❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تیرۆر وسوتاندنی دەغڵ ودانی جوتیاران نیشانەی هەوڵدانی سەرهەڵدانەوەیە!

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2019-06-11 21:08:24

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-06-25
په‌یامه‌كان: 439
WindowsFirefox

تیرۆر وسوتاندنی دەغڵ ودانی جوتیاران نیشانەی هەوڵدانی سەرهەڵدانەوەیە!

ماوەیەکی دوورو درێژە بابەتی دەغڵ ودان سوتاندن لە ئارادایە وزیانێکی زۆری بە خاوەن کێڵگەکان گەیاندوە پارەیەکی زۆریان لەدەست داوە بێجگە لە ئەرکێکی زۆر وماندوو بونێکی زۆریش دەریش کەوتوە کە ئەمە نەك تەنها لە کوردستان بەدوو پارچەی نیە بەڵکو هەندێك ناوچەی عەرەب نشینییشی گرتۆتەوە لە عێراق و سوریا.
یەکێك لە سیاسەت مەندارەکانی عێراق دەڵێ کە ئەوە نیشانەی داعش و تیرۆریستەکانەو ترسی سەرهەلدانەوەیانی هەیە وداوی پشکنین ئەکات بۆ دۆزینەوەی هۆی ئەو ئاگر بەربونەوانە هەروەها یەکێکی کەش ئەڵێت ئەمە هەوڵی تێکدانی ئابوریە بۆ ئەوەی کە بتوانن سەرهەڵبدەنەوە کە هەموو سەرقاڵی نان پەیداکردن بوون لەترسی برسیەتی لەدوای تێکدانی ئابوری ووڵات.
ئەرکی سەرشانی هەموو کەسێکە کە هەرچی جم وجۆڵێکی نائاسایی بینی ئەکسەر ئاگاداری هێزەکان بکات بۆ ئەوەی دەست بەسەر هەموو تیرۆریستێك بگرن بەزووترین کات و هەوڵی ڕزگار کردنی ووڵاتەکەمان بدەن. ئیمەش هەرکەسە لە لای خۆیەوە دوعا بکات ولە خوای گەورە بپاڕێتەوە کە ئاوی رەحمەت بکات بەسەر ئەو ئاگرانەدا.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ئارام عارف (2019-06-11 21:08:43)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2019-06-11 21:11:13

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-06-25
په‌یامه‌كان: 439
WindowsFirefox

Re: تیرۆر وسوتاندنی دەغڵ ودانی جوتیاران نیشانەی هەوڵدانی سەرهەڵدانەوەیە!

ئەیاد عەللاوی هۆشداریی لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر دەدات

عیراق / کوردستان / هەواڵ

http://pukcc.net/wp-content/uploads/2019/06/2-4-730x370.jpg

سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراقی داوای لێکۆڵینەوە لە هەرەسهێنانی سوپای عێراق و داگیرکردنی شاری مووسڵ لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەکات .

ئەمڕۆ سێشەممە 11-6-2019، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراقی هۆشداریی داوە و رایگەیاندووە، ”بەداخەوە؛ تا ئێستا هۆکارەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر وەکو خۆیان ماون.

داواش دەکات لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی کەوتنی مووسڵ بکرێت و نەخشەڕێگایەکی عێراقیی تەواو بەبێ پشتگوێخستنی هیچ پێکهاتەیەک، بۆ قۆناغی داهاتوو و رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر، ئامادە بکرێت.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2019-06-11 21:12:46

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-06-25
په‌یامه‌كان: 439
WindowsFirefox

Re: تیرۆر وسوتاندنی دەغڵ ودانی جوتیاران نیشانەی هەوڵدانی سەرهەڵدانەوەیە!

هۆشیار زێباری لەسەر سووتاندنی دەغڵ ودان هاتە دەنگ

http://mewdapress.org/imgnews3/26520192235800_12IRAQ-articleLarge.jpg

هۆشیار زێباری ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ پێدەچێت سووتاندنی دەغڵودانی جووتیاران بە ئەنقەست   ئەنجامبدرێت و بەشێك بێت لە كاری تێكدەرانەی ئابووری لەلایەن داعشەوە.

هۆشیار زێباری ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان  لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر پەیامێكی سەبارەت بە سووتانی دەغڵودانی جووتیاران بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی  "سوتاندنی دەغڵ و دان لە كەركوك و موسڵ و دیالە و نەجەف واپێدەچێت كە بە ئەنقەست ئەنجامبدرێت و بەشێك بێت لە كاری تێكدەرانەی ئابووری لەلایەن داعشەوە".

زێباری ئاماەژی بەوەشكردووە" داوا  لە حكوومەتی عیراق دەكەم  بێتە سەر خەت و چارەسەری دۆخەكە بكات".


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2019-06-11 21:14:18

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-06-25
په‌یامه‌كان: 439
WindowsFirefox

Re: تیرۆر وسوتاندنی دەغڵ ودانی جوتیاران نیشانەی هەوڵدانی سەرهەڵدانەوەیە!

سووتانی دەخل و دانی جووتیاران لە رۆژئاوای کوردستان

http://www.rudaw.net/Library/Assets/kurds-img%20(9).jpg

ئاگر تەنیا دەخل و دانی جووتیارانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق نەگرتووەتەوە، بەڵکو لە رۆژئاوای کوردستانیش دەخل و دانی جووتیاران رۆژانە دەسووتێن، لایەنەکان یەکدی بە هەڵگیرساندنی ئاگرەکە تۆمەتبار دەکەن، بەڵام جگە لە داعش کە چەند جارێک رایگەیاندووە ئاگری لە گەنمی جووتیاران بەرداوە، تائێستا هیچ لایەنێکی دیکە بەرپرسیارییەتی خۆی رانەگەیاندووە.

دیمەنی سووتانی گەنمی جووتیاران کە لەو فۆتۆستۆرییەدا دەردەکەوێت، لە شارۆچکەی قەحتانیەی سەر بە شاری حەسەکەیە لە رۆژئاوای کوردستان.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 34.228.185.211
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net