فیگۆ: بەرشە منی دروست کرد وەکو یاریزانێکی گەورە ریال نازناوی نوێی پێ بەخشیم.
شەممە, 15 تشرینی یەکەم 2011 08:45





لویس فیگۆ ریاریزانی پورتگالی رای گەیاند بریاری گوستنەوەم لە بەرشەوە بۆ ریال مەدرید بە باشترین بریار دادەنێم لە ژیانی وەرزشیمدا، فیگۆ بە بری 56 ملیۆن دۆلار لە بەرشەوە گواسترایەوە بۆ رایل مەدرید ، لە لێداونێکی بۆ رۆژنامەی سکای سپۆرت فیگۆ دەڵێت بریاری گوستنەوەم بە باشترین بریار دادەنێم لە بەرشەوە بۆ ریال ، هەر چەندە لەو کاتەدا رووبەرووی زەختێکی زۆرەوە بووم لە لایەن جەماوەری بەرشەدا کە دڵگران بوون بەم بریارەم،
فیگۆ وتی ناتوانم نکۆڵی لەوە بکەم و بەرشەلۆنە یانەیەکی زۆر گەورەیە و وە ئەو یانەیە منی دروست کرد وەکو یاریزانێکی گەورە و نێودەوڵەتی ، هەروەها وتی لە کاتی گوستنەوەم بۆ ریالیش لەو یانەیەدا نازاناوی تازەم بە دەست هێنا .

فیگۆ 249 یاری بۆ بەرشە ئەنجامداوە لەو ماوەیەدا 45 گۆڵی تۆمار کردووە، وە بۆ یانەی ریالیش 239 یاری ئەنجامداوە 57 گۆڵی بۆ ئەو یانەیە تۆمار کردووە ،،


فیگۆ کۆتایی ژیان لە یاری کرد لە یانەی ئەنتر میلانی ئیتاڵی بوو ساڵی 2009


ئـــامـــادەکردنی :: یـــادگـــار کـــەرکــوکی :: دەستەی سەرپەرشتیارانی کوردژین....