❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سوودەکانی گیای ( شەفەلە ، مارەگیرە ، خەیارۆک ، شەفلح ، کبار)

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2019-04-12 18:16:37

ghazi rojbeyani
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
Kurdistan
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-10-24
دواترین سه‌ردان: 2019-11-20
په‌یامه‌كان: 51
WindowsSafari

سوودەکانی گیای ( شەفەلە ، مارەگیرە ، خەیارۆک ، شەفلح ، کبار)

https://scontent.febl4-1.fna.fbcdn.net/v/t1.0-9/53084614_2517011961702455_3700165083427504128_n.jpg?_nc_cat=104&_nc_ht=scontent.febl4-1.fna&oh=e7716fdd8a5ba7ff5435baa9e63d0454&oe=5D2AFAF2
سوودەکانی گیای ( شەفەلە ، مارەگیرە ، خەیارۆک ، شەفلح ، کبار)

ئەو رووەکە بەکوردی بە"مارگیرە" و بەعەرەبی بە "کبر" یان "شفلح" یان "خیارۆک" ناسراوە و ناوە زانستییەکەی "Capparis spinosa" یە و لەناوچەکانی دەریای سپی ناوەراست دەڕوێت، بەتایبەت لەئەوروپا و فەرەنسا و ئیسپانیا، سەرباری مەغریب و لەعێراقیش لەسەر کەناری رووباری فورات و ھیت و قائم و لەرومادی و لەهەرێمی کوردستانیش ھەیە.
#سوودەکانی_گەڵا_وگوڵ_وبەرهەم_وتۆوەکەکان
#تۆوی(کبار)
٭ بەهێزکەری دەماغە .
٭ شەهیە دەکاتەو ئارەزووی خواردن زیاد دەکات
٭ ئیلتهابی چاو بەشەکانی دیکەی سەر ناهێڵێت
٭ چارەسەری کێشەکانی پێست دەکات وەک اکزیما
٭ لەگەڵ سپێنەی هێلکە تێکەڵ دەکرێت و ئازاری پشت ناهێڵێت .
#میوەی_شەفەلە
٭ چالاککەرەوەی جگەر ەو حاڵەتی (تشمع) بەمۆم بوون چارەدەکات .
#گوڵی_شەفەلە
٭ لەچارەسەری بەردی زراو و بەردی گورچیلە و میزڵدان بەکار دەهێنرێت و ٪۱۰۰ کاری خۆی دەکات .
٭ ئاوی گوڵەکانی لە لابردنی ئاوی سپی چاو بەکار دەهێنرێت .
٭ چارەسەرێکی باشی زیپکەی گەنجیە .
#گەڵای_شەفەلە
٭ گەڵاکانی بەفرێشی لە ئەژنۆ ببەسترێت ، یان بە ووشکی لەگەڵ هەویر تێکەڵ بکرێن ئەوا ئازاری ئەژنۆ ناهێڵێت .
٭ گەڵاکەی بە ووشککراوی بکرێتە سەر شوێنی پێوەدانی مێشولە (اللشمانیا) بەپشتیوانی خوا بەزوترین کات باش دەبن .
ــ میوەی شەفەلە لە سرکەدا خۆش دەکرێت
٭ خوێنی سووڕی مانگانە ئاسان دەکات بۆ دابەزین .
٭ میزهێنەرێکی بەهێزە .
٭ کرمی گەدە و ڕیخۆڵە دەکوژێت .
٭ ڕێژەی زیندووی تۆی پیاوان زیاد دەکات .
(( لەوبارەی شەفەلە "دکتۆر قەیوم عەبدولکەریم" ی رووەکناس راگەیاند رووەکی "کبر" لای خۆمان بە"مارگیرە" ناسراوە و لەکوردستان بونی ھەیە.
بەپێی زانیارییەکان "مارگیرە" رووەکێکی بەتەمەنە و لەشێوەی دەوەندایە بەڵام زۆر چڕە بۆیە مار دەیکاتە پەناگە بۆ خۆی، بۆیە دەبێ لەکاتی لێکردنەوەی بەرەکەیدا بەووریایەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە باس دەکرێ "مارگیرە" رووەکێکی ئابوریی گرنگە و چەندین سودی تریشی ھەیە لەوانە چالاککەرێکی گرنگی سێکسە و لەڤیاگرا بەھێزترە و رەگەکەشی بەکاردێت لەچارەسەری ھەوکردنە سەختەکاندا.
سوودەکانی رووەکی "مارگیرە":
لەشێرپەنجە دەتپارێزێت:
"مارگیرە" پێکھاتەی فلافۆنۆیدی تێدایە وەک رۆتین و کیرسیتین کەدژە ئۆکسانی بەھێزن و ئەگەری دروستبونی رەگە ئازادەکان سنوردار دەکاتەوە بەمەش دەیپارێزێت لەشێرپەنجە.
چارەسەری کەم خوێنی:
"مارگیرە" ئاسنی تێدایە بۆیە ھاوکارە لەچارەسەری کەم خوێنیدا.
پاراستنی تەندروستی ئێسک:
"مارگیرە" ڤیتامین K و کالیسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە کەپارێزگاری لەتەندروستی ئێسک و کەمکردنەوەی شاشبونی ئێسک دەکات.
چارەسەری ھەوکردنی درێژخایەن دەکات:
"مارگیرە" چەندین تایبەتمەندیی دژە ھەوکردنی ھەیە و پێکھاتەی وەک ترشی کافایین و کاچین و رۆتین و سرینجیک و فیرۆلیکی تێدایە کەھاوکارە لەچارەسەری درێژخایەن و نەخۆشی تری وەک شێرپەنجە و ھەوکردنی رۆماتیزم و جومگەکان و نەخۆشیەکانی دڵ دەکات.
نیشانەکانی ھەستیاری ناھێڵێت:
رووەکی "مارگیرە" نیشانەکانی ھەستیاری پێست ناھێڵێت و ھەوکردنی قەسەبات کەم دەکاتەوە.
ھەرس باش دەکات:
رووەکی "مارگیرە" رێژەیەکی زۆری ریشاڵی خۆراکی تێدایە کەھاوکارە لەکەمکردنەوەی قەبزی لەمرۆڤدا.
باشترکردنی تەندروستی مولولەکانی خوێن:
رووەکی "مارگیرە" ھاوکارە لەباشترکردنی تەندروستی مولولەکانی خوێن و سوڕی خوێن و چارەسەری گرفتەکانی مولولەکانی خوێندا...

Kurdzhin





له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.207.132.114
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net