❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كۆرۆنا ته‌نگى به‌ داعش هه‌ڵچنیوه‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2020-03-25 11:56:37

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2020-04-01
په‌یامه‌كان: 532
WindowsSafari

كۆرۆنا ته‌نگى به‌ داعش هه‌ڵچنیوه‌

ئەگەر بەڕاستی بڕوانینە بارو دۆخی ئەمڕۆی کوردستان بۆمان دەرئەکەوێت کە داعش هەر وەك ئەم نەخۆشیە ترس و نائارامیەکی زۆری خستبوە هەندێك ناوچەی ووڵاتەکەمان و هەروەها هەندێك لە دراوسێکانمان لەوانەیە ئەگەر هەستیان هەبێت ئێستا پێی بزانن چەند ناخۆشە کە نەزانیت لەکوێوە ناهەمواری ومەرگت بۆ دێت! ئەوا یەزدانی گەورە بۆ ئەوان و هەموو دەسەڵاتدارێکی سەلماند کە چەند بێهێزن بەرانبەر بە ڤایرۆسێکی بێگیان! ئەگەر ڕاست بکەن ئیسلام بن و باوەڕیان بە قورئانی پیرۆز وقسەکانی پێغەبەری سەربەرزمان دروودی خوای لەسەربێت هەیە ئەوا ئەبێت ئەمڕۆ بگەڕێنەوە بۆ پەیڕەویکردنیان ئینجا بۆیان دەرئەکەوێت کە چەند خراپە وکوشتاری ناڕەویان کردوە بەناوی ئەو ئاینە پیرۆزەوە؟  با هەموو ڕوو بکەینە یەزدان داوا بکەین کە ووڵاتمان و هاونیشتمانیمان پارێزراوبن لە داعش و لەم دەردەش.
ئامین خوای گەورەو میهرەبان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2020-03-25 11:59:49

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2020-04-01
په‌یامه‌كان: 532
WindowsSafari

Re: كۆرۆنا ته‌نگى به‌ داعش هه‌ڵچنیوه‌

كۆرۆنا ته‌نگى به‌ داعش هه‌ڵچنیوه‌

150
:: PM:02:11:23/03/2020 ‌
شاره‌زایانى دۆخى ته‌ناهى ده‌ڵێن، بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ته‌نگى به‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعش هه‌ڵچنیوه‌ و جموجۆڵه‌كانى سنووردار كردووه‌.

http://www.wishe.net/imgnews3/23320201221800_23320201210800_dfdfdf.jpg
شاره‌زایانى بوارى ته‌ناهى باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ته‌واوى وڵاتانى دنیا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ده‌كرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، ئه‌مه‌ كاریگه‌رى خۆى به‌سه‌ر جموجۆڵى رێكخراوى تیرۆریستى داعش هه‌بووه‌.

شاره‌زایه‌كى ته‌ناهى: ئێسته‌ ده‌رفه‌ته‌ بۆ له‌ناوبردنى داعش

رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ له‌ راپۆرتێكدا باسى له‌وه‌ كردووه‌، به‌هۆى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى وڵاتان، جموجۆڵى داعش سنووردار بووه‌.

راپۆرته‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى باس له‌ عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كى ته‌واو قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا رێكخراوه‌كه‌ ناتوانێ هاتوچۆى ناو شاره‌كان بكات.

به‌رپرسانى سه‌رباز له‌ راپۆرته‌كه‌ باسیان له‌وه‌ كردووه‌، داعش له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ گیریان خواردووه‌، بۆیه‌ بۆ پێداویستى رۆژانه‌ پاره‌ به‌ خه‌ڵك ده‌ده‌ن تا شتومه‌كیان بۆ بكڕن، ماوه‌یه‌كیش له‌مه‌وبه‌ر ده‌یان كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ گیراون كه‌ شتومه‌كیان بۆ داعش بردووه‌.

فوئاد عه‌لى شاره‌زاى كاروبارى ته‌ناهى گوتوویه‌تى ئه‌گه‌ر بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا ده‌رفه‌تێك ده‌بێت بۆ له‌ ناوبردنى داعش چونكه‌ به‌ گۆشگیر و له‌ برسان ده‌مرن.

جیا له‌ دووپاتكردنه‌وه‌ى شاره‌زایان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى له‌ نووسراوێكدا ده‌ریخست كه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا تۆقیوه‌، چونكه‌ داعش داواى له‌ تیرۆریستانى كردبوو، له‌ شاره‌كانى ئه‌وروپا و هه‌ر شوێنێك نزیك نه‌بنه‌وه‌ كه‌ په‌تاكه‌ى تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.233.239.102
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net