❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شـاعـيـري كـةورةي كـورد ئه‌حمه‌د موختار جاف

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2012-03-19 20:13:42

كورديــار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: قـةلاومــناره
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-18
دواترین سه‌ردان: 2013-06-13
په‌یامه‌كان: 268
WindowsXPFirefox

شـاعـيـري كـةورةي كـورد ئه‌حمه‌د موختار جاف

یار به‌ ماچی لێوی خۆی زامی دڵان ساڕێژ ئه‌کا
توند ته‌ماشا کردنێکی شه‌خسی عاقڵ گێژ ئه‌کا

ئه‌ی خودا تاکه‌ی له‌ ده‌رحه‌ق من وه‌فاو مه‌یلی نیه‌
بۆچ ؟ گڵۆڵه‌ی به‌ختی من هه‌ر ، ڕو له‌ جێگه‌ی لێژ ئه‌کا

ماڵه‌که‌م وێران ئه‌کا ، ڕۆژم ڕه‌ش و تاریك ئه‌بێ
یار ، به‌ سورمه‌ی ناز که‌ وه‌ختێ چاو خۆی کل ڕێژ ئه‌کا

وشکه‌ سۆفی هاتبوو ئه‌یووت به‌ هه‌شت هه‌ر بۆ من
ڕیشی خۆی جوڵان وه‌کو سابرێن که‌ شه‌و کاویژ ئه‌کا

که‌ی خودا توججاره‌ ، خوا گه‌وره‌ و غه‌فورو عادله‌
چۆن له‌گه‌ڵ عه‌بدا ! حسابی قه‌رزی ڕۆژو و نوێژ ئه‌کا !

قافیه‌ هه‌رچه‌نده‌ تیکراره‌ به‌ڵام (ئه‌حمه‌د) هه‌ر به‌ دڵ
هه‌ر به‌یادی تاقی ئه‌برۆی تۆیه‌ جار جار نوێژ ئه‌کا

ئه‌حمه‌د موختار جاف
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

ئه‌بله‌ وا دایم له‌ عه‌یش و شادمانی و عییززه‌تا
ئه‌هلی عیرفان و که‌مال ئێستاکه‌ زاری و شین ئه‌کا

دوژمنه‌ چه‌رخی فه‌له‌ك ، بۆ پیاوی ساحێب عه‌قڵ و هۆش
ڕووی که‌ره‌م دایم له‌ هه‌رزه‌ و شێت و بێ ته‌مکین ئه‌کا

سه‌یری که‌ن عاشق که‌ چه‌ند شێته‌ ! ئومێدی مه‌رحه‌مه‌ت !
له‌و نیگاره‌ی ، دڵ فریبه‌ی ، زالمه‌ی ، بێ دین ئه‌کا

بێستون وه‌ختێ که‌ لاله‌ی ئه‌حمه‌ڕی لێ سه‌وز ئه‌بێ
مه‌شقی لێوی شه‌ککه‌رینی ناسکی شیرین ئه‌کا

عاشقی مه‌جنون به‌ یادی دولبه‌ری له‌یلا سیفه‌ت
خوێنی دوو چاوی به‌خور دێ دامه‌نی ره‌نگین ئه‌کا

قه‌ت له‌ زیکری خێری تۆ غافڵ نیه‌ (ئه‌حمه‌د) ، به‌ شه‌و
هه‌ر به‌ ئومێدی ویساڵت سه‌ر له‌سه‌ر بالین ئه‌کا

ئه‌حمه‌د موختار جاف
.....................................................................................................................................
مه‌یلی سه‌یری به‌در ئه‌کا دڵ ، لاده‌ ولفی وه‌ك حیجاب
ده‌رخه‌ به‌دری ڕومه‌تی خۆت شۆخه‌که‌ی عالی جه‌ناب

سینه‌ کون کون بووم وه‌کو نه‌ی من له‌به‌ر هیجرانی تۆ
سه‌ر وه‌کو سه‌متووره‌ ، دڵ هه‌ر ناڵه‌یه‌تی وه‌ك ڕوباب

تۆ دره‌رت خست شه‌معی ڕووی خۆت کومه‌ڵی عاشق هه‌موو
لازمه‌ هه‌ر وه‌ك په‌پوله‌ ببنه‌ قاورمه‌ و که‌باب

لوتفی یار هه‌ر بۆ ڕه‌قیبه‌ من ڕه‌زام ئه‌و دولبه‌ره‌
جار به‌ جار حه‌تتا به‌ جوێنێ بێت و بمداتۆ جه‌واب

