زایه‌ر به‌كر سه‌روَكى لیَژنه‌ى پروَژه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق بوَ سایتى كوردژین
دووشەممە, 05 ئەیلول 2011 19:05


زایه‌ر به‌كر سه‌روَكى لیَژنه‌ى پروَژه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق بوَ سایتى كوردژین:- ئیَمه‌ بوَمان نییه‌ له‌ خوَمانه‌وه‌ سزاى به‌لَیَنده‌ر بده‌ین ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ چاودیَرى ده‌كه‌ین له‌
كاتى خراپ ئه‌نجامدانى پروَژه‌كان

له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌لَ سایتى كوردژین زایه‌ر به‌كر سه‌روَكى لیَژنه‌ى پروَژه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق  قسه‌ له‌ سه‌ر چه‌ند پرسیَكى گرنگى ئه‌و پروَژانه‌ ده‌كات كه‌ بوَ شاره‌كه‌یان ده‌ست نیشان ده‌كریَت، ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كات كیَشه‌ى ئه‌وان كه‌مى بودجه‌ى ته‌رخان كراوه‌ كه‌ سالاَنه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پاریَزگاى كه‌ركوكه‌وه‌ بوَیان ته‌رخان ده‌كریَت، هاوكات تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و پروَژانه‌ش كه‌ له‌ سنورى قه‌زاكه‌یاندا جیَبه‌جیَكراوه‌...


   دیدارى / عومه‌ر ئاواره‌


-    هاولاَتیانى قه‌زاى داقوق گله‌یى له‌ كه‌مى خزمه‌تگوزارى وجیَبه‌جیَكردنى پروَژه‌كان ده‌كه‌نن ئیَووه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و گله‌ییانه‌ وه‌كو ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق چیتان هه‌یه‌.
_پیَش ئه‌وه‌ى باسى پروَژه‌كان بكه‌ین، ده‌بیَت باسى ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ بودجه‌ى ته‌رخان كراوى قه‌زاكه‌ چه‌نده‌و به‌ چى شیَوه‌یه‌ك بوَمان ته‌رخان ده‌كریَت،كه‌مه‌ یاخود زوَره‌ بوَ شاره‌كه‌مان،وه‌ك ده‌زانن قه‌زاى داقوق قه‌زا یه‌كه‌ گه‌وره‌یه‌ و ژماره‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى ده‌گاته‌ نزیكه‌ى (60) هه‌زار كه‌س، هه‌روه‌ها نزیكه‌ى 100 گوندیشى له‌ سه‌ره‌ و ئه‌و گوندانه‌ش پروَژه‌ی خزمه‌تگوزارییان پیَویسته‌، بودجه‌ى قه‌زاى داقوق كه‌ سالاَنه‌ له‌ لایه‌ن پاریَزگاى كه‌ركوكه‌وه‌ دابین ده‌كریَت به‌ پیَى ڕیَژه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى ته‌رخان ده‌كریَت، بوَ نمونه‌ بودجه‌ى ئه‌مسالَى 2011ى قه‌زاكه‌ بریتییه‌ له‌ (3650000000) سىَ ملیارو شه‌سه‌ت وپه‌نجا ملیوَن دیناره‌ ، ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش پاره‌یه‌كى زوَر كه‌مه‌ وبه‌شى جیَبه‌جیَكردنى ئه‌و پروَژانه‌ ناكه‌ن كه‌ داواكارى خه‌لَكى ناوچه‌كه‌ى له‌ سه‌ره‌، ئیَمه‌ وه‌كو ى قه‌زاى داقوق ئه‌گه‌ر بیَت وئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ته‌نها بوَ قه‌زاكه‌ ته‌رخان بكه‌ین خه‌لَكى گونده‌كانى سه‌رى گله‌ییمان لیَده‌كه‌ن، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ پیَى پلانیَكى داڕیَژراو دابه‌ش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر قه‌زاكه‌و گونده‌كانى سه‌رى به‌ پیَى ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌ گرنگه‌كان، پروَژه‌كانیش په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى وكاره‌با وئاو وئاوه‌ڕوَ ده‌گریَته‌وه‌، ئه‌مسالَ ئه‌و پاره‌یه‌ى كه‌ بوَمان ته‌رخان كراوه‌ نزیكه‌ى (19) پروَژه‌مان بوَى ده‌ست نیشان كردووه‌ وخستومانه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى پاریَزگاى كه‌ركوك به‌ مه‌به‌ستى جیَبه‌جیَكردنى، ئه‌وه‌ى من ئاگاداربم ئه‌و (19) پِروَژه‌یه‌ له‌ قوَناغى ئاگاداریكردندایه‌ ئوَ ئه‌وه‌ى بدریَت به‌ به‌لَیَنده‌ر تاكو بچیَته‌ بوارى جیَبه‌جیَكردنه‌وه‌، به‌لاَم خه‌لَكى شاره‌كه‌ گله‌یى ده‌كه‌ن تا ڕاده‌یه‌ك مافى خوَیانه‌ بلَیَن پروَژه‌ كه‌مه‌، یاخود نه‌كراوه‌ن منیش لیَره‌وه‌ وه‌ك سه‌روَكى لیَژنه‌ى پروَژه‌كانى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق ده‌لَیَم ئیَمه‌ له‌ گویَره‌ى شاره‌كانى تر پروَژه‌ى باشمان ئه‌نجامداوه‌، به‌لاَم ئه‌و پاره‌یه‌ى كه‌ بوَمان ته‌رخان ده‌كریَت ده‌توانین به‌ گویَره‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ پروَژه‌ ئه‌نجام بده‌ین،تا ڕاده‌یه‌ك پاره‌كه‌ زوَر نییه‌ وكه‌مه‌ به‌ گویَره‌ى قه‌زاى داقوق وناتوانین ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ ته‌نها ته‌رخان بكه‌ین بوَ قه‌زاكه‌ و گونده‌كانیش فه‌راموَش بكه‌ین ،ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ به‌ ته‌نها بوَ شاره‌كه‌ ته‌رخان بكه‌ین ئه‌وا گونده‌كانیش بىَ به‌ش ده‌بن له‌ پروَژه‌ى خزمه‌تگوزارى وئه‌وانیش پیَویستییان به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ هه‌یه‌،پیَویستییان به‌ قوتابخانه‌ونه‌خوَشخانه‌وكاره‌باوئاوى خواردنه‌وه‌ هه‌یه‌، ئیَمه‌ وه‌كو ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق كه‌م ته‌رخه‌م نین به‌رامبه‌ر جیَبه‌جیَكردنى پروَژه‌كان،ئه‌و پروَژانه‌ش كه‌ بوَمان ده‌ست نیشان ده‌كریَت بودجه‌كه‌ى له‌ سه‌ر بودجه‌ى بوژاندنه‌وه‌ى هه‌ریَمه‌كانه‌، ئیَمه‌ش له‌ هه‌مان كاتدا گله‌ییمان له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ند هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانیش بودجه‌ى تایبه‌تى خوَیان هه‌یه‌ وله‌و بودجه‌یه‌ ده‌بیَت ئیَمه‌ش شتیَكمان به‌ركه‌ویَت، به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ نه‌ك ته‌نها داقوق بگره‌ پاریَزگاى كه‌ركوك به‌ گشتى له‌و بودجانه‌ بیَبه‌ش بوونه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ى ده‌كریَت له‌ ئاستى پاریَزگاى كه‌ركوك وشاره‌كانى ده‌وروبه‌رى له‌ سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ كه‌ سالاَنه‌ ده‌ست نیشان ده‌كریَت، به‌لاَم ته‌نها ئه‌مسالَ نه‌بیَت بودجه‌یه‌كى دیكه‌یان بوَمان ده‌ست نیشان كردووه‌ به‌ ناوى بودجه‌ى "پتروَ دوَلار" ئه‌ویش تاكو ئیَستا هیچ پروَژه‌یه‌كمان له‌و پاره‌یه‌ ئه‌نجام نه‌داوه‌، ئیَمه‌ وه‌كو ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق له‌ ئه‌مسالَدا نزیكه‌ى (20) پروَژه‌مان خستوَته‌ به‌رده‌م لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئه‌گه‌ر بڕواته‌ بوارى جیَبه‌جیَكردنه‌وه‌ ئه‌وا شتیَكى باش بوچ شاره‌كه‌ ده‌كریَت، ئیَمه‌ ئه‌و كارانه‌ى كه‌ ئه‌نجاممانداوه‌ خراپ نین وباشن، هاولاَتیش تا ڕاده‌یه‌ك چى بوَ بكه‌یت ئه‌و داواى زیاتر ده‌كات..


- به‌لاَم ئه‌وان ده‌لَیَن ئه‌و پروَژانه‌ى كه‌ ده‌كریَت به‌ شیَوه‌یه‌كى نایاسایى ده‌كریَت، زوَربه‌ى پروَژه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌مسالَ بكریَت ده‌بیَت سالَیَكى دیكه‌ به‌ سه‌ریدا بچیته‌وه‌ وه‌كو شوَسته‌وشه‌قام وبه‌ تایبه‌تیش ئاوه‌ڕوَ كه‌ زوَربه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى شاره‌كه‌ ئاوه‌ڕوَى تیَدا نییه‌، ئیَووه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ چى ده‌لَیَن ..


_ ئه‌م پرسیاره‌تان پرسیاریَكى به‌ جیَیه‌، منیش ئه‌توانم وه‌لاَمى بده‌مه‌وه‌، شارى داقوق له‌وه‌ته‌ى بووه‌ته‌ شار واتا له‌ سه‌ره‌تاى دروست بونیه‌وه‌ تاكو پیَش پروَسه‌ى ئازادى ئاوه‌ڕوَى تیَدا نه‌بووه‌، به‌لاَم له‌ دواى پروَسه‌ى ئازادییه‌وه‌ ه‌ پیَى تواناى ئه‌نجومه‌نى قه‌زا توانیومانه‌ له‌ جه‌ند گه‌ڕه‌كیَك ئاوه‌ڕوَ دروست بكه‌ین، ئه‌گه‌ریش هه‌ر كوچه‌و كوَلاَنیَكى شارى داقوق ئاوه‌ڕوَى بوَ دروست بكه‌ین واتا ده‌بیَت ئیَمه‌ نه‌ شه‌قام دروست بكه‌ین نه‌ شوَسته‌، بوَیه‌ ئه‌مسالچ نووسراومان ئاراسته‌ى فه‌رمانگه‌ى ئاوه‌ڕوَى داقوق كردووه‌ وبڕى 650ملیوَن دیناریشمان ته‌رخان كردووه‌ بوَ ئه‌وه‌ى پلانیَكى گونجاو بوَ ئاوه‌ڕوَى شاره‌كه‌ ئاماده‌ بكریَت،بوَ ئه‌وه‌ى له‌ سالاَنى داهاتوودا ئه‌و بودجانه‌ى كه‌ تایبه‌ت بوَ ئاوه‌ڕوَ دروستكردن ته‌رخان ده‌كریَت به‌ شیَوه‌یه‌كى باش  ئه‌نجام بدریَت وبه‌ فیروَ نه‌دریَت ، له‌ گه‌لَ ئه‌وه‌شدا پاریَزگاى كه‌ركوك بڕیارى ئه‌وه‌یداوه‌ كه‌ له‌ هه‌ر شاریَكى سه‌ر به‌و پاریَزگایه‌ ده‌بیَت دوو پروَژه‌ى سه‌ره‌كى تیَدا ئه‌نجام بدریَت كه‌ ئه‌ویش ئاوه‌ڕوَو خزمه‌تگوزارى شاره‌وانییه‌كانه‌، ئیَمه‌ش وه‌كو ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق بریاریشمانداوه‌ كه‌ ئه‌و كوَلاَنه‌ى ئاوه‌ڕوَى تیَدا نه‌بیَت وئه‌گه‌ر پیَویستى پیَى بیَت شه‌قامه‌كانى قیرتاو نه‌كه‌ین بوَ ئه‌وه‌ى ئه‌مسالَ پاره‌یه‌كى زوَرى تیَدا سه‌رف نه‌كه‌ین و سالَیَكى دیكه‌ به‌ مه‌به‌ستى ئاوه‌ڕوَ دروستكردن شه‌قامه‌كه‌ هه‌لَته‌كیَنین،هه‌ر جیَگایه‌كى ئه‌م شاره‌ سه‌ره‌تا ئاوه‌ڕوَى بوَ دروستده‌كه‌ین دواتر قیرتاوى ده‌كه‌ین..


- زوَریَك له‌ گونده‌كانى سه‌ر به‌ قه‌زاكه‌تان كیَشه‌ى كه‌مى كاره‌بایان هه‌یه‌ و وه‌كو پیَویست كاره‌بایان پیَناگات، بوَ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كیَشه‌یه‌ به‌رنامه‌تان چییه‌..
_ ئه‌گه‌ر باسى كاره‌باو كه‌مى كاره‌با بكه‌ین، وه‌كو نه‌خوَشییه‌كه‌ سه‌رتاسه‌رى ئیَراقى گردوَته‌وه‌و به‌ بىَ چاره‌سه‌رى ماوه‌ته‌وه‌،ته‌نها قه‌زاكه‌ى ئیَمه‌ نییه‌ بگره‌ له‌ پاریَزگاى به‌سره‌وه‌ تاكو سنورى هه‌ریَمى كوردستان گرفتى كه‌مى ونه‌بوونى كاره‌بایان هه‌یه‌، شاریش له‌ گه‌لَ شاریَكى دیكه‌ ڕه‌نگه‌ جیاوازى زوَرى هه‌بیَت، وه‌كو شارى داقوق ئه‌و بڕه‌ كاره‌بایه‌ى كه‌ بوَمان ته‌رخان ده‌كریَت له‌ كه‌ركوكه‌وه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ شاره‌كه‌شمان ویستگه‌یه‌كى كاره‌بامان هه‌یه‌ بوَ دابه‌شكردنى كاره‌باى زیاتر به‌ شاره‌كه‌و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى فراوانمان كردووه‌، هه‌روه‌ها زوَربه‌ى گونده‌كان هیَلَى كاره‌باكانیان زوَر خراپ وكوَنن ، هى سه‌رده‌مى ڕژیَمى به‌عسن،له‌ ئیَستادا به‌ كارى ئه‌وه‌ نایه‌ت كارباى پیا بچیَته‌وه‌ بوَیه‌ له‌ هه‌ولَى ئه‌وه‌داین بوَیانى بگوَڕین وهیَلَى باشتریان بوَ ته‌رخان بكه‌ین ودابنه‌ین بوَ ئه‌وه‌ى كاره‌ب بگاته‌ گونده‌كان، له‌ گه‌لَ ئه‌وه‌شدا گوندیَكى زوچریشمان هه‌یه‌ تاكو ئیَستا كاره‌بایان پىَ نه‌گه‌یشتووه‌ وله‌ هه‌ولَى ئه‌وه‌داین ئه‌وانیش كاره‌بایان پیَبگات..


