خواردنێکی به‌تام
چوار شەممە, 27 نیسان 2011 08:24



ئه‌مرۆش ژه‌مێکی به‌تامم بۆ ئاماده‌ کردون فه‌رموون:

پێداویستیه‌کان:

برنج

پاقله‌

شویت

زیره‌

ئاڵه‌ت

داوده‌رمانی تر به‌ پێی ئاره‌زوو

ئاو

رۆن

خوێ


ئاماده‌کردنی:

پاقله‌که‌ ده‌نک ئه‌که‌ین هه‌ر وه‌ک له‌ وێنه‌که‌دا دیاره‌



پاشان شویته‌که‌ ئه‌جنین



برنجه‌که‌ ئاسایی ئه‌شۆینه‌وه‌



رۆنه‌که‌ ئه‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئاگر


پاشان ئاوی تێئه‌که‌ین و پاقله‌و شویت و خوێ و داوده‌رمانه‌که‌ی تێئه‌که‌ین


ئینجا برنجه‌که‌ی تێئه‌که‌ین و له‌سه‌ر ئاگر جێی ئه‌هێڵین تا ده‌م ئه‌کێشێت



له‌گه‌ڵ ئه‌و شله‌یه‌ پێشکه‌شی ئه‌که‌ی که‌ ئاره‌زووته‌

فریشته‌ی جوانی