د.ئه‌مین عه‌زیز جواد:ئه‌وانه‌ى كه‌ دژایه‌تى كورد له‌ شارى خورماتوو ده‌كه‌ن،ده‌یانه‌وێت دیموگرافى شاره‌كه‌ بگوڕن ،
یەک شەممە, 09 کانونی دووەم 2011 15:46



د.ئه‌مین عه‌زیز جواد جیَگرى پاریَزگاى ()سه‌لاَحه‌دین) ده‌رباره‌ى كیَشه‌ى په‌راویَزخستنى كوردودوور خستنه‌وه‌ى له‌ پوَسته‌ ئیدارى وحكومییه‌كان وكه‌مى پروَژه‌ له‌ گه‌ره‌كوردییه‌كان وكوَچكردنى كورد له‌خورماتوو،كه‌ شاریَكى سه‌ر به‌ پاریَزگاى (سه‌لاَحه‌دین)ه‌ وچه‌ند پرسیَكى گرنگى دیكه‌ ، وه‌لاَمى پرسیاره‌كانى (كوردژین) ده‌داته‌وه‌..


دیدارى / عومه‌ر ئاواره‌- خورماتوو
* ئه‌وه‌ى ئیَستا دژى كورد ده‌كریَت له‌ شارى خورماتوو ، كوَمه‌لَیَك پرسیار له‌ خوَ ده‌گریَت، یه‌ك له‌و پرسیارانه‌ ئه‌وه‌یه‌ بوَچى هه‌میشه‌ هه‌ولَده‌دریَت كورد په‌راویَز بخریَت له‌و سنوره‌، ئه‌ى كارى ئیَوه‌ وه‌كو جیَگرى پاریَزگاى((سه‌لاَحه‌دین)) به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ چییه‌..؟

_ ئیَمه‌ وه‌كو پاریَزگاى (سه‌لاَحه‌دین) ، له‌ چوارچیَوه‌ى پاریَزگا ، چ له‌ ئیداره‌ى پاریَزگاو چ له‌ ناو ئه‌نجومه‌نى پاریَزگاشدا هیچ كیَشه‌یه‌كمان نییه‌،هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى بمانه‌ویَت بیكه‌ین ، ده‌یكه‌ین،به‌ تایبه‌ت له‌ بوارى خزمه‌تگوزارى وخزمه‌تكردنى هاولاَتییان،به‌ بىَ جیاوازى وكه‌سیش په‌راویَز ناخریَت ودوور ناخریَته‌وه‌و مافى كه‌سیش ناخوریَت، ئه‌وه‌مانكردووه‌ و هه‌موو كاتیَك هه‌ولَى ئه‌وه‌مانداوه‌ وا خوَمان ده‌رخه‌ین كه‌ ئیَمه‌ نویَنه‌رى هه‌موو خه‌لَكى پاریَزگاى (سه‌لاَحه‌دین) بین وواش بوینه‌ ، به‌لاَم ئه‌وانه‌ى دژى ئیَمه‌ن، دیاره‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌ولَى ئه‌وه‌دان كه‌ كورد په‌راویَز بخریَت ، به‌ تایبه‌ت له‌ شارى خورماتوو، هه‌ولَى ئه‌وه‌یانداوه‌ كه‌ ئه‌و به‌ڕیَووه‌وه‌به‌ره‌ كوردانه‌ى له‌ دام وده‌زگا حكومییه‌كانى شاره‌كه‌ كار ده‌كه‌ن دوور بخریَنه‌وه‌و كیَشه‌یان بوَ دروست بكریَت، بوَ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نه‌یانتوانیووه‌ له‌ ڕیَگاى پاریَزگاى (سه‌لاَحه‌دین)ه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ ئه‌نجامبده‌ن، ته‌نانه‌ت من وه‌كو جیَگرى پاریَزگا له‌و پیلانانه‌ ئاگادارم كه‌ چى پیلانیَك دژ به‌ كورد له‌ شارى خورماتوو ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بوَیه‌ نه‌یانتونیووه‌ كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن وپه‌نایان بردووه‌ته‌ به‌ر ده‌سه‌لاَته‌كانى به‌غدا وله‌ویَووه‌ كاره‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن،به‌ داخه‌وه‌ ده‌لَیَم ئه‌و براده‌رانه‌ى خوَمان له‌ به‌غدان، چ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نویَنه‌ران بن وچ وه‌زیره‌كان بن، گویَمان لیَناگرن وهیچ په‌یوه‌ندیَكمان له‌ گه‌لَ نابه‌ستن وزوَر جاریش داواى شتمان لیَیانكردووه‌ به‌لاَم هیچیان بوَمان نه‌كردووه‌ ، لیَره‌شه‌وه‌ ده‌لَیَم، ئه‌وانه‌ى كه‌ دژایه‌تى كورد له‌ شارى خورماتوو ده‌كه‌ن،ده‌یانه‌ویَت دیموگرافى شاره‌كه‌ بگوَڕن ، ئه‌گه‌ر ڕژیَمى به‌عسى له‌ ناوچو هه‌ولَى ئه‌وه‌ى دابیَت ڕیَژه‌ى كورد له‌ شاره‌كه‌ له‌ 50%كه‌م بكاته‌وه‌، ئه‌وا ئه‌مانه‌ هه‌ولَ ده‌ده‌ن له‌ 100% كه‌مى بكه‌نه‌وه‌و دژى كورد كاربكه‌ن وكیَشه‌مان بوَ دروست بكه‌ن وئه‌و براده‌رانه‌ى ئیَمه‌ش له‌ به‌غدا هیچ بایه‌خیَكمان پیَناده‌ن وئه‌توانم بلَیَم شارى خورماتوو به‌ شاریَكى كوردى ناژمیَرن....