لاده‌ چارشێوت هه‌تا من دیده‌ ڕۆشن که‌م به‌ڕوت
به‌سیه‌تی ! قوربانی تۆ بم به‌س بکه‌ نازو عیتاب

(ئه‌حمه‌د)ه‌ ته‌نها غوڵامی موخلیسی تۆ چاوه‌که‌م
حه‌یفه‌ مه‌یڕه‌نجێنه‌ مه‌یده‌ بێ سه‌به‌ب جانی عه‌زاب

ئه‌حمه‌د موختار جاف
......................................................................................................................................
ئه‌م دڵه‌م

ئه‌م دڵه‌م و دیاره‌ مه‌یلـــــــــی ڕووی گوڵی یــاری هه‌یـــه‌
بولبول ئاســــــــا بۆیه‌ دایــــــــــــــم نــاڵه‌ و زاری هـه‌یــه‌

گه‌ر لــــــــه‌ده‌ست جه‌وری ڕه‌قیبان من بناڵم حـــه‌ق نییه‌
چونکه‌ مه‌عـــــــــــــلومه‌ که‌ گوڵ بوو دایمه‌ خـــاری هه‌یه

‌وا له‌ عه‌شقی پڕته‌وی ســـــــه‌ركوڵمی ئاڵت چـــاوه‌كه‌م
سینه‌که‌م شوعله‌ و بڵێسه‌ی كـــــــووره‌یی نــاری هه‌یه‌

فه‌رموو بێره‌ حوچره‌یی دڵ ــــه‌ڵوه‌ته‌ بـــــــــــۆ بـه‌زمی تۆ
غه‌یری تۆ قوربان نه‌ نامه‌حره‌م نه‌ ئــه‌غیاری هـــــــــــه‌یه‌

ئه‌شكی چاوم وا له‌ حه‌سره‌ت له‌علی لێوت ده‌م بـه‌ ده‌م
جارییه‌ و سوور و سوێره‌ ڕه‌نگی گــوڵناری هـــــــــــــه‌یه

‌دڵ له‌ خه‌وفی زوڵفی تۆ بۆ گه‌نجـــــی ڕووت ڕێـگه‌ی نییه‌
چونکه‌ ده‌وری ئه‌و ته‌لیـــــسمه‌ جـووتێ ڕه‌شماری هه‌یه



‌ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف

...........................................................................................................
ئه‌حمه‌د موختار جاف




قیامه‌ت هه‌ڵئه‌سێ بێت و قیامێ کا نیگاری من
زه‌مانه‌ تێك ئه‌دا ئه‌مڕۆ نیگاهی چاوی یاری من

وتی : باوه‌ش به‌ باڵای سه‌رودا که‌و گوڵ به‌ بۆنۆ که‌
که‌ ته‌مسیلی ئه‌که‌ن ئه‌و دوانه‌ بۆسین و که‌ناری من

به‌ نازی و عیشوه‌ دیسان هاته‌ جواب فه‌رمووی پیاڵه‌ و مه‌ی
بزانه‌ فه‌زڵی ئه‌مڕۆکه‌ که‌ دیت چاوی خوماری من

گرفتاران له‌ داوی پێچ و تابی زوڵفی موشکینت
هه‌زاران عاشق نه‌وه‌ك ته‌نها دڵی زاری هه‌ژاری من

گوڵ و نه‌سرین له‌ خاكم سه‌وز ئه‌بن گه‌ر بێت و ئه‌و یاره‌
له‌ ڕۆژێکی خه‌زانا بێته‌ سه‌ر قه‌بر و مه‌زاری من

دڵم هاوینه‌ بۆ وه‌سڵی به‌لام ،ئه‌و مه‌یلی زستانه‌
خه‌زانی بۆیه‌ کرد خه‌ڵقینه‌ عومری وه‌ك به‌هاری من

هجومیان کرد ڕه‌قیبان وه‌ك ڕه‌وی سه‌گ ده‌وریان لێدام
مه‌گه‌ر شمشێری ئه‌برۆی ئه‌ بکا ئێستا که‌ چاری من

به‌ خه‌نده‌ی نازه‌وه‌ فه‌رموی فڕێده‌ تۆ به‌ی و لیمۆ
ته‌بیعه‌ت ده‌ستی خستووی جوته‌ مه‌مکی وه‌ك هه‌ناری من

