گوارديولا : زیاد بوونی جەماوەری بەرشە بە هۆی میسیەوەیە..
دووشەممە, 31 تشرینی یەکەم 2011 10:32



پيب گوارديولا راهێنەری بەرشەلۆنە مەرج نیە میسی گۆڵ تۆمار بکات لە هەموو یاریەکدا بەڵام دڵنیام میسی دەتوانێت سەرکردایەتی سەرکەوتنەکانی بەرشە بکات لە خراپترین حاڵاتدا (ئەمە وتەی راهێنەری بەرشە بوو کە لە رۆژنامەی سپۆرت کەتەلۆنی بڵاوی کردبوویەوە)

هەموو ئەوە باش دەزانین کە بۆ ماوەی 3 یاریی میسی نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات وە تەنانەت لە کاتێکی ئاڵتونی زیاد کراویشدا نەیت توانای لێدانی سزا بکاتە گۆڵ لە بەرامبەر یانەی ئیشبیلیا،ئەمەش بووە هۆی ئەوەی رخنەیەکی زۆر ئاراستەی ئەو یاریزانە بکرێت کە لە ماوەی 3 یاریدا نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات،

گوارديولا وتی : میسی هەتاکو ئێستا رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە بردنەوەکانماندا وە توانای سەرکردایەتی کردنی بەرشەی هەیە لە خراپترین حاڵاتدا،

لە درێژەی لێدوانەکانیدا رایگەیاند میسی هۆکاری زیاد بوونی شەعبێتی بەرشەلۆنەیە وە بە هۆی یاریە جوانەکانیەوە توانیویەتی جەماوەرێکی زۆر بۆ خۆی و بۆ بەرشە کۆبکاتەوە...


ئامادەکردنی : یـــادگــار کەرکوکی : دەستەی سەرپەرشتیارانی کوردژین..