هاترکی 13 یەم بۆ میسی لەگەل یانەی بەرشەلۆنە..
یەک شەممە, 30 تشرینی یەکەم 2011 16:15



جارێکی تر میسی گۆرانی گۆڵ تۆمار کردنەکانی بۆ یانەی بەرشەلۆنە چریەوە لە دوای بە رۆژو بوون لە گۆڵ تۆمار کردن بۆ ماوەی 3 یاری .لە یاری نێوان بەرشە و مایۆرکا میسی توانی لەو یارییەدا 3 گۆڵ تۆمار بکات بەمەش توانی لەگەڵ ئەو یانەیەدا 13 جار هاتریک تۆمار بکات کە ئەمەش ژمارەیەکی نوێیە بۆ ئەو یاریزانە، یەکەم هاتریکی بەناو بانگی ئەو یاریزانە لە دژی ریال مەدرید تۆماری کرد لە ساڵی 2007 لە نێو یاریگای کامپ نۆ، ئەم 13 هاتریکە 9 دانەیان لە خولی لگای ئیسپانی تۆماری کردووە بەرامبەر بە هەر یەک لە یانەکانی ( ئه‌تلتيكو مدريد دووجار ، سرقسطة ، ريال مدريد ، ئوساسونا ، فالنسيا ، ئه‌لميريا ، تنريفی ) ، وە 3 دانەیان لە خولی مەلیکی ئیسپانیا بەرامبەر هەر یەک (ئه‌تلتيكو مدريد ، سبتة ، ريال بيتيس) وە یەک جاریش لە خولی سوپەر ئیسپانی تۆماری کرد بەرامبەر بە ئیشبیلیا....


ئــــامادە کردنی :: یــادگــار کــەرکــوکی : دەستەی سەرپەرشتیارانی کوردژین...