ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌یتا به‌رشه‌لۆنه‌ جێبهێلێت
شەممە, 12 تشرینی دووەم 2011 13:28



به‌ گوێره‌ی هه‌والی رۆژنامه‌کانی ئینگلترا پێ ئه‌چێت سیدۆ که‌یتای یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ وه‌رزی داهاتوودا له‌ خولی پریمه‌رلیگ یاری بکات

رۆژنامه‌کانی ئه‌م ولاته‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که‌ یانه‌ی لیڤه‌رپول به‌رده‌وامه‌ له‌ گرنگی دان به‌ تواناکانی سیدۆ که‌یتای یاریزانی مالی و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ وه‌رزی داهاتوو بیگوازێته‌وه‌ یانه‌که‌ی