوردستان=بەهەشت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-01-29
دواترین سه‌ردان: 2018-11-04
په‌یامه‌كان: 440
unknownOpera

شەڕە ‏شيعرى شاعيران - مەدهۆش و قانع

KURDISTAN  KURDISTAN KURDISTAN  KURDISTAN KURDISTAN  KURDISTAN
KURDISTAN  KURDISTAN KURDISTAN  KURDISTAN KURDISTAN  KURDISTAN
KURDISTAN  KURDISTAN KURDISTAN  KURDISTAN KURDISTAN  KURDISTAN









شەڕە ‏شيعرى شاعيران - مەدهۆش و قانع



نوسینی مەدهۆش بۆ قانع




بیستبــــوم قـــــانع هـــەیــەو شاعیرە
فەیلــەســــــوفـــێکـــی زانـــاو مــاهـیرە
هەرکەشکـــۆڵێکـــم دەکـــەوتــەبــەرچاو
یا گــــۆڤــــارێکــــم ئـــــەدی نــاو بەناو
بەشیــعــــری قــــانع ڕەنگـــین کرابوو
لای هـــەمـــووکـــەسێ تەحسین کرابوو
گەلێ شیعـــریشیم لای خـــۆم نوسیبوو
زۆرم لاجــوان بـــوو خــۆیشیم نەدیبوو
هەرئەمگـــوت خـــۆزگــە ئەم شەمامەیە
بۆنی واخـــۆشـــــه ڕەنگـــــی کــــامەیە؟
بەڕێکـــەوت وابــــوو خۆی هات بەوێدا
بەبــــــێ تاقــــەتـــــیئـــــەڕۆی بەڕێدا
وتــیان ئــــەوەتــــا مــــژدەمـــــان بەرێ
منیـــش ســـــــەرێکـــم کێشــــایە دەرێ
کـــەدیم زەلامـــــێ زەبـــەلــــەح و بەرز
چڵکن خوارو خێچ وەک سێوی بن عەرز
گڕی تـــێ بــەردەی بۆی ســــۆی لێ نایە
زۆر پــــەشـــیمانمخــۆزگـــە نەمـــدیایە
درۆبۆبکـــەم قـــســــەی ڕاســـت خۆشە
کــەدیم وامــــزانــــیدەمـــــــار فرۆشە
تێـــر تێـــر پێکــــەنیــم بـــەم سینەمایە
وتـــم چــــۆن شـــاعیــــــر ئـــاوا ئاوایە
ئەم هــــۆنراوانە هــــــی ئــــەم پیاوەیە
ڕاستــــە کــــە خـــەزنـــەش لەکەلاوەیە
هاوڕێ یەکــــی خـــۆم لێــم هاتە پێشێ
وەختەبوو گـــوێچەکـەم لەبن دەرکێشێ
وتی هــــەی نەفــــام دەمـی خۆت بگرە
ڕەخنـە لەســـیمای شــــاعیــــرانمەگرە
شاعیــــر کـــــەی چــــاکتر لەمـــە ژیاوە











=======================










وەڵامی قانع بۆ مەدهۆش




برای خـــــۆشـــــەویســت یاری نەدیدەم
برای شاعیـــــری زۆر پەســــەنــد دیدەم
لەبرادەران لۆمـــنــــــت پــــــرســـی بوو
لەناو گـــــۆڤــــاراشیــــعرت نـوسی بوو
منت نــــــەدیــبــــوو کـــــە ئــایـــا چۆنم
پێـت نەزانیـــبــوو کــــەکــــەوڵــــە کۆنم
نوسیبــــوت هــەرگیز بۆی سۆی لێ نایە
زۆر پەشــــیمــانم خـــــۆزگــــە نەمدیایە
بەڵێ ڕاستــــەکـەی هـــــەمیشـــە ڕووتم
چڵکــــن و پەڵکـــن وەک مـــەڵکــە موتم
هــەتا شــــاعیــــری نیشـــــتـــمــانت بم
دەبـــێ هـــــەر شــــــڕو شیـــتەڵانت بم
لۆچی براگیــــان هــــەرفــــاسۆن پیاوە؟
قۆنـــــدەرەی تــازە خــــــاوەنــــی ناوە؟
کــراس و کــــــەوا خــــــادمــــــی هۆزە
مـــێزەری زلــــە هـــــۆی بـــــەرزی کۆزە
برای شــــرینـــم خـــــۆتــــۆش شاعیری
زیــــــــرەک و زانــــا تــــــەواو مــاهیری
مادامێک کـــە خـــۆت گــەوهەر فرۆشی
لۆ کــــــزی شاعــــیر لــۆ تـــــێ دەکۆشی؟
شاعیر وەک دەهـۆڵ لەدوور دەنگ خۆشن
لەنـــزیکــــــــــــەوە دارێــــکـــــیبۆشــــن
باوجـــــوود ڕوت بـــێ هیچ عەیبی نییە
کەپارە نـــــــەبــــوو دەســــــەڵات چییە؟
پارە بەجــــۆرێــک دێـــتە دەست ئینسان
شاعیــــر ئــــەوپــــارەئەکــــا بەصــندان
شاعـــــیر لـــۆپــــارە هیـــــچ ناکــا پەلە
ئارەزووی شاعــــیر هــــەربــەرزی گــەلە
کام شاعیرت دی دەس و چـاو پاک بوو؟
لیباســـی بــــەری فاســـــۆنی چاک بوو؟
سەعدی فەیلـــە ســوف تەواو دونیابوو
مامۆســــای هــەمـــوو شاهـ و گەدا بوو
بەپێ خاوسی لـــــەم مــــاڵ لـۆ ئەوماڵ
دەســــوڕایەوە ســــابـــەهــــەر ئەحواڵ
هیچ کەسێ نەیوت لۆچ سـەعدی ڕووتە
لۆچی ناشــــرین وەک مــــەڵکــە مووتە
ئیتــــر بـــــابەس بــــێ بــــرای شــرینم
منیش هــــەردەڵێــــم یـــــاخـوا نەتبینم









KURDISTAN  KURDISTAN KURDISTAN  KURDISTAN KURDISTAN  KURDISTAN
KURDISTAN  KURDISTAN KURDISTAN  KURDISTAN KURDISTAN  KURDISTAN
KURDISTAN  KURDISTAN KURDISTAN  KURDISTAN KURDISTAN  KURDISTAN

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2017-09/9e776c4beaa552ce6026711040bdd910.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2018-04-07 18:47:26

DLLA
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-06-20
دواترین سه‌ردان: 2018-11-14
په‌یامه‌كان: 686
LinuxSafari

Re: شەڕە ‏شيعرى شاعيران - مەدهۆش و قانع

dadt xosh sarkawtw bet

Kurdzhin
ئەو ئەشقەی لە دڵمە
تەنها بە وەستانی دڵم
کۆتای دێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2018-07-12 16:25:07

shan1
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2018-07-12
دواترین سه‌ردان: 2018-10-09
په‌یامه‌كان: 6
LinuxSafari

Re: شەڕە ‏شيعرى شاعيران - مەدهۆش و قانع

شازة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 54.159.44.54
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net