چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
چوار شەممە, 07 کانونی یەکەم 2011 15:20




ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت ) ڕه‌نگه‌ ئه‌م ڕاستیه‌ به‌ هیچ و بێ مانا بێته‌ به‌رچاو چه‌ندساڵێك له‌مه‌و به‌ر زاناكان هه‌وڵَیان دا بزانن ماوه‌ی چه‌ند هزری مرۆڤ ده‌توانێت كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ (ووزه‌ی كه‌م كردووی كار ) پێناسه‌ی زانستی شه‌كه‌تی ئه‌م دێره‌ی ناو كه‌وانه‌كه‌یه‌ دواجار زاناكان گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامێكی سه‌ر سورهێنه‌ر ئه‌میش ئه‌وه‌بوو كه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و خوێنه‌ی كه‌ له‌ نێو مێشكدا جووڵه‌ ده‌كات له‌كاتی كاركردن و چاڵاكیدا هه‌رگیزنابێته‌ هۆی هیلاك بوون.
ئه‌گه‌ر دڵۆپێك خوێنی كرێكارێك وه‌ربگرین له‌ كاتی كاركردنیدا له‌ تاقیگه‌دا شیكاری بۆ بكرێ‌ ده‌بینین پڕه‌ له‌ میكرۆبی شه‌كه‌ت وه‌ ئاسه‌واری هیلاكی پێوه‌ دیاره‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر  له‌كۆتایی ڕۆژیشدا دڵۆپێك خوێنی  زانایه‌كی ده‌روونناسی وه‌ك (ئه‌لڤێرت ئه‌نیشتاین) وه‌ربگرین له‌ تاقیگه‌ لێی بڕوانیت ده‌بینیت  هیچ جۆره‌ میكرۆبێكی هیلاك بوونی تێدا نیه‌.
هه‌رچی مێشكیشه‌ ئه‌توانێت به‌و په‌ڕی چوست و چاڵاكیه‌وه‌ به‌ خێرای كاری خۆی بكات ته‌نانه‌ت له‌ دوای هه‌شت یان دوانزه‌ كاتژمێر كاركردنی به‌رده‌وام  بێت وه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌تای كاركردنه‌وه‌ مێشك هه‌رگیز هیلاك نابێت كه‌واته‌ تۆ چ هیلاكت ده‌كات؟!
پزیشكێكی ده‌روون ناس له‌ ئینگلترا له‌ په‌رتوكه‌كه‌یدا به‌ناوی (ده‌رون ناسیی هێز)ده‌ڵێت: (سه‌رچاوه‌ی به‌شی زۆری ئه‌و هیلاكیه‌ی كه‌ هه‌ستی پێ ئه‌كه‌ین بریتیه‌ له‌ مێشك له‌ ڕاستیدا ئه‌و هیلاكیه‌یی كه‌ هۆیه‌كی جه‌سته‌ی هه‌یه‌ شتێكی زۆر ده‌گمه‌نه‌) پزیشكی به‌ ناو بانگی ئه‌ مریكی (a.bril) پتر له‌ م سنووره‌ش ده‌ڕوات و ده‌ڵێت (100%هیلاك بوونی كرێكارێك ده‌ گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هۆكاره‌ ده‌روونیه‌كان ،مه‌به‌ست له‌ هۆكاری سۆزداریه‌) .
 كه‌وایه‌ ئه‌و  هۆكاره‌ سۆزداریانه‌ كامانه‌ن كه‌ كرێكارێكی ساغڵه‌م ماندوو ئه‌كه‌ن ؟! خۆشحاڵی ؟ حه‌سانوه‌؟ پشوودان ؟ نه‌خێر ! هه‌رگیز! ....هتد
بێ ئومێدی و ڕه‌شبینی و هه‌ست كردن به‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كانی ڕێزی ناگرن ، هه‌ست كردن به‌وه‌ی دژایه‌تی ده‌كرێ ،دوو دڵی .....هتد
ئه‌مانه‌ ئه‌و هۆكارