نهێنی پەنجە بەرزکردنەوەی ڤاڵدێز بەرامبەر جەماوەری بەرشەلۆنە.
یەک شەممە, 16 تشرینی یەکەم 2011 15:46



رۆژنامەی سپۆرت ئیسپانی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە ئەمرۆ نهێنی پەنجە بەرزکردنەوەی ڤاڵدێزی گۆڵچی بەرشەلۆنەی ئاشکرای کرد کە بەرامبەر بە هاندەرانی بەرشە بەرزی کردبوویەوە لە کاتێکدا میسی ئەو کارەی کرد کە میسی گۆڵی یەکەمی لە خولەکی 11 دا بۆ بەرشە تۆمار کرد، ئەو هەڵسوکەوتە بووە مایەی سەرسورمانی زۆرێک لە هاندەرانی بەرشەلۆنە هەندێکیان لێکدانەوەی خراپیان بۆ ئەو رەفتارە هەبوو لە کۆتایی یاریەکەدا ڤاڵدێز نهێنی ئەو دەست بەرزکردنەوەیەی ئاشکرا کرد .ڤاڵدێز ئەم کارەی بۆ ئەوە کردبوو پێش دەسپێکی کردنی یارییەکە یەکێک لە هاورێێکانی بە ڤاڵدێزی وتبوو بەرشەلۆنە لەو یارییەدا هیچ گۆڵ تۆمار ناکات بۆیە کاتێک میسی گۆڵەکەی تۆمار کرد ڤاڵدێز پەنجەی بەرز کردوە رووبەرووی هاورێیکەی چونکە هاورێیکەی لەو جێگایە دانیشتبوو کە ڤاڵدێز پەنجەکانی ئاراستەی کردبوو ئەمەش ئەوە دەردەخات کە پەنجە بەرزکردنەوەکەی تەنها ئحاماژەیەک بوو بۆ قسەکانی هاورێکەی کە پێش دەستپێکردنی یارییەکە بە ڤاڵدێزی وتبوو...


ئــامادە کردنی :: یـــادگــار کــەرکوکی : دەستەی سەرپەرشتیارانی کوردژین...