* هه‌لَمه‌تى دوور خستنه‌وه‌ى كورد له‌ پوَسته‌ ئیداریه‌كانى شارى خورماتوو ودانانى توركمان له‌ جیَگاكه‌یان، ئه‌مه‌یان بوَ خوَى گه‌وره‌ترین كیَشه‌ى سیاسیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌، تا چه‌ند وه‌كو پاریَزگاى (سه‌لاَحه‌دین ) هه‌ولَتانداوه‌ ئه‌م كیَشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، بوَچى توركمان له‌ جیَگاى كورد داده‌نه‌ن له‌و پوَسته‌ ئیداریانه‌دا..؟

_ له‌ شارى خورماتوو وله‌ سه‌ره‌تاى پروَسه‌ى ئازادى عیَراقدا كوَمه‌لَیَك به‌ڕیَوه‌به‌رى ده‌زگا ئیداریه‌كان هه‌بوون كوردبوون، هه‌ولَى ئه‌وه‌درا وه‌كو له‌ سه‌ره‌تاشه‌وه‌ ئاماژه‌م پیَدا له‌ ڕیَگاى پاریَزگاى (سه‌لاَحه‌دین) وه‌ ده‌ربكریَن،بوَیان نه‌كرا، بوَیه‌ په‌نایان برده‌ به‌ر به‌غدا، یه‌كیَك له‌وانه‌ى كه‌ وه‌كو كورد له‌ سه‌ر پوَسته‌كه‌ى لابرا سه‌رهه‌نگ (عه‌باس محه‌مه‌د) ى به‌ڕیَوه‌به‌رى پوَلیسى خورماتوو بو،نه‌ك ته‌نها به‌رامبه‌ر كورد ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌لَكو به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بیش ده‌یكه‌ن، بوَ نمونه‌ به‌ڕیَووه‌به‌رى ئاوه‌ڕوَى خورماتوو عه‌ره‌ب بو، چون له‌ به‌غداوه‌ فه‌رمانى لابردنى ئه‌ویشیان هیَنا وله‌ سه‌ر كاره‌كه‌ى لایانبرد وتوركمانیَكیان له‌ جیَگاكه‌ى دانا كه‌ ئه‌ندازیاره‌ و ڕاژه‌ى خزمه‌تكردنه‌كه‌ى زوَر له‌ كورده‌كان كه‌متره‌ وته‌نانه‌ت كورد هه‌بوو له‌و توركمانه‌ موسته‌حه‌قتربوو، به‌لاَم چونكه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى كورده‌ دایاننه‌نا له‌و پوَسته‌، ئه‌وان نه‌ك كیَشه‌یان بوَ شارى خورماتوو ناوه‌ته‌وه‌، به‌لَكو له‌ ئاستى پاریَزگاشدا كیَشه‌یان دروستكردووه‌، تاكو ئیَستا چه‌ند پیلانمان ئاشكرا كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستى لادانى من وه‌كو جیَگرى پاریَزگا، یه‌كیَك له‌و پیلانانه‌ ئه‌وه‌بو كه‌ داوایان له‌ فه‌رمانبه‌ریَكى ناو پاریَزگا كردبوو هه‌رچى نوسراویَكى فه‌رمى كه‌ من واژوَى له‌ سه‌ر ده‌كه‌م وگرنگه‌ كوَپییه‌كى بدریَت به‌ ئه‌وان بوَ ئه‌وه‌ى وه‌كو به‌لَگه‌ نامه‌یه‌ك له‌ سه‌ر من به‌ كارى بهیَنن ، بوَ ئه‌وه‌ى له‌و ڕیَگایه‌وه‌ پیلانیَكم بوَ دروست بكه‌ن، دواتر هه‌ولَى ئه‌وه‌یاندا دژى كاك (شه‌لال عه‌بدول بابانى) قایمقامى شارى خورماتوو كار بكه‌ن بوَ ئه‌وه‌ى له‌ سه‌ر كاره‌كه‌ى لایببه‌ن،له‌ گه‌لَ ئه‌وه‌شدا زوَر هه‌ولَى ئه‌وه‌یانداوه‌ ئه‌و به‌ڕیَوه‌به‌ره‌ كوردانه‌ى ده‌زگا ئیدارییه‌كانى شارى خورماتوو له‌ سه‌ر كار لابه‌رن، به‌لاَم هیچیان بوَ نه‌كراو وله‌ ئه‌نجامدانى پیلانه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بون.