بڕۆ ئه‌ی وشکه‌ سۆفی ، با مۆباره‌ك بێ له‌ تۆ جه‌ننه‌ت
من و پیاڵه‌ی شه‌راب و وه‌سڵی شۆخی باو یقاری من
.....................................................................................................
ئه‌حمه‌د موختار جاف

مانگی ڕه‌مه‌زان هاته‌وه‌ بۆ به‌ختی شه‌ڕی من
ڕه‌نگ زه‌رد و زه‌عیفه‌ گوڵه‌که‌ی سیم به‌ری من

بێ باده‌و و بێ ساقی و بێ به‌رگ و نه‌وایه‌
مه‌حزوون و په‌رێشانه‌ دڵی ده‌ربه‌ده‌ری من

گه‌ر بێت و ده‌رم که‌ی به‌خوا ڕۆژی دووسه‌د جار
هه‌ر خاکی ده‌ری تۆیه‌ نیگار . تاجی سه‌ری من

فه‌رمووی به‌ من ئێستاکه‌ له‌ غه‌م زار و زه‌عیفی
جا لایقی بۆ حه‌لقه‌یی ده‌وری که‌مه‌ری من

یارم به‌ نه‌زاکه‌ت وتی: ده‌ردی دڵی زارت
ده‌رمانی نیه‌ ! غه‌یری ؟ له‌بی وه‌ك شه‌که‌رری من

له‌و ڕۆژه‌وه‌ وا دولبه‌رم ڕۆیوه‌ خه‌ڵقه‌ !
بێ نوره‌ له‌به‌ر گریه‌ و زاری به‌صه‌ری من

بولبولی وه‌کو (ئه‌حمه‌د) نی یه‌تی زه‌مزه‌مه‌وو شۆر
عاله‌م هه‌موو بێداره‌ له‌ ناڵه‌ی سه‌حه‌ری من

.......................................................................................................
ئه‌حمه‌د موختار جاف

باعیسی هێزی دڵ و پشت و په‌نایی بێکه‌سان
یانه‌یی سه‌رکه‌وتنی قه‌ومی نه‌جیبی کورده‌کان

واسیته‌ی ڕێگه‌ی نه‌جاتی قه‌ومی دڵ سووتاوی کورد
ئه‌ی نیساری مه‌قده‌می تۆ بن ، به‌جارێ ڕۆح و گیان

پێ و قودوومت خێر بێ یاڕه‌بی بڵند بێ پایه‌که‌ت
شاد و مه‌منوونن به‌ ته‌شریفی هاتنی تۆ پیر و جوان

تۆ چرای بۆ ڕێگه‌یی تاریکی به‌ختی قه‌ومه‌که‌ت
ئه‌ی بناغه‌ی عیلم و سنعه‌ت وه‌ی سه‌به‌ب بۆ حوڕ ژیان

میلله‌ت ئێسته‌ چاوه‌ڕوانه‌ بۆ نه‌تیجه‌ی هیممه‌تت
وه‌ختی خۆ ده‌رخستنه‌ جێگای هیوایی گشتمان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــت
ئه‌حمه‌د موختار جاف

سا بێنه‌ توخوا ساقی مه‌ی شیشه‌و و فنجان
ئه‌م به‌زمه‌ موعه‌تته‌ر بکه‌ تۆ وه‌ك گوڵی (خه‌ندان)

گریانی من و ڕوومه‌تی تۆ ئه‌ی بتی ڕه‌عنا
ته‌مسیلی ئه‌که‌ن شه‌ونم و گوڵ سوبحی به‌هاران

خۆت شێت که‌ ئه‌گه‌ر تالیبی مسعوودی یو به‌ختی
چه‌ند زه‌حمه‌تی دی ئاده‌می بێچاره‌ له‌ شه‌یتان

له‌م مه‌نتیقه‌دا فه‌رقی نی یه‌ ئێسته‌ موساوین
یه‌ك سان ئه‌نوێنی ، ڕه‌وشی وه‌حشی یو ئینسان

مه‌عنایی وه‌ها لێك ئه‌ده‌نۆ به‌عزێ موه‌ززه‌ف
قانوون ئه‌وه‌ته‌ که‌شفی بکه‌ن باخه‌ڵ و گیریفان

تاریکی یی زوڵفت بووه‌ بووه‌ باعیسی کوفرم
سا ده‌رخه‌ تۆ خوا مه‌سحه‌فی ڕووت ئه‌ی مه‌هی تابان

