دیدیه‌ دروگبای : چێلسی جێناهێلم تا کۆتایی بۆنده‌که‌م
سێ شەممە, 06 کانونی یەکەم 2011 11:08



دروگبای یاریزانی ئیفواری و یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که‌ تا ئێستا بیری له‌وه‌ نه‌کردۆته‌وه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا یانه‌ی چێلسی جێبهێلێت و روو له‌یانه‌یه‌کی تر بکات

دروگبای ئه‌وه‌شی روون کرده‌وه‌ که‌ ئه‌و بریاری داوه‌ تا کۆتایی بۆنده‌که‌ی له‌ چێلسی بمێنێته‌وه‌ و یارمه‌تی یانه‌که‌م ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک جاران به‌هیز ببێته‌وه‌ و بگه‌رێته‌وه‌ ئاست و دۆخی جارانی خۆی

له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا دروگبای ده‌لێت ئێمه‌ یاریمان به‌باش نه‌کردووه‌ بۆیه‌ ئاستی چێلسی وه‌ک خۆی نیه‌ و دابه‌زیوه‌ بۆیه‌ دڵنیام به‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانمان ئاستی جاران ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ چێلسی