* بوَچى گه‌ره‌كه‌ كوردییه‌كانى شارى خورماتوو له‌ چاو گه‌ره‌كه‌ توركمان و عه‌ره‌به‌كانى شاره‌كه‌ پروَژه‌ى كه‌میان بوَ ته‌رخان ده‌كریَت، هوَكارى ئه‌و كاره‌ بوَ چ لایه‌ك ده‌گه‌ڕیَننه‌وه‌، ئایا ئه‌داى لایه‌نى توركمانى له‌ ناو پاریَزگاى(سه‌لاَحه‌دین) له‌ لایه‌نى كوردى به‌هیَزتره‌، یاخود گرفت بوَ ئه‌نجامدانى پروَژه‌كان ده‌دریَت....

_ ئه‌و خالَه‌ كه‌ ئاماژه‌تان پیَدا، له‌ بنه‌چه‌دا وانییه‌،ئه‌و پروَژانه‌ى كه‌ له‌ شارى خورماتوو ئه‌نجام ده‌دریَت، به‌ گویَره‌ى پیَویستى گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌ست نیشان ده‌كریَت، ئه‌وه‌ى له‌ گه‌ڕه‌كه‌ توركمان نشینه‌كانى شاره‌كه‌ كراوه‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌چه‌ند گه‌ره‌كیَك شه‌قامیان به‌ (جیمه‌نتوَى سه‌ب) بوَ كراوه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ به‌ر ته‌سك بوونه‌و نه‌توانراوه‌ قیرتاوى بكه‌ن، له‌ كاتى ده‌ست به‌ كاربوونمان له‌ سالَى 2009 هیچ پروَژه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى نه‌بو له‌ سه‌رانسه‌ر پاریَزگاى (سه‌لاَحه‌دین) دا،ته‌نها له‌ شارى خورماتوو دوو پروَژه‌ ئه‌نجامدرا، ئه‌ویش یه‌كه‌میان دروستكردنى كتیَبخانه‌یه‌كى گشتى بوو، دووه‌میان دروستكردنى خویَندنگایه‌گ بوو، ئه‌و دوو پروَژه‌یه‌ بوَ گه‌ڕه‌كیَك ده‌رچوو، به‌لاَم له‌ به‌ر بىَ جیَگایى گویَزرایه‌وه‌ بوَ گه‌ڕه‌كیَكى كوردى، نه‌ك له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌،به‌لَكو له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى جیَگاكه‌ى باش بوو،له‌ سالَى2010 ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ن زوَربه‌ى پڕوَژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان ئه‌نجامدراوه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان له‌ سه‌رده‌مى ڕژیَمى به‌عسدا فه‌راموَش كرابوو، به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ له‌ شاره‌كه‌دا كوَمه‌لَیَك به‌ریَووه‌به‌رى ده‌زگاكانمان هه‌یه‌ گویَڕایه‌لَى لایه‌نى توركمانین ، به‌ تایبه‌ت به‌ڕیَووه‌به‌رى شاره‌وانى خورماتوو، ئیَمه‌ وه‌كو پاریَزگاى (سه‌لاَحه‌دین) پروَژه‌كان بوَ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین كه‌ پیَویستمان پیَیه‌تى، به‌لاَم لایه‌نى توركمانى دواى دوو ڕوَژ له‌و بڕیاره‌مان هه‌ولَده‌ده‌ن ئه‌و پڕوَژانه‌ بگویَزیَننه‌وه‌ بوَ گه‌ڕه‌كیَكى توركمانى كه‌ پیَویستى به‌و پڕوَژه‌یه‌ نییه‌ وهه‌ولَى ئه‌وه‌ده‌ده‌ن له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان نه‌كریَت كه‌ پیَویستیان پیَیه‌تى،من نابینم كه‌ پڕوَژه‌ى زیاتر له‌ گه‌ڕه‌كه‌ توركمانییه‌كانى شاره‌كه‌ بكریَت، وه‌كو پیَویست له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كوردی وعه‌ره‌بى وتوركمانییه‌كاندا ئه‌نجامده‌دریَت،به‌لاَم له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌ره‌كه‌ كوردییه‌كان له‌ سه‌رده‌مى ڕژیَمى به‌عسدا بایه‌خى پیَنه‌دراوه‌ پیَویسته‌ زیاتر له‌ ئیَستادا ئاوڕى لیَبدریَته‌وه‌.

