؛یڤه‌رپول چاوی بڕیوه‌ته‌ داڤید ڤیا
چوار شەممە, 09 تشرینی دووەم 2011 10:23



دوای رۆیشتنی یاریزانی ئیسپانی "تۆرێز " له‌ ریزی یانه‌کانی لیڤه‌رپول و رووی کرده‌ یانه‌ی چێلسی به‌رپرسانی یانه‌ی لیڤه‌رپول بیر له‌ هێنانی هێرشبه‌رێکی تر ده‌که‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ جێگره‌وه‌ی تۆرێز

جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ به‌رپرسانی لیڤه‌رپول بۆ وه‌رزی داهاتوو بیریان له‌ یاریزانی ئیسپانی و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ " داڤید ڤیا " کردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆندێکی له‌گه‌ل ببه‌ستن وبیهێننه‌ ریز یانه‌که‌ی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک جێگره‌وه‌ی تورێز ده‌ست نیشانی بکه‌ن

به‌ گوته‌ی چه‌ند رۆژانه‌میه‌کی وه‌رزشی ئینگلیزی لیڤه‌ر پول توانا و لێهاتووی داڤید ڤیا زۆر به‌باش ده‌زانن که‌ وه‌ک هێرشبه‌رێک له‌یانه‌که‌یان یاری بکات بۆیه‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی وه‌رزی گواستنه‌وه‌ له‌ وه‌رزێکی تر لیڤه‌رپول هه‌موو تواناکانی خۆی ده‌خاته‌ گه‌ر بۆ به‌ده‌ست هێنانی داڤید ڤیا و دابڕاندنی له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌

ئا // ســـیروان واحـــد ،، به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ر