❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مەترسی هەیە چەند ناوچەیەكی كەركوك بكەونەوە دەست داعش

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2019-08-14 14:49:14

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-08-22
په‌یامه‌كان: 467
WindowsFirefox

مەترسی هەیە چەند ناوچەیەكی كەركوك بكەونەوە دەست داعش

ئەوەی زۆر ڕوون وئاشکرایە داعش هێشتا هەر جم وجۆڵی هەیە وزۆر کەسانێکی هەست نزم هەن کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان ودەست کەوتنی پارە وهیوای دەسەڵات لە داهاتودا یارمەتیان ئەدەن و ڕێیان بۆ تەخت ئەکەن. لەوانەیە هەندێکیان ڕك وکینەیان هەبێت بەرانبەر ڕەگەز یان باوەڕی جیاواز وەك کورد و تورکمان وعەرەب هەروها موسڵمانی سوونە و شیعە یان فەڵە یان ئیزیدی یان کاکەیی وهەروەها. ناوچەکانی کەرکوك و دەرورو بەری زەمینەیەکی زۆر بە پیتە بۆ هەموو ئەو ناکۆکیانە و هەمیشە زۆر پیلان و فڕو فێڵی تیا ئەبینرێت.
ناوچەکانی حەویجە و دەوروبەری هیچ کاتێك لەگەڵ ئەم حکومەتە ڕێك نەبوون لەبەر ئەوەی لەگەڵ ڕژێمە کۆنەکە زۆر تێکەڵ بوون ودەستیان لەزۆربەی تاوانەکانیاندا هەبوو وگوومانی تیا نیە کە ئێستاش هەر لەگەڵ هەموو گێرەشێوێنیەکدا بەرز ئەبنەوە ئامادەیی خۆیان دەر ئەبڕن. هەموو ئەم ڕاستیانە ئەبێ ببن بە هۆیەك کە کورد یەکگرتووتر بن لەهەموو کاتێك وهەموو هەوڵی ئەوە بدەین کە هەموو ووڵاتفرۆشێك لەناوبەرین بۆ ئەوەی ڕێگا نەکاتەوە بۆ دوژمن کە دەسەڵاتی هەبێت بەسەرماندا و ووڵاتمان جارێکی تر داگیر بکاتەوە. لەهەمان کاتدا ئەبێ ڕوو بکەینە یەزدان و بۆ ئازادی و سەرکەوتنی میللەتەکەمان هاوار بکەین.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2019-08-14 14:50:51

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-08-22
په‌یامه‌كان: 467
WindowsFirefox

Re: مەترسی هەیە چەند ناوچەیەكی كەركوك بكەونەوە دەست داعش

پارتی: مەترسی هەیە چەند ناوچەیەكی كەركوك بكەونەوە دەست داعش
sharpress.net

https://image.sharpress.net/root/root/images/121482019_karkuk24.jpg

شارپرێس:
بەقسەی بەرپرسێكی پارتی دیموكرات، داعش بووەتە مەترسییەكی جیددی بۆ سەر كەركوك و ئەگەر چارەسەری ئەو دۆخە نەكرێت، جارێكی دیكە حەویجە و چەند ناوچەیەكی دیكە دەكەونەوە دەست داعش، چونكە هێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی تەنیا پارێزگاری لە خۆیان دەكەن.

شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەكەی پارتی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی رایگەیاندووە، داعش لە سنووری كەركوك بەهێزە و نەڕووخاوە و لەدوای هێرشی عێراقیش بۆ سنووری حەویجە پێش 16ی ئۆكتۆبەر، هیچ تەرمێكی داعش نەبیندرا و وەكو خۆیان ماون لە ناوچەكەدا و بەشێكیشیان لەناو ئاوارەكان خۆیان حەشار دابوو، كە تا ئێستاش ئاوارەكان هەر ماون، بۆیە داعش لە ناوچەكە بەهێز بووە و هەر وەكوو خۆیشی ماوە.

عەبدوڵڵا راشیگەیاندووە، كە ئەگەر چارەسەرێك بۆ ئەو دۆخە نەدۆزرێتەوە، سیناریۆی 2005 و 2006 و 2007 و 2008 دووبارە دەبێتەوە ، چونكە هێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی تەنیا سەنگەرەكانی خۆیان دەپارێزن و شەقام و كۆڵانەكان بە دەست داعشەوەن، بۆیە مەترسی هەیە جارێكی دیكە حەویجە و ریاز و رەشاد بكەونەوە دەست داعش و حكوومەت هیچ دەسەڵاتێكی نامێنێت.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، جگە لە دەرەوەی شار، مەترسی داعش بۆ ناو كەركوكیش هەیە، چونكە ئەو دیوارەی پێشتر پێشمەرگە لە دەرەوەی شار دروستی كردبوو، ئێستا نەماوە و رێگا بۆ داعش خۆش بووە بێنە ناو كەركوك و خەڵكی خۆیشیان لەناو ئیدارە و هێزە ئەمنییەكانی ئەو شارەدا هەیە.



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.83.192.109
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net