*هوَكارى كوَچكردنى مالَه‌ كورده‌كانى شارى خورماتوو به‌ره‌و شاره‌كانى هه‌ریَمى كوردستان بوَ چ لایه‌ك ده‌گه‌ڕیَننه‌وه‌و تاچه‌ند هه‌ولَتانداوه‌ ئه‌و كیَشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟

_ له‌ ڕاستیدا كوَمه‌لَیَك كیَشه‌ هه‌یه‌ له‌ شارى خورماتوو ڕووده‌دات، ئه‌و كیَشانه‌ وه‌هاى له‌ خه‌لَك كردووه‌ كه‌ بیَتاقه‌ت بن وشاره‌كه‌ به‌ جىَ بهیَلَن وكوَچ بكه‌ن، له‌ گه‌لَ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كوَچكردنه‌ به‌و شیَوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كاندا باسى لیَوه‌ ده‌كریَت،یه‌ك له‌و كیَشانه‌ ده‌ست دریَژى كردنه‌ بوَ سه‌ر كوَمه‌لَه‌ مالَیَك له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سانیَكه‌وه‌ كه‌ به‌ چه‌شنى (شه‌قاوه‌) ده‌ست دریَژى و ته‌عدا له‌م وله‌و ده‌كه‌ن، تاكو ئیَستاكه‌ هیَزیَك نییه‌ كه‌ به‌ره‌نگارى ئه‌و (شه‌قاوانه‌ ) ببیَته‌وه‌، له‌ كاتیَكدا كه‌ قایمقامى شارى خورماتوو داوا له‌ هیَزى پوَلیسى فریاكه‌وتنى پاریَزگاى (سه‌لاَحه‌دین) ده‌كات به‌ مه‌به‌ستى كوَنتروَلَكردنى ئه‌و كیَشه‌یه‌، ده‌كه‌ویَته‌ به‌ر توانج وقسه‌و قسه‌لَوَكى خه‌لَكى شاره‌كه‌، له‌ كاتیَكدا ئه‌گه‌ر پوَلیسى خورماتوو تواناى ئه‌و به‌ڕه‌نگاربونه‌وه‌یان نه‌بیَت، قایمقامى شاره‌كه‌ له‌ سه‌ریَتى داواى هاوكارى له‌ هه‌ر هیَزیَكى دیكه‌ بكات، ئه‌وه‌یان یه‌كیَكه‌ له‌و كیَشانه‌ى كه‌ ده‌بیَته‌ هوَكارى كوَچكردنى خه‌لَكى شاره‌كه‌، خالَیَكى دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ریَمى كوردستان وده‌سه‌لاَتدارانى كورده‌وه‌ ئاوڕیَكى باش له‌م شاره‌ كوردییه‌ نه‌دراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كورد تیَداپشكى شیَرى به‌ركه‌وتووه‌ له‌ كاولكارى وئه‌نفال وجینوَساید وله‌ هه‌مان كاتدا ده‌ستیَكى بالاَى هه‌بووه‌ له‌ دروستكردنى نه‌به‌ردییه‌كانى ناوچه‌كه‌. له‌ گه‌لَ ئه‌وه‌شدا كه‌ زوَر جار له‌ كه‌نالَه‌كاندا ئاماژه‌ به‌ شاره‌كانى وه‌ك مه‌خمور وشه‌نگال وخانه‌قین وهتد ده‌دریَت ، ئه‌م شاره‌ له‌ بیر ده‌كریَت،ئه‌م پشتگوىَ خستنه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌لاَت وحكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستانه‌وه‌ بووه‌ته‌ هوَكارى ئه‌وه‌ى كه‌ خه‌لَك له‌م شاره‌ كوَچ بكات به‌ره‌و شاره‌كانى هه‌ریَمى كوردستان وتوركمانه‌كانیش ئه‌م هه‌له‌ بوَ خوَیان بقوَزنه‌وه‌ وده‌ست بكه‌ن به‌ كڕینى خانوو