ڤیکتۆر ڤاڵدێز ؛ ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی بە دەست هێنا.
پێنج شەممە, 27 تشرینی یەکەم 2011 15:02



لە دوای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە توانی بە گۆڵێکی خاوێن لە یانەی غەرناتە بەرێتەوە ئەم یارییە بووە هۆی ئەوەی ڤیکتۆر ڤاڵدێزی گۆڵچی یانەی بەرشەلۆنە نازناوێکی تازەی تر بۆ خۆی دەستە بەر بکات ئەویش بەوەی کە توانیویەتی لە ماوەی حەوت یاریی رابردوویدا پارێزگاری لە گۆڵکەی بکات و هیچ گۆڵی لێ تۆمار نەکرێت کە تاکو ئێستا هیچ گۆڵچیەکی ئەو یانەیە شتێ لەم جۆرەی بە خۆیەوە نەبینیوە...ڤاڵدێز بۆ ماوەی 697 خوڵەکە توانیویەتی تۆری یانەیکەی بە خاوێنی راگرێت و هیچ گۆڵی لێ تۆمار نەکرد..
ئەو حەوت یارییەی کە تاکو ئێستا بەرشەلۆنە گۆڵی لێ نەکراوە بریتیە لە یارییەکانی لەگەڵ یەناکانی  ( فيكتوريا بلزن ، باتي بوريسوف ) لە خولی ئەوروپا. ( ئه‌تلتيكو مدريد ، خيخون ، راسينغ ، ئیشبيلية ، گرناته‌) .لە خولی یانەکانی ئیسپانیا...

ئامادەکردنی :: یـــــادگــار کەرکوکی : دەستەی سەرپەرشتیارانی کوردژین،،،