گواردێولا:: دەرگای یانەکەمان کراوەیە بۆ یایە تۆرێ:
پێنج شەممە, 27 تشرینی یەکەم 2011 15:00



لە لێدوانێکیدا یایە تۆرێ یاریزانی ئیگواری رای گەیاندبوو هەرگیز نەم ویست یانەی بەرشەلۆنە بەجێ بهێڵم ئاواتە خواز بووم ژیانی وەرزشیم لەو یانەیە بە کۆتایی بهێنم ،رایگەیاند هۆکاری سەرەکی رۆیشتنی لەو یانەیە بە هۆی راهێنەر پیپ گواردێولەوە بوو. هەر وەها دڵخۆشی خۆشی راگەیاند کە بۆ جارێکی تر بگەرێتەوە ریزەکانی ئەو یانەیە ، لە دوای ئەو راگەیاندنەی یاریزان یایە تۆرێ پیپ گواردێولا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە بۆ یاریەکەی بەرامبەر غەرناتە بۆ بەسترا بوو لە وێوە ئاماژەی بەوەدا کە هەمیشە دەرگەی یانەی بەرشەلۆنە بۆ یاریزان یایە تۆرێ کراوەیە .. جێگەی ئاماژە پێدانەی یاریزان یایە تۆرێ لە هاوینی ساڵی 2010 یانەی بەرشەلۆنەی بە جێ هێشت وە لە جێگەی ئەو ماسیکرانۆی یاریزانی ئەرجەنتینی دانا کە لە زۆربەی یارییەکاندا پشت بەو یاریزانە دەبەستێت..

ئامادە کردنی : یادگار کەرکوکی : دەستەی سەرپەرشتیارانی کوردژین...