بریانی
یەک شەممە, 03 نیسان 2011 12:30


پێداویستیه‌کان:

2 قاپ برنج
2 قاپ ئاو
په‌رداخێک رۆن یان زیاتر
خوێ
به‌هاراتی بریانی
زیره‌
زه‌رده‌چه‌وه‌ و به‌هاراتی تێکه‌ڵه‌ (به‌ پێی ئاره‌زوو)
1 پیازی وردکراو
وه‌

په‌تاته‌
بایه‌م یان گوێز
گێزه‌ر
به‌زالیا
شه‌عریه‌ یان مه‌عکه‌رۆنی
سنگی مریشکی کوڵاوی وردکراو
گۆشتی کوڵاوی وردکراو
کفته‌ وه‌زیر (پێشتر له‌ بابه‌ته‌کانی تری ئه‌م به‌شه‌ ئاماده‌م کردوه‌)


ئاماده‌کردنی:

سه‌ره‌تا برنجه‌که‌ ئاماده‌ ئه‌که‌ین: هه‌ر وه‌ک برنجی ئاسایی به‌ڵام له‌ ئاوه‌که‌یدا به‌هاراته‌که‌ی بۆ زیاد ئه‌که‌ین

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13017740801.jpg

پاشان پێداویستیه‌کانی تر هه‌مووی سور ئه‌که‌ینه‌وه‌،،

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13017739871.jpg

شه‌عریه‌ و مه‌عکه‌رۆنیه‌که‌ دوای برنجه‌که‌ تێئه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی ده‌مبکێشێت..

دوای ئه‌وه‌ی برنجه‌که‌ ده‌م ئه‌کێشێت هه‌موو پێداویستیه‌کانی که‌ سورمان کردۆته‌وه‌ تێی ئه‌که‌ین و تێکی ئه‌یه‌ین

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13017741771.jpg

له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته‌ یان ته‌پسی مریشک یان ئه‌و شله‌یه‌ی ئاره‌زووته‌ پێشکه‌ش ئه‌کرێت

ئاماده‌کردنی: فــریــشــتــه‌ی جــوانــی

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13017742661.jpg


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13017743441.jpg