سامان هیدایه‌ت تایبه‌ت بۆ کوردژین " سه‌رسامیم بۆ گیڤارا وای لێکردم ڕیش وقژم درێژ بکه‌م
دووشەممە, 28 ئازار 2011 17:02


سامان هیدایه‌ت په‌یکه‌رسازی به‌توانا له‌ساڵی 1984 له‌ گه‌رمیان له‌دایک بووه‌،له‌سالی 2003 چۆته‌ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی هه‌ولیر،سالی 2008 ته‌واوی کردووه‌،له‌خوێندنی 2009-2010 چۆته‌ کۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌کان ئێستاش له‌قۆناغی یه‌که‌می به‌شی شێوه‌کارییه‌

کوردژین؛ده‌رگای گفتوگۆکه‌مان به‌و پرسیاره‌ والا ده‌که‌ین ده‌مانه‌وێت بزانین چۆن بوو په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کانت هه‌لبژارد؟

-ئاره‌زویه‌ک له‌ناخی مندا هه‌بوو،براگه‌وره‌که‌م کاک سیروان هه‌موو جاریک ده‌یگوت ده‌تنێرمه‌ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کان.منیش نه‌م ده‌زانی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌کان شوێنی به‌دی هێنانی خه‌ونه‌کانمه‌،ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 2003 خه‌ونه‌که‌م بوه‌ڕاستی
کوردژین:له‌چونت بۆ په‌یمانگه‌ کۆسپو ته‌گه‌ره‌ت هاته‌ڕێ؟به‌تایبه‌ت له‌ کۆمه‌لگای وه‌ک ئێمه‌ به‌چاوێکی جیاواز سه‌یری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کان ده‌کرێت

-تاراده‌یه‌ک کێشه‌م بۆدروست بوو ،به‌تایبه‌تی برا گه‌وره‌که‌م کاک(عیماد)ڕێگر بوو له‌چونم بۆ په‌یمانگه‌ به‌ڵام ئه‌م گرفتانه‌م وه‌لا نا به‌دوای خولیاکه‌م که‌وتم
کوردژین:سه‌ره‌تای چونت بۆ په‌یمانگه‌ خۆت حه‌زت له‌ په‌یکه‌ر سازی بوو یان به‌جۆرێک ناچاربویت بچیته‌ ئه‌و به‌شه‌؟

-نه‌خێر سه‌ره‌تا حه‌زم له‌ په‌یکه‌رسازی نه‌بوو،به‌ پله‌یه‌ک حه‌زم له‌ گرافیک بوو ئه‌وه‌بوو به‌شی گرافیک نه‌کرایه‌وه‌ بۆیه‌ بریارمدا بچمه‌ په‌یکه‌ر سازی،تائه‌ندازه‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوبووم تیایدا
کوردژین:ئه‌کرێت باسی ئه‌و کارانه‌ بکه‌یت که‌ ئه‌نجامت داوه‌ وئه‌وانه‌ی که‌بڕیاره‌ ئه‌نجامی بده‌یت؟

-په‌یکه‌ری زۆرمان دروست کردووه‌،دیارته‌ینیان په‌یکه‌ری بارزانیی بوو له‌ قه‌زای خه‌بات،په‌یکه‌ری ئافره‌تێکی کورد له‌ سه‌نته‌ری خاتوو زین،په‌یکه‌ری ئاسکه‌کان له‌ نزیک پارکی شانه‌ده‌ر،وه‌ هه‌ندێک پرۆژه‌ی که‌م له‌به‌رده‌سته‌ به‌ڵام نه‌که‌وتۆته‌ بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌
کوردژین:پرسیارێکی تایبه‌تی ،چۆنه‌ پرچ و ڕیشت درێژه‌،به‌ته‌یبه‌تی تاڕاده‌یه‌ک له‌ژێر کاریگه‌ری (گیڤارا)دای پێشت ئه‌ڵێن گیڤارا؟

-به‌ڵێ له‌سه‌ره‌تادا سه‌رسامیم بۆ گیڤارا وای لێکردم ڕیش وقژم درێژ بکه‌م،به‌ڵام دواتر به‌شداری هه‌ندێک فیلم و دراما وایکرد به‌رده‌وام بم له‌م شێوازه‌
کوردژین:باشه‌ پرچ ڕێست کێشه‌ی بۆ دروست نه‌کردویت،به‌تایبه‌تی له‌ڕوی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌؟

-به‌ڵی توشی زۆر توانج وقسه‌ی نابه‌جێی کردوم بوهێۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رت که‌سێکی ده‌وێت وه‌ک خۆی ده‌یه‌وێت نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌هه‌یت واته‌ کۆپی کراوی ئه‌و بیت
کوردژین:دور له‌کاری په‌یکه‌ر سازی ،جار جار وه‌ک ئه‌کته‌ر ده‌ر ئه‌که‌ویت.ئه‌وه‌ حه‌زی خۆته‌ یان بانگهێست کراویت؟ده‌کرێت باسێکی کورتمان بۆ بکه‌یت؟

-زیاتر به‌هۆی ئه‌م شێوازه‌وه‌یه‌ که‌منی جیاکردۆته‌وه‌ له‌ده‌وروبه‌ر.به‌شداری کلیپێکی ته‌نیا ئیدریس م کردووه‌،و هونه‌رمه‌ند په‌یامی عه‌زیز و فیلمی سینه‌مای جوان به‌مه‌ڕنێ (که‌واته‌ چاوه‌ڕێبه‌) و فیلمی تری منداڵان وه‌ له‌کاهاتوشدا به‌نیازم به‌شداری زنجیره‌ درامایه‌ک بکه‌م
کوردژین:ئه‌وه‌ی ئاگادارم به‌ڕێزتان دوای هه‌وڵ و ماندوبونێکی زۆر له‌ کۆلئژی هونه‌ره‌ جوانه‌کان وه‌رگیران ،چ شتێکت هه‌یه‌ بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا له‌و بارایه‌وه‌؟

-به‌ماندوبوونی خۆم و براده‌ران توانیم له‌ کۆلێژ وه‌ر بگیرێم به‌ڵام داواکاریم ئه‌وه‌یه‌ قوتابی له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵسه‌نگاندن وه‌ربگیرێت نه‌ک به‌رزی و نزمی نمره‌وه‌
کوردژین:زۆر سوپاس بۆ به‌ڕێزتان ده‌رفه‌تی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ت پێ به‌خشین.بۆیه‌ ده‌مه‌وێت گوێبیستی دوا وته‌ت بین

-زۆر سوپاستانه‌که‌م، سوپاس بۆ هه‌وڵ و ماندوبونتان، هیوادارم بتوانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ جوانه‌وه‌ سه‌رجه‌م که‌سه‌ به‌تواناکان به‌سه‌ر بکه‌نه‌وه‌

سازدانی // سورێن ئه‌کره‌م