وزه‌وى ئه‌و كوردانه‌ى كه‌ له‌ خورماتوو كوَچ ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش بوَ خوَى گه‌وره‌ترین مه‌ترسى سیاسیه‌ له‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌، چونكه‌ تاكو ئیَستا یه‌ك كه‌س له‌ سه‌ركردایه‌تى كورد نه‌هاتونه‌ته‌ ئه‌م شاره‌و (10-15) ڕوَژیَك له‌وىَ بمیَنیَته‌وه‌ وپشتگیرى له‌و خه‌لَكه‌ بكات بوَ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش شاره‌كه‌ چوَلَ نه‌كه‌ن وبوَ توركمان وعه‌ره‌بى به‌ جىَى نه‌هیَلَن، له‌ گه‌لَ ئه‌وه‌شدا زوَریَك له‌ به‌رپرسانى شاره‌كه‌، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌ دواى پروَسه‌ى ئازادى عیَراقه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ شاره‌كه‌، دیسان شاره‌كه‌یان پیَش خه‌لَكى به‌ جیَهیَلاَ وله‌ شاره‌كانى هه‌ریَم باشترین خانوویان كریووه‌و هه‌رله‌ویَش نیشته‌جیَبوون وقه‌ناعه‌تیان به‌ كاركردن له‌ شارى خورماتوو نه‌ماوه‌ ، له‌ لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ حكومه‌تى ناوه‌ندیش كه‌مته‌رخه‌مه‌ به‌رامبه‌ر به‌وشاره‌، تاكو ئیَستا به‌ شیَوه‌یه‌كى باش ئاوڕى له‌م شاره‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ ڕووى دامه‌زراندن كه‌ نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ به‌ ڕیَژه‌یه‌كى زوَر بوَ ئه‌و شاره‌ داده‌مه‌زریَت به‌ پیَچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ تاكو ئیَستا یه‌ك كوردیَك بوَ ئه‌و شاره‌ دانه‌مه‌زراوه‌، ئه‌مه‌ش هوَكاره‌كه‌ى بوَ بیَده‌نگى ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ كورده‌كانى نیَو په‌رله‌مانى عیَراق ده‌گه‌ڕیَته‌وه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ تاكو ئیَستا نه‌یانتوانیووه‌ یه‌ك كه‌ش بوَ ئه‌و شاره‌كه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ى كورد دابمه‌زریَنن، به‌پیَچه‌وانه‌ى توركمانه‌كان كه‌ وه‌ك ئاماژه‌م پیَدا په‌یتا په‌یتا خه‌لَكى توركمان بوَ دام وده‌زگاكانى ئه‌و شاره‌ داده‌مه‌زریَنن ، بوَیه‌ ئه‌م هه‌موو هوَكاره‌ بووه‌ته‌ ڕیَگا خوَشكه‌ر بوَ ئه‌وه‌ى كورد له‌ شارى خورماتوو كوَچ بكات وشاره‌كه‌ به‌ جیَبهیَلَیَت.....


پروفایل:-
______
_ ئه‌مین عه‌زیز جواد
_ له‌ دایكبووى خورماتوو/ 1973
_ جیَگرى دوومه‌ى پاریَزگاى (سه‌لاَحه‌دین)
_ دكتوَرا له‌ شه‌ریعه‌/ كوَلیَژى ئیمامى ئه‌عزه‌م له‌ به‌غدا
_ ماموَستاى زانكوَ 2003 - 2009