پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
شەممە, 05 تشرینی دووەم 2011 14:44




بۆ :پارێزەرانی کوردستان.

ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی
قەدەغەکراو کەھەڵگری ماددەی ژەھراویی و وێرانکەرن ناوچەکانی بناری قەندیل بۆردومان
دەکات. ئەوەش کاریگەرییەکی بۆ ماوەیی و مەترسیدار لەسەر ژینگە و دانیشتوانی ناوچەکانی
بناری قەندیل دروست دەکات، کەمەترسی ھەیە زۆرینەی ڕووەکە سروشتیەکان و ئاژەڵی کێوی
لەناوبچن.  چەندین نیشانەی ترسناکیش لەجەستەی ھاوڵاتیانی ئەو سنورە دەرکەوتووە کەجێگای
مەترسین.


 لەبەرئەوە ھۆکارانە وەکو کەمپینی نێودەوڵەتی کوردستان داوا لەخەڵکی ناوچەکانی بناری
قەندیل دەکەین، کەھاوکاریمان بکەن لەتۆمارکردنی سکاڵا لەدژی دەوڵەتی تورکیا و داواش
لەبنەماڵەی شەھیدان و زیانلێکەوتووان دەکەین بەپێدانی بەڵگە و دیکۆمێنتەکان ھاوکاریمان
بکەن بۆ ئەوەی سکاڵا لە دادگای لاھای لەدژی سووپای تورکیا تۆمار بکەین. داواش لە
پارێزەرەکان دەکەین کە ھاوکاریمان بکەن و بەدەم ئەو داوایانەمانەوە بێن.


کەمپینی نێودەوڵەتی کوردستان
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
 

ڕێکخەری گشتی کەمپین: دیاری محمد        وتەبێژی کەمپین: سەلمان کۆچەری