به‌رله‌ جه‌ژن
سێ شەممە, 01 تشرینی دووەم 2011 12:24



پشكۆخاڵدانی /كه‌ركوك
له‌هه‌مویادوبۆنه‌ووجه‌ژنه‌كاندامنداڵان پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت وهه‌رمنداڵه‌وبه‌شێوه‌یه‌ك خۆشحاڵی خۆی ده‌رده‌بڕێت وڕوده‌كاته‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان بۆده‌ربڕینی ئه‌وخۆشیه‌ی كه‌له‌ناخیدایه‌ ،به‌ڵام له‌هه‌موی ناخۆشترئه‌وه‌یه‌ كه‌له‌ڕۆژانی جه‌ژنداهه‌ندێ‌ منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی ناشرین له‌سه‌رشه‌قام وشوێنه‌ گشتیه‌كانداده‌بینرێن كه‌ته‌ره‌قه‌وحه‌شوه‌وفیشه‌كه‌ شێته‌وده‌مانچه‌ی جۆراوجۆربه‌ده‌ستیانه‌وه‌ به‌دی ده‌كرێت كه‌ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌ وچه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی تری زیان به‌خش هه‌یه‌ كه‌له‌ڕۆژانی جه‌ژندا منداڵان پێوه‌ی سه‌رقاَڵ ده‌بن وده‌بێته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌منداڵان وبرینداریان ده‌كات وتوشی زیانی مادی وجه‌سته‌ی ده‌بن وده‌بنه‌ هۆی تێكچونی شیرازه‌ی خێزانه‌كانیان له‌ڕۆژانی جه‌ژندا
كه‌چی هه‌مومان ده‌زانین كه‌منداڵان نه‌وه‌ی دواڕۆژن وهه‌مووڵاتێك له‌پاشه‌ڕۆژداچاوی له‌ده‌ستی منداڵه‌.ئه‌گه‌رساڵانی ڕابردوچه‌نده‌ها منداڵ به‌هۆی ئه‌م یاریانه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ندبوبن .ده‌با ئه‌م ساڵ هه‌مومان ده‌س پێشخه‌ری بكه‌ین وبه‌رله‌جه‌ژن لایانه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌هێڵن ئه‌وكه‌ره‌سته‌ زیان به‌خشانه‌ بهێنرێته‌ نێوبازاره‌كانه‌وه‌  له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدائه‌ركی سه‌ره‌كی خێزانه‌كانیشه‌ كه‌رێنمای ته‌واوی منداڵه‌كانیان بكه‌ن تادوربن له‌یاری ئاگرین وته‌ره‌قه‌وده‌مانچه‌ی میروو تاد... چونكه‌ هه‌مومان ده‌زانین ڕۆژبه‌ڕۆژله‌جه‌ژن نزیك ده‌بینه‌وه‌، ئێمه‌ هه‌موئه‌وه‌ده‌زانین و له‌ئه‌وڕۆژانه‌ ش وه‌ڕه‌س بوین كه‌سه‌ره‌تای چونی منداڵه‌كانمان بۆقوتابخانه‌ فێری وانه‌ی (بابه‌براچه‌ك هه‌ڵگرن) ده‌كران به‌ڵام بائێستابه‌ده‌ستی خۆمان فێری به‌كارهێنانی چه‌كی یاریان نه‌كه‌ین چونكه‌ له‌پاشه‌ڕۆژدائه‌وجۆره‌ چه‌كانه‌ ئه‌نجامی باشی نابێت ئاشكرایه‌ كه‌ منداڵ وه‌كوكاغه‌زێكی سپی وایه‌ چی لێبنوسی ئه‌وه‌شی لێده‌خوێنیته‌وه‌ چۆن ده‌لێن گه‌وره‌ئاوده‌ڕژێنێ‌ بچوك پێی تێده‌خشێنێ‌ باپێش ڕۆژانی جه‌ژن ڕێنمای منداَله‌كانمان بكه‌ین وكۆنترۆڵێان له‌ده‌س نه‌ده‌ین وبزانێن رۆِژانه‌كه‌یان چه‌نده‌وبه‌چی ئه‌ده‌ن و كه‌ی ده‌چنه‌ده‌ره‌وه‌وكه‌ی دێنه‌وه‌ وبۆكۆێ‌ چونه‌ وده‌چن. ده‌بێت هه‌مومان ئاگاداریان بین وڕێنمای ته‌واویان بكه‌ین كه‌سواری ئه‌سپ و عه‌ره‌بانه‌و ماتۆرنه‌بن  وه‌له‌هه‌مان كاتیشدا ده‌بێت له‌شه‌قامه‌كان به‌وریایه‌وه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌ ،له‌هه‌مان كاتیشدائه‌ركی برایانی شۆفێریشه‌ به‌ڕێك وپێكی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵاندابكه‌ن وده‌نگی ته‌سجیله‌كانیان به‌رزنه‌كه‌نه‌وه‌و له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیلیشدا مۆبایل به‌كارنه‌هێنن وبه‌شێوه‌یه‌كی زۆرخێرایش به‌شه‌قامه‌كاندا گوزه‌رنه‌كه‌ن یان به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاومناڵ سه‌رنه‌خه‌ن  نه‌هێلێن له‌جامه‌كانه‌وه‌ سه‌رده‌ركه‌ن یاخودله‌پشتی پێكابه‌وه‌ سه‌ركه‌ون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌بێت ئاگامان لێیانبێت له‌ڕۆژانی جه‌ژندا زۆرشرینی به‌كارنه‌هێنن
ئه‌گه‌ربێینه‌وه‌سه‌رئه‌وه‌ی بپرسێن ئه‌م هه‌موجۆره‌یاریه‌ زیان به‌خشانه‌ بۆده‌فرۆشرێن به‌منداڵان له‌پێناوقازانجێكی كه‌مدا كه‌ده‌ستی چه‌ند كه‌سێك ده‌كه‌وێت به‌هه‌ردوكاندارێك بڵێ‌ بۆئه‌مانه‌ ده‌فرۆشیت ده‌ڵێ‌ خۆمنیش له‌جومله‌ چێم كڕیوه‌ كاكی جومله‌ چیش ده‌ڵێ‌ خۆخۆم دروستم نه‌كردوه‌ بێگومان له‌ هێله‌ سنوریه‌كانه‌وه‌ هاتوه‌ به‌هه‌رحاَڵ ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێ‌ ئه‌وه‌یه‌ باهه‌مومان ڕێگربین له‌به‌رده‌م منداڵه‌كانماندانه‌هێڵێن له‌ڕۆژانی جه‌ژندا زه‌ره‌رمه‌ندبن چی له‌ڕوی مادی وجه‌سته‌ی ومه‌عنه‌ویشه‌وه‌ تاهه‌مومان كارێكی وابكه‌ین بزه‌له‌لێومان نه‌تۆرێت به‌هۆی برینداربونی منداڵێك مانه‌وه‌ جه‌ژنه‌كه‌مان لێببێت به‌شێن وته‌وای خانه‌واده‌یه‌ك سه‌رقاَڵ بكه‌ین یان به‌هۆی برینداربونی منداڵێكه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌كانیش قه‌ره‌باڵغ بكه‌ین له‌ڕۆژانی جه‌ژندا .به‌وهیوایه‌ی هیچ منداڵێك نه‌بێته‌ هۆی له‌باربردنی خۆشیه‌كانی جه‌ژن وبزه‌ی لێوی  هیچ خێزانێك نه‌گۆڕێت بۆشین چونكه‌ جه‌ژنه‌كانی ڕابردوئه‌مانه‌ چه‌ندباره‌بونه‌وه‌ ده‌بائه‌م ئه‌م جه‌ژنه‌ ڕێگربێن له‌به‌رده‌م ئه‌م كێشانه‌داوچاره‌سه‌ریان بۆبدۆزینه‌وه‌.به‌وهیوایه‌ی سه‌رجه‌م منداڵانیش هه‌موڕۆژه‌كانی ژیانیان جه‌ژن بێت به‌تایبه‌تی هه‌رچوار ڕۆژه‌كه‌ی جه‌ژن وهه‌میشه‌ له‌باخچه‌ی ژیاندا په‌پوله‌ ئاساگوزه‌ربكه‌ن به‌به‌رچاوی دایكان وباوكانه‌وه‌ سه‌مابكه‌ن بۆڕۆژێكی نوێ‌ وله‌پاشه‌ڕۆژیشدا سودمه‌ندبن بۆوڵاته‌كه‌یان ...له‌كۆتایداجه‌ژنی هه‌موان پیرۆزبێت بزه‌له‌سه‌رلێوانتان بێت منداڵه‌كانتان ته‌مه‌ن درێژبێت ...