❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / داعش به‌ 18 هێرش له‌ عێراق ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2020-04-20 15:54:41

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2020-04-20
په‌یامه‌كان: 536
WindowsSafari

داعش به‌ 18 هێرش له‌ عێراق ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌

ئەوەی کە لەم هەواڵەوە بۆمان دەرئەکەوێت کە ڕێکخراوی داعش جم وجۆڵێکی زۆری دەست داوەتێ بە تایبەتی لەو ناوچانەی کە ئەکەوێتە نێوان هەرێمی کوردستان وناوەڕاستی عێراق! زۆر ئاشکرایە کە لەم کاتەدا هەموو ناوچەکە زۆر سەرقاڵی ئەم نەخۆشیەن کە ڕووی کردۆتە ناوچەکە و هەموو هەوڵی ڕزگارکردنی دانیشتوانی ووڵاتەکەمان ئەدەن لەگەڵ پاککردنەوەی ووڵات لە هەمان کاتدا. ئەبی هەموو کەسێك ڕۆڵێکی باڵای هەبێت لە یارمەتی دانی هێزەکان لە پاککرنەوەی ووڵات لەو پیاوخراپانەی کە بە ناوی ئاینی ئیسلامی پیرۆزەوە هەوڵێکی زۆریان دا کە ووڵاتەکەمان کاوول بکەن و ژمارەیەکی زۆریان لە گەنجانی ووڵات کوشت ومنداڵانیان بێ باوك کرد و ژنانیان بێوەژن کرد. ئەبێ ئەوەش بزانین کە لەم کاتەدا کە باری ناوخۆ زۆر باش نیە وکەسانێکی زۆر بێ ئیش وکارن وهیچ خەرجیەکیان نیە بۆ خۆیان و مناڵەکانیان و داعش کە پارەیەکی زۆری دزین وفڕاندنی هەیە ئەتوانێت ئەو جۆرە کەسانە ڕازی بکات وبیانخاتە ناو ڕیزەکانیان وبە هەوەسی خۆی پیاوخراپیان پێ بکات. ئەبی هەموو یەکبگرین بۆ هەوڵدانی لەناوبردنی ئەو کۆمەڵە ڕی وونکردوە ولەهەمان کاتدا لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆناکەدا.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2020-04-20 15:56:45

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2020-04-20
په‌یامه‌كان: 536
WindowsSafari

Re: داعش به‌ 18 هێرش له‌ عێراق ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌

:: PM:12:09:20/04/2020 ‌
له‌ ماوه‌ى مانگى نیسان رێكخراوى تیرۆریستى داعش 18 هێرشى تیرۆریستى ئه‌نجام داوه‌، ئه‌مه‌یش وا له‌ به‌رپرسانى ته‌ناهى عێراق و شاره‌زایانى رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان ده‌كات، جارێكى تر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخى ته‌ناهى عێراق و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ بكه‌ن.

له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردوودا رێكخراوى تیرۆریستى داعش چه‌ندان كرده‌ى تیرۆری ئه‌نجام داوه‌، به‌رپرسانى ته‌ناهى عێراق ده‌ڵێن به‌هۆى ئه‌و كرده‌وانه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر كوژراو و بریندار له‌نێو ریزى هێزه‌ عێراقییه‌كان هه‌یه‌. زۆرێكیش له‌ هێرشه‌كانى داعش له‌ ناوچه‌كانى باكور و رۆژئاواى عێراق ئه‌نجام ده‌درێن.

http://www.wishe.net/imgnews3/2042020108800_dsdsd.jpg
به‌رپرسێكى عێراق: هێرشه‌كانى داعش كاریگه‌ریى گه‌وره‌یان نییه‌
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، داعش له‌و چه‌ند سه‌عاته‌ى رابردوو چه‌ند هێرشێكى بۆ سه‌ر دیاله‌ و باشوورى كه‌ركووك ئه‌نجام داوه‌، یه‌كێك له‌ توندترین هێرشه‌كان ته‌قاندنه‌وه‌ى ماڵێك بووه‌ كه‌ له‌ كاتى ئۆپراسیۆنى پكشنین بووه‌ له‌ شارى دیاله‌، له‌دواى ته‌قاندنه‌وه‌ى ماڵه‌كه‌یش له‌ هه‌مان شار هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌كان.  هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و  رووداوانه‌ داعش له‌ باشوورى كه‌ركووك هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى پۆلیسى عێراقى.

به‌رپرسانى ته‌ناهى عێراق چه‌ند زانیارییه‌كیان له‌باره‌ى ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌ رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" داوه‌، له‌وانه‌ ده‌ڵێن له‌ سه‌ره‌تاى مانگى نیسانه‌وه‌ تا ئێسته‌ تیرۆریستان 18 كرده‌ى تیرۆریستیان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق ئه‌نجام داوه‌.

هه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ باسیان له‌وه‌ كردووه‌ هێزه‌كانى عێراقیش توانیویانه‌ چه‌ندان تیرۆریستى داعش بكوژن له‌وانه‌ له‌ باكورى به‌غدا تیۆرۆیستێك كوژراوه‌ گوایه‌ پله‌یه‌كى به‌رزى به‌رپرسیارێتى له‌ ناو رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ هه‌بووه‌.

وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ دوێنێ یه‌كشه‌م 19ى نیسان بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، باس له‌ كوشتنى ژماره‌یه‌كى زۆر تیرۆریست ده‌كات، كه‌ له‌ هێرشێكى فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى عێراق جۆرى  F16 كوژراون، ئه‌مه‌یش له‌ هه‌ڵمه‌تێكى ئاسمانى بووه‌ كه‌ بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌كانى داعش له‌ ده‌وروبه‌رى سه‌لاحه‌دین ئه‌نجام دراوه‌.

چاودێرانى رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان "به‌كارهێنانى فڕۆكه‌ى جه‌نگى له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كان" وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك نیشان ده‌ده‌ن بۆ به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش له‌و ناوچانه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك هێزه‌كانى عێراق  به‌ ته‌نیا نه‌یانتوانیوه‌ به‌سه‌ریان زاڵ بن، بۆیه‌ په‌نایان بردووه‌ته‌ به‌ر فڕۆكه‌ى جه‌نگى.

له‌ راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" باس له‌ چه‌ندان هۆكارى ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى داعش كراوه‌، له‌وانه‌ جارێكى تر سه‌ركرده‌ نوێیه‌كانى ئه‌م رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ توانیویانه‌ پێوه‌ندى به‌ تیرۆریستان بكه‌نه‌وه‌ و جارێكى تر فه‌رمانى كرده‌ى تیرۆریان پێ بده‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى كه‌ به‌ "به‌رپرسێكى سه‌ربازى دیار" له‌ راپۆرته‌كه‌ وه‌سف كراوه‌، گوتوویه‌تى ئه‌و هێرشانه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى نویچ خۆى رێكخستووه‌ته‌وه‌ و پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ى تیرۆریستان دروست كردووه‌. ئه‌و به‌رپرسه‌ عێراقییه‌ وێراى ئه‌وه‌ى ده‌ڵێ هێرشه‌كان له‌ رووى كات و ئامانجه‌وه‌ ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ به‌ وردى رێكخراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كرده‌ تیرۆریستییه‌كان به‌ بچووك وه‌سف ده‌كات.

چونكه‌ كرده‌وه‌كان له‌م شێوه‌یه‌ن: ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبى چێنراو، هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى و بازگه‌كان به‌ تفه‌نگى ئاسایى و دواتر راكردنیان له‌ شوێنه‌كه‌، جۆرێكى تریش هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و هۆزه‌ عه‌ره‌بییانه‌یه‌ كه‌ پێشتر بۆ ده‌ركردنى داعش هاوكارى هێزه‌ عێراقییه‌كانیان كردووه‌.

چاودێرانى سیاسى باس له‌ هۆكارێكى تر ده‌كه‌ن، كه‌ ناڕاسته‌وخۆ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى داعش تۆمه‌تبار ده‌كات، چونكه‌ ئه‌و هێرشانه‌ى داعش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگى ناڕه‌زایى له‌ مووسڵ و سه‌لاحه‌دین دژ به‌ حه‌شدى شه‌عبى. رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ خه‌ڵكى ئه‌م دوو شاره‌ له‌ پێشیلكارییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ناڕازیین و داواى ده‌ركردنى ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش به‌ كرده‌نى ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وا ده‌نگى ناڕه‌زایى كپ ده‌بێت و پاساو بۆ مانه‌وه‌ى حه‌شد ده‌بێت.
شاره‌زاییه‌كى تیرۆر: داعش ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه‌ بارودۆخى به‌ر له‌ 2014
هیشام هاشمى كه‌ شاره‌زاییه‌كى دیارى عێراقه‌ له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان، له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" باس له‌وه‌ ده‌كات هۆكارێكى ترى ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى داعش پێوه‌ندى به‌ سروشتى رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌. ئه‌و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ تا ئێسته‌ رێكخراوه‌ى تیرۆریستى داعش درێژكراوه‌ى رێكخراوى قاعیده‌یه‌ له‌ عێراق، وه‌ك نموونه‌یش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات چه‌ندان جار سه‌ركرده‌ تیرۆریستییه‌كانى قاعیده‌ له‌ عێراق كوژراون كه‌چى دواى خۆیان ده‌ست به‌ كرده‌ى تیرۆرى كراوه‌ته‌وه‌.

له‌م روانگه‌یه‌ى سه‌ره‌وه‌ هیشام هاشمى ره‌تى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و تیرۆریستانه‌ى له‌ عێراق ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه‌ له‌ نه‌وى نوێى داعش بن، به‌ڵكو نه‌وه‌ى كۆنن، به‌ڵام كار بۆ ئه‌وه‌ ناكه‌ن بارودۆخیان وه‌ك ساڵى 2014 ى لێ بێته‌وه‌ كه‌ خاكێكى زۆرى عێراقییان داگیر كرد، به‌ڵكو كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن بارودۆخیان بۆ پێش  2014 بگه‌ڕێته‌وه‌. به‌و مانایه‌ى ئه‌و تیرۆریستانه‌ كار بۆ داگیركردنى هیچ شوێنێكى عێراق ناكه‌ن ته‌نیا خۆیان به‌هێز ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.208.132.33
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net