برنجی سور
پێنج شەممە, 26 ئایار 2011 16:24




پێداویستیه‌کان:

2په‌رداخ برنج

په‌رداخێک و نیو ئاو

3 که‌وچک دۆشاوی ته‌ماته‌

1 که‌وچکی پڕ خوێ

1 په‌رداخ رۆن

1 پیازی جنراو

ئاماده‌کردنی:
سه‌ره‌تا برنجه‌که‌ جوان ئه‌شۆینه‌وه‌ پاشان رۆنه‌که‌ گه‌رم ئه‌که‌ین و پیازه‌که‌ی تیادا سور ئه‌که‌ینه‌وه‌ و له‌ قاپێکدا به‌ جیا دۆشا و ئاوه‌که‌ تێکه‌ڵ بکه‌ (2 په‌رداخ گیراوه‌یه‌کی تێرمان بۆ ده‌رچێت) له‌گه‌ڵ خوێیه‌که‌دا ئه‌یخه‌ینه‌ ناو رۆنه‌که‌وه‌ چاوه‌ڕێ ئه‌که‌ین تا ئاوه‌که‌ دێته‌ کوڵ پاشان برنجه‌که‌ی تێئه‌که‌ین.
دوای ئه‌وه‌ی برنجه‌که‌ ئاوه‌که‌ی هه‌ڵئه‌مژێت سه‌ری ئه‌نێینه‌وه‌ و ئه‌یخه‌ینه‌ سه‌ر ئاگریکی هێواش تا ده‌م ئه‌کێشێت

له‌گه‌ل سوپی نیسک و زه‌ڵاته‌و مریشکدا یه‌کێکه‌ له‌ ژه‌مه‌ به‌تامه‌کان
به‌هیوام بابه‌تی ئه‌مجاره‌ به‌دڵی ئێوه‌ی ئه‌زیزم بوبێت..


ئاماده‌کردنی: فریشته‌ی جوانی

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13061777941.jpg

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13061778371.jpg



http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13061779331.jpg