-له‌ كاتى ئاماده‌كردن و جیَبه‌جیَكردنى هه‌ر پروَژه‌یه‌ك ، ئیَووه‌ ڕوَلَتان چییه‌، له‌ لایه‌ن ئیَووه‌وه‌پروَژه‌كان جیَبه‌جیَ ده‌كریَت، یا خود ئیَووه‌ ته‌نها چاودیَرى جیَبه‌جیَكردنى ده‌كه‌ن..
_ ئیَمه‌ وه‌كو ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق له‌ كوَتایى هه‌موو سالَیَك نووسراومان له‌ ئه‌نجومه‌نى پاریَزگاى كه‌ركوكه‌وه‌ پیَده‌گات بوَ ئه‌وه‌ى ئه‌و پروَژانه‌ى كه‌ بوَ سالَى داهاتوو جیَبه‌جیَى بكه‌ین به‌رنامه‌و پلانى بوَ ئاماده‌ بكه‌ین ه‌به‌ دواداچوونى بوَ بكه‌ین، ئیَمه‌ وه‌كو ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق ته‌نها كارمان ئاماده‌كردن و ده‌ستنیشان كردن وپیَشنیاركردنى پروَژه‌كانه‌، واتا ئه‌و پروَژانه‌ى كه‌ بوَمان ته‌رخان ده‌كریَت نه‌ پاره‌كه‌ى له‌ لاى ئیَمه‌وه‌یه‌ ونه‌ له‌ لاى ئیَمه‌ به‌لَیَنده‌ر وه‌ریده‌گریَت، ته‌نها ئیَمه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌ سه‌رمانه‌ ده‌ست نیشانى كه‌ین، هه‌روه‌ها له‌ كاتى هه‌بوونى هه‌ر كه‌م وكوڕییه‌ك له‌ كاتى ئه‌نجامدانى هه‌ر پروَژه‌یه‌ك ناتوانین لیَكوَلَینه‌وه‌ له‌ گه‌لَ به‌لَیَنده‌ره‌كه‌دا بكه‌ین واتا ئیَمه‌ بوَمان نییه‌ له‌ خوَمانه‌وه‌ سزاى به‌لَیَنده‌ر بده‌ین ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ چاودیَرى ده‌كه‌ین وئه‌گه‌ر كه‌م وكوڕییه‌كى هه‌بیَت ئیَمه‌ لاى خوَمانه‌وه‌ به‌ نووسراو به‌رزى ده‌كه‌ینه‌وه‌ بوَ ئه‌نجومه‌نى پاریَزگا بوَ سزادان ولیَكوَلَینه‌وه‌ له‌ گه‌لَ ئه‌و به‌لَیَنده‌ره‌، ئیَمه‌ ته‌نها رَوَلَمان چاودیَریكردنه‌.....


- بوَچى له‌ بوارى وه‌رزشدا پروَژه‌تان كه‌مه‌..
_له‌ بوارى وه‌رزشدا سىَ یاریگاى تارتانمان دروستكردووه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستانه‌وه‌ له‌ شارى داقوق، به‌لاَم بوَ گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى هیچمان بوَیان نه‌كردووه‌، چونكه‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ى كه‌ بوَمان ته‌رخان ده‌كریَت بڕى(3) ملیار دیناره‌ كه‌ ته‌نها به‌شى پروَژه‌ سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كات، ئه‌گه‌ر بیَت وئیَمه‌ هه‌ر سالَیَك یاریگایه‌ك دروست بكه‌ین واتا ئیَمه‌ پروَژه‌ سه‌ره‌كییه‌كان پشت گوىَ ده‌خه‌ین، هاولاَتى قوتابخانه‌و نه‌خوَشخانه‌وكاره‌با وشه‌قامى ده‌ویَت، ئیَمه‌ به‌ پیَى پیَویست كار ده‌كه‌ین، هه‌ر پروَژه‌یه‌ك زیاتر زه‌رور بیَت ئه‌وله‌ویتى پیَده‌ده‌ین...