دیه‌ بابانی: شاعیر وشه‌یه‌کی گه‌ووره‌یه‌ ،هه‌رکه‌سێ شعر بنوسێ پێی ناوترێ شاعیر ،ناتوانم بزانم شاعیر کێیه‌..
پێنج شەممە, 14 تشرینی یەکەم 2010 19:01



-دیه‌ بابانی کێیه‌؟


من ناوم دیه‌ بابانی ، له‌دایکبووی 4-6-1993 له‌شاری سلێمانی ، خوێندکارم /


-که‌ی بوو که‌ هه‌نگاوت نا به‌ره‌و نوسینی شیعر؟


هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی مندالیه‌وه‌ شعری منالانه‌م نوسیوه‌ تا ئێستاش هه‌ر ئه‌نوسم.


-به‌كێ ئه‌لێن شاعیر؟.


شاعیر وشه‌یه‌کی گه‌ووره‌یه‌ ،هه‌رکه‌سێ شعر بنوسێ پێی ناوترێ شاعیر ،ناتوانم بزانم شاعیر کێیه‌..


-ئایا تا ئێستا شیعرت بۆ دایک و نیشتمان هه‌یه‌؟


بێگوومان شعرم بۆ دایک و باوک و نیشتمان و هه‌رچوار پارچه‌که‌ی کوردستانیش هه‌یه‌.


-جۆن ده‌روانیته‌ شیعر؟


شیعر پره‌ له‌ راستگۆیی ، چونکه‌ هه‌ڵقوڵاوی ناخته‌ و ئه‌ینوسیته‌وه‌.


-ده‌لێن شاعیر ئاشق و شێته‌ ، تاچه‌ند ئه‌مه‌ راسته‌؟


ره‌نگه‌ راست بێت.


-کام شاعیر کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر دیه‌؟


شاعیره‌ کۆنه‌کان هه‌موویان ، تازه‌کانیش دلێر محمد ، ئیسماعیل محمحد ، ره‌نج سه‌نگاوی ، ئه‌حمه‌د محمه‌د.


-جوانترین شیعڕت کامایه‌؟


&سلێمانی&


-کاتێك که‌ هاورێیان ده‌لێن دیه‌‌ شیعڕێک بلێ هه‌ستت چۆن ده‌بێت؟


هه‌ستێکی زۆر خۆشم هه‌یه‌ و دڵیشیان ناشکێنم .


-زیاتر شیعڕه‌کانت رووانینه‌ له‌ ئه‌شق بۆ؟


نه‌خێڕ وانییه‌ ، له‌ هه‌موو روویه‌که‌وه‌  نوسیومه‌.


-چۆنه‌ تائێستا شیعره‌کانت کۆنه‌کراوه‌ته‌وه‌ و بلاو نه‌کراوته‌وه‌ ؟


شیعرم زۆره‌ به‌لام جارێ زووه‌ بۆ بلاو کردنه‌وه‌ ، گه‌ر ته‌مه‌نم رێم بدا ئیشه‌للا له‌ داهاتوودا.


-ئێمه‌ له‌ کۆتاییدا هیچمان ناماوه‌ ، ته‌نها هیوای سه‌رکه‌وتن  وبه‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازین ،، گه‌ر تۆ شتێکت مابێ؟

سوپاس بۆ کوردژین و هاونازگیان که‌ دیمانه‌ی له‌گه‌لا سازکردم ، هیچم نه‌ماوه‌ ته‌نها هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک .ئه‌م پارچه‌ شیعره‌ پێشکه‌ش به‌ ئێوه‌ی ئازیزو   شاره‌ ره‌نگینه‌که‌م سلێمانی .


بۆ سلێمانی


من که‌ چاوم هه‌ڵهات به‌م شاره‌

وام هه‌ست کرد هه‌موو دونیا له‌ چاوی منا تاره‌

شارێک که‌ شاری رۆشنبری بێت

به‌سته‌ و ئاوازی هه‌ربه‌کوردی بێت


نه‌فنسوسه‌ گه‌رماچی خاکه‌که‌ی نه‌که‌ی

تاجی به‌رزێتی بۆ له‌سه‌ر نه‌که‌ی

سلێمانی تۆی ڤینۆسی جوانی

هه‌رتۆی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی


گروشمه‌ و ناز و رازت

فرمێسک و ئازاری ناخت

هه‌موویان هه‌ست پێده‌که‌م

هه‌رزه‌م گۆیی یه‌ گه‌ر بڵێم

شاری بابان له‌یاد ئه‌که‌م


کڵپه‌ی گری دڵم له‌ ئاگری نه‌رۆز به‌تینتره‌

خۆشه‌ویستیم بۆ شاره‌که‌م له‌ رۆحی خۆم پیرۆزتره‌

مه‌رۆن ، مه‌رۆن ، شار به‌جێدێڵن توخوا دڵتان دێت؟

شارێک یه‌که‌م هه‌ناسه‌ت که‌ تێدادا بێت


زه‌رده‌ هه‌تاوی لای ئێوارانی

چاوی به‌سۆزی گشت رۆڵه‌کانی

پرشنگ ئه‌به‌خشێ به‌ وه‌فادارانی

ئه‌ی زوهره‌ی جوانی ، شاری سلێمانی


یاداشتت وایه‌ که‌ بێوه‌فابیت

بۆ شارێكی تر روناسکی چرا بیت.

له‌شاری خۆتا گه‌ر خزمه‌تکاربیت

له‌وه‌باشتره‌ له‌ وڵاتی بێگانه‌دا ، ئه‌ندام په‌رله‌مان بیت


وه‌سێت بۆ گشت هاورێ و دۆستاانم

که‌مردم بمنێژن له‌ خاکی جوانم

بۆمن مه‌رێژه‌ ئه‌شکی چاونت

به‌ پێنوسه‌که‌ت له‌سه‌ر کێڵی قه‌برم


توخوا بنوسه‌ دوا وتته‌م

( من ئاسوده‌م له‌خاکی خۆم

مۆمێک به‌سه‌ ده‌گیرسێ بۆم)


سازدانی دیمانه‌ // هاوناز محه‌مه‌د ........ سلێمانی

تایبه‌ت به‌ کوردژین