رکابه‌ریم له‌گه‌ل میسی پێ خۆشه‌
شەممە, 05 تشرینی دووەم 2011 10:55



یاریزانی پرتوگالی و یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانی " کریستیانۆ رۆنالدۆ " ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که‌ ئه‌و حه‌ز ده‌کات رکابه‌ری له‌گه‌ل یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی و یانه‌ی که‌ته‌لۆنی ئیسپانی " لیۆنێل میسی " دا بکات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لک بزانن که‌ کامه‌یان باشترین یاریزانه‌

له‌ لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌ی "ماركا " ی ئسیپانی رۆنالدۆ ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که‌ ئه‌و به‌رده‌وام حه‌ز ده‌کات له‌ رکابه‌ریدا بێت له‌گه‌ل میسی بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بتوانێت بریار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بدات که‌ کامه‌یان باشترین یاریزانه‌

هه‌روه‌ها وتیشی که‌ یانه‌ی ریال مه‌درید ئیستا له‌ ئاستێکی زۆر به‌هێز و به‌رزدایه‌ بۆیه‌ به‌ بڕوای من ئێستا به‌هێزترین یانه‌ین هه‌روه‌ها وتیشی که‌ جوزیف مۆرینهۆ باشترین راهێنه‌ره‌ که‌ تاکو ئێستا له‌ یانه‌کاندا یاریم کردبێت


ئا // سیروان واحد ،،، به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ر