گریانی درۆی سۆفی یو لێهاتنی حاڵ
ده‌روێش به‌ فیدای زه‌مزه‌مه‌یی نه‌عره‌تی مه‌ستان

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌حمه‌د موختار جاف

نیگارا سا به‌ لوتفی خۆت شه‌وێ تۆ بێره‌ بالینم
له‌ غه‌مدا ، وا له‌ جیسمم وه‌خته‌ ده‌رچی گیانی شیرینم

به‌ یادی ڕومه‌ت و خاڵت هه‌موو شه‌و تا به‌ سبحه‌ینێ
منم مه‌شغوڵی ته‌عدادی گرۆهی ماه و په‌روینم

هه‌موو عاله‌م له‌به‌رچاوم وه‌کو ده‌یجوره‌ ئه‌ی جانا
ئه‌گه‌ر بێت و خوا نه‌یکا ئه‌من یه‌ك له‌حزه‌ نه‌تبینم

زه‌لیل و دڵ حه‌زین و بێکه‌س و مه‌هجوورو داماوم
له‌ هیجری قامه‌تی سه‌روت هه‌میشه‌ مات و غه‌مگینم

وتم : قوربانی تۆبم ، (ئه‌حمه‌د)ی بێچاره‌ فه‌رهاده‌
وی: عاشق به‌ ڕه‌عنا یی منیش زیاتر له‌ شیرینم

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌حمه‌د موختار جاف

له‌ سایه‌ی ماچی لێوت مه‌یلی عه‌نناب و شه‌که‌ر ناکه‌م
که‌ ڕووی تۆ ده‌رکه‌وێ قه‌ت ڕوو له‌ ڕووی شه‌مس و قه‌مه‌ر ناکه‌م

ئه‌گه‌ر بێت و گه‌دایی کۆیی دڵدارم به‌ قیسمه‌ت بێ
به‌ دڵ یادی شه‌هنشاهی و سوپاهو که‌ڕوفه‌ڕ ناکه‌م

خوا بیکا ئه‌گه‌ر ڕۆژێ قه‌ده‌م بێنێته‌ سرچاوم
ته‌نه‌ززول بۆ جه‌واهیر سورمه‌وو کوحلولبه‌سه‌ر ناکه‌م

به‌ تیغی ئه‌بروانی خۆی ئیشاره‌ی کرد که‌ بۆ قه‌تلم
له‌به‌ر ئه‌و مژده‌ ئه‌سڵه‌ن مه‌یلی قه‌ڵغان و سوپه‌ر ناکه‌م

قه‌له‌نده‌ر مه‌شڕه‌بی و دێوانه‌یی خۆشه‌ له‌ دنیادا
به‌ فه‌قری خۆم ڕه‌زام ئه‌سڵه‌ن خه‌یاڵی زیوو و زه‌ڕ ناکه‌م

نزیکی پیاوی ئه‌حمه‌ق باعیسی فه‌وتانی ئینسانه‌
هه‌تا عمرم ببێ قه‌ت من ڕه‌فیقیی پیاوی که‌ر ناکه‌م

که‌ من مائیل به‌ خێرم خه‌لقه‌ته‌ن (ئه‌حمه‌د) به‌خۆڕایی
وه‌کو ئینسانی جاهیل مه‌یلی فیتنه‌و شۆڕو شه‌ڕ ناکه‌م



سةرجاوة ...فةيس بووك

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن كورديــار (2012-03-19 20:25:41)

Kurdzhin
زۆر حەز ئەکەم تێرتێر بگریم  چونکە گریان زۆر پیرۆزە ...
ئاشق بوونم پرسیارێکە      وەڵامەکەی زۆر ئاڵۆزە ...
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2ad385f7d1.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2012-03-20 11:54:13

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: شـاعـيـري كـةورةي كـورد ئه‌حمه‌د موختار جاف

dast xoshh    8

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2012-03-20 18:47:06

كورديــار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: قـةلاومــناره
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-18
دواترین سه‌ردان: 2013-06-13
په‌یامه‌كان: 268
WindowsXPFirefox

Re: شـاعـيـري كـةورةي كـورد ئه‌حمه‌د موختار جاف

supas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2019-12-30 09:55:20

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2019-12-30
په‌یامه‌كان: 1002
WindowsSafari

Re: شـاعـيـري كـةورةي كـورد ئه‌حمه‌د موختار جاف

dastakant xosh

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.233.239.102
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net