مــه‌قــلـوبـه‌ بـه‌ قـیـمـه‌
پێنج شەممە, 25 ئاب 2011 12:38




پێداویستییه‌کان:

☢ ۱ کیلۆ باینجان
☢ نیو کیلۆ ته‌ماته‌
☢ قیمه‌ به‌ پێی ئاره‌زوو
☢ برنج
☢ به‌هارات
☢ خوێ
☢ زه‌یت یان ڕۆن


ئاماده‌کردنی:

یه‌که‌م جار قیمه‌که‌ سوور ئه‌که‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌هارات.
http://www.webchinupload.com/files/CIMG0960.JPG
باینجانه‌که‌ له‌ت له‌ت ئه‌کین ئه‌یشۆینه‌وه‌و خوێی پیا ئه‌که‌ین و دوای ئه‌وه‌ سووری ئه‌که‌ینه‌وه‌.
http://www.webchinupload.com/files/CIMG0969.JPG
ته‌ماته‌که‌ش هه‌روه‌ها قاش ئه‌که‌ین وه‌ک له‌ وێنه‌کادا دیاره‌.
http://www.webchinupload.com/files/CIMG0973.JPG
پاشان برنجه‌که‌ش جوان ئه‌شۆینه‌وه‌ و ئه‌ی که‌ین به‌ پڵاو.
http://www.webchinupload.com/files/CIMG0986.JPG
ئه‌گه‌ر برنجه‌که‌ ئاماده‌ بوو ده‌ست ئه‌که‌ین به‌ ئاماده‌کردنی هه‌نگاوه‌کانی تری
یه‌که‌م جار ڕۆن ئه‌که‌ینه‌ ناو مه‌نجه‌ڵه‌که‌ ئینجا دوای ئه‌وه‌ ته‌ماته‌.
http://www.webchinupload.com/files/CIMG0989.JPG
قات به‌ قات برنج و باینجان و قیمه‌که‌ ئه‌که‌ینه‌ سه‌ر یه‌ک له‌ناو مه‌نجه‌ڵه‌که‌دا.
http://www.webchinupload.com/files/CIMG0993.JPG
له‌ کۆتایدا ڕۆن یان زه‌یت داخ ئه‌که‌ین و ئه‌یکه‌ینه‌ سه‌ر برنجه‌که‌ و سه‌ری دا ئه‌پۆشین و ئه‌یکه‌ینه‌ سه‌ر ئاگر هه‌تا وه‌کو ئاماده‌ ئه‌بێت.
http://www.webchinupload.com/files/CIMG0995.JPG
ئێستا ئاماده‌یه.‌
http://www.webchinupload.com/files/CIMG1004.JPG
http://www.webchinupload.com/files/CIMG0998_1.JPG

ئـامـاده‌کـردنـی گـلـێـنـه‌کـه‌م..