خواردنێکی زۆر خۆش و به‌تام
چوار شەممە, 29 حوزەیران 2011 13:00



سەرەتا سڵاوی بیپایانم بۆسەرجەم ئەوکەسانەی ئەم بابەتە ئەخويننەوە ئەزیزانم من ئەمرۆ خواردنیکم بۆ ئامادەکردون کەرەنگە کاتیکی زۆری بویت بەڵام تامەکەی ھیلاکیت لەبیردەباتەوە جا خوازیارم ھەرکەسیک لەئیمە گۆرانکاری لەخواردنەکانماندابکەین و خواردنە نوییەکان دوبارەبکەینەوە تابتوانین بۆ ژەمیکیش بیت خواردنیکی جیاواز لەرۆژەکانی دیکە دروست بکەین

ئامادەکردنی ::رۆژان نەوزاد


پێویستیه‌کان
١.پەتاتە بەپیی پیویست
٢.دوو ھیلکە
٣.خویی پیویست
٤.رۆن یاخود زەیت بۆسورکردنەوەی پەتاتە و ھیلکەتیکەڵکراوەکە
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-5edc9ad6ee.gif

رێگاكانی درووست كردنى خواردنه كه :-
سەرەتا پەتاتەکە پاک دەکەین و دەیدەین لەرنەیەک کەشیوەی پەتاتەکەمان بەم جۆرەى خواره وه  لیبکات دواتر جوان دەیشۆرینەوە و دەیکەینە ناو سوزگیەک کە ئاوەکەی پیوەنەمینیت
http://kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-57a5d57d7d.gif

پاشان دوھیلکەکەی تیکەڵ دەکەین و بری پیویست خویی تیدەکەین  بۆ ماوەی ١٠ خولەک یان ئەگەر ویستی ١٥ خولەک دایدەنین تاوەک و نەرم دەبیت
پاشان لەناو تاوەیەک رۆنەکە یان زەیتەکەی بۆ گەرم دەکەین و دواتـر دەتوانین کەم کەم تیکەڵەکە  بیخەینەسەر دەستەمان و لەناو دەستماندا بەھیواشی بیگوشین و دواتر دەستیکی لیبدەی تاوەک و شیوەیەکی تەنک تر وەربگریت
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64620fb43b.gif




و پاشان دەیخەیە ناو ئەو رۆنەی کەئامادەمان کردوە پیویستە کە چەند دانەیەکی لەم جۆرە بەپیى قیاسی تاوەکە کەچەندە دەگریت دروست بکەین و دواتر لەرۆنەکەدا وازی لیبینی تاجوان دیویکی سور دەبیتەوە

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-0de6f7f698.gif

وەپاشان دەتوانین بە ئاسانی ھەڵی بگیرینەوە بۆ دیوەکەی تری و چاوەریبین تا ھەردو دیوەکەی بەجوانی سور دەبیتەوە دواتر لەرۆنەکە دەریدەکەین و پیشکەشی دەکەین
http://kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ab38cba3b3.gif