❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / داعش Ù„Û• Ù†ÛŽÙˆ شاری خانەقیندا Ù‡Û•Ù†

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2019-02-05 20:03:47

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2022-06-03
په‌یامه‌كان: 574
WindowsFirefox

داعش لە نێو شاری خانەقیندا هەن

ڕاستە کە هەموو هێزەکان یەکیانگرت بۆ لەناوبردنی داعش، بەڵام تەماعی دونیا وای لەزۆر گروپی جیاواز لە رەگەز وئاین وباوەڕ کرد کە بکەونە دژایەتی یەکتر و ڕوخاندنی هەموو ئەو سەرکەوتنانەی بەدەست هاتبوون. کۆمەڵی پیاوخراپی وەکو داعش زۆر حەزیان لەوەیە کە سوود وەربگرن لەهەموو ناکۆکیەك و وەکو ئەڵێن حەزیان لەڕاوە لەئاوی لێڵدا بەهەموو هێزو توانای خۆیانەوە ڕوو ئەکەنە ئەو ناوچانەو هەوڵی گەورەکردنی ناکۆکیەکان ئەدەن بۆ ئەوەی بە ئاسانی جێ پێی خۆیان بکەنەوەو مەبەستە گڵاوەکانیان بهێننە ئامانج. شەری دەسەڵات نێوان هێزەکان زەمینە بۆ ئەوان خۆش ئەکات و لەهەمان کاتدا هەندێك تەماعکارو چاوچنۆك لەبەر چەند هەزار دولارێك هەلئەستن بە جێ بەجێ کردنی خراپەکانیان وتەقینەوەو تەقەکردن لەبێتاوانان. لەپێشا ئەبێت هیچ ناکۆکیەك نەهێڵین لەنێوان هێزەکاندا وڤاستیەکانی داعش بخەینە ڕوو بۆ ئەوەی هەموو هەوڵی لەناوبردنیان بدەن و دەست لەناو دەست ووڵاتەکەمان بپارێزین.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2019-02-05 20:05:07

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2022-06-03
په‌یامه‌كان: 574
WindowsFirefox

Re: داعش لە نێو شاری خانەقیندا هەن

داعش لە نێو شاری خانەقیندا هەن
http://www.kdp.info/grafik/ImageThumb.aspx?size=650&Image=/grafik/uploaded/2019/xanaqen__2019_02_05_h17m1s38__HK.jpg


خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لیژنەی ناوچەی خەباتی پارتی دەڵێ، داعش لە نێو شاری خانەقیندا بەردەوام لە چالاكیدان و هەر ئەمشەو لە گەڕەكی بەختیاری هێرشیان كردووەتە سەر بازگەیەكی هێزە ئەمنییەكان و بە هۆی ڕەوشی خراپی ئەمنییەوە كوردانی خانەقین بەردەوامن لە چۆڵكردنی شارەكە و عەرەبەكانی ناوچەكانی تر دێنە خانەقین و لەوێ نیشتەجێ دەبن.

خانەقین شارۆچكەیەكی فرەپێكهاتەی كوردستانییە و نزیكەی 200هەزار كەسی تێدا دەژی. لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە هێزە جیاوازەکانی عێراق هاتوونەتە شارەكە و، ئێستا چەكدارانی داعش لە سەرنتەری شارۆچكەكەدا چالاكی دەکەن.

عامر ڕەفعەت، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی خەباتی پارتی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پێش ڕوداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر خانەقین ڕەوشێكی زۆر ئارامی هەبوو، بەڵام دوای هاتنی میلیشیا و هێزەکانی عێراق ڕەوشی ئەمنیی شارەكە زۆر خراپ بووە و ڕۆژبەڕۆژ خراپتر دەبێت. داعش لە نێو شاری خانەقین بەردەوام لە چالاكیدان و هەر ئەمشەو لە گەرەكی بەختیاری هێرشیان كردووەتە سەر بازگەیەكی هێزە ئەمنییەكان و دوو كارمەندیان لێ بریندار كردوون. جیا لەوەش، تیرۆرستان قەناس بەدەستیان لە نێو شار هەیە و چەندین جار كردەوەی تیرۆریستییان ئەنجام داوە."

عامر ڕەفعەت ئاماژەیشی دا: "بە هۆی ڕەوشی خراپی ئەمنیی شارەكەوە، كوردانی خانەقین بەردەوامن لە چۆڵكردنی شارەكە. لە بەرانبەریشدا عەرەبەكانی ناوچەكانی تر دێنە خانەقین و لەوێ نیشتەجێ دەبن. تیرۆریستانی داعش هێرشەكانیان لە بەرژەوەندیی حەشدی شەعبی چڕ كردووەتەوە. حەشدیش بەردەوام هێرش دەكەنە سەر كوردەكانی ناوچەكە و بە ناوی بەرگریكردنەوە دەچنە هەموو شوێنێك و خەڵك دەڕفێنن و هێرش دەكەنە سەر سەروماڵی هاووڵاتییان."

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی خەبات جەختیشی كردەوە: "بۆ ئەوەی ناوچەكە لە ڕووی سەربازی و جوگرافییەوە چارەسەر بێت و ئەمنییەت بۆ ناوچەكە بگەڕێتەوە پێویستە ماددەی 140ی دەستوور كارا بكرێتەوە و جێبەجێ بكرێت و هێزی پێشمەرگە بگەڕێندرێتەوە."


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 54.147.123.159
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net