❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاسایشی که‌رکووك: داعش لە کەرکووك خۆی رێك خستووەتەوە

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2019-08-19 14:06:41

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-12-10
په‌یامه‌كان: 507
WindowsFirefox

ئاسایشی که‌رکووك: داعش لە کەرکووك خۆی رێك خستووەتەوە

ئەمە بابەتێکی زۆر ئاڵۆزە وهەتا باسبکرێت خاڵی نۆێ دەرئەکەوێت و پێویست بە سەرنجێکی زۆر ئەکات بەتایبەتی لە کوردی ووڵات پەروەر وخاوەن ڕێز بۆ نیشتیمان و بێگومان هەموو ناخۆشی و ووڵاتفرۆشیەکانی ساڵی پارمان ئەهێنێتەوە یاد وڕووڕەشەکانیش هێشتا زمانیان درێژەو باسی نیشتمان پەروەری ئەکەن هەر وەك ئەوەی نە "بایان دیبێت و نەباران" وەك پێشینان ئەڵێن.
سەرکەوتن بەسەر داعشدا زۆر گران بوو بەڵام هێزی پێشمەرگە توانی بەدەستی بهێنێ بەڵام خیانەتیان لێکرا لەبەر بەرژەوەندیەکی پیس وبۆگەن وئێستاش ناوچەکە بەدەست کەسانێکی غەریبەوە بەرێوە ئەچێت کە هیچ بەرژەوەندیەکیان نیە بیپارێزن بەڵکو تەنها پاراستنی گیانی خۆیان گرنگە لەگەڵ دەستکەوتێکی زۆر وژیانی دانیشتوانی ناوچەکە هیچ گرنگ نیە بەلایانەوە. داعشیش پەیوەندی هەیە لەگەڵ دانیشتوانی ناوچە عەرەبەکان وهەمیشە کنەی تیا ئەکات و هەوڵی گەورەکردنی ناکۆکیەکان ئەدات لەنێوان هەموو ڕەگەزەکانی ناوچەکە وتا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوە وئەگەر وا بڕوات ئەوا دروست ئەبنەوەو نائارامی بۆ کوردەکانی ناوچەکە دروست ئەکەن.
ئەرکی سەرشانی هەمووان ئەوەیە کە ڕاستیەکان بخەینە ڕوو و دەست لەناو دەست بێت بۆ دەرکردنیان ونەهێشتنی سەرهەڵدانەوەیان و لەهەمان کاتدا ڕێگرتن لەهەموو هەوڵەکانیان بۆ ڕاکێشانی گەنجەکانمان بۆ ڕیزی خویان. خوای گەورە پشتیوانمان بێت و ئەبێ هەرگیز دوعا بکەین بۆ هێزەکانمان کە سەرکەتو بن لە شەڕی تیرۆر ئەگەر بە هەرچی شێوەیەك خۆیان دەربخەن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2019-08-19 14:08:04

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-12-10
په‌یامه‌كان: 507
WindowsFirefox

Re: ئاسایشی که‌رکووك: داعش لە کەرکووك خۆی رێك خستووەتەوە

ئاسایشی که‌رکووک: داعش لە کەرکووک خۆی رێک خستووەتەوە

http://www.just-images.com/media/k2/items/cache/e31c3fb3a30cb8c9a4fbf1df71681f6f_L.jpg?t=-62169984000
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی که‌رکووک رایدەگەیەنێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی کەرکووک هه‌یە و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش خۆیان رێک خستووەتەوە‌.

عه‌مید ئیدریس ره‌فعه‌ت، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی که‌رکووک بە (باسنیوز)ی راگەیاند، به‌شی خواره‌وه‌ی کەرکووک هه‌ڵقوڵاوی تیرۆره‌، له‌داقووق و سلێمان به‌گ داعش به‌باشی گه‌شه‌ی کردووه،‌ له‌ ره‌شاد و عه‌باسییه‌و  ریاز و حه‌ویجه،‌ به‌ئاشکرا هه‌ن.

عەمید ئیدریس رەفعەت هەروەها رایگەیاند، ‌ئه‌و هێزه‌ ئه‌منییانه‌ی له‌وێن ته‌نیا خۆیان ده‌پارێزن، له‌هه‌ندێک ناوچه‌ش داعش خۆی رێکخستوه‌ته‌‌وه‌ و هیچ حیسابێک بۆ هێزە ئەمنییەکان و حکوومەتی عێراق ناکات.

به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی که‌رکووک ئاماژەی بەوەش کرد، کە نه‌وتی که‌رکووک له‌زۆر شوێن له‌کۆنترۆڵی حکوومه‌ت ده‌رچووه‌ و بەشێکی بیرەنەوتەکان لەلایەن حه‌شدی شەعبییەوە بەڕێوە ده‌برێن.

دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 و داگیرکردنی شاری کەرکووک، حەشدی شەعبی شارەکە بەڕێوە دەبات و دەستی بە تاڵانکردنی سامانی کەرکووک، کردووە.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.231.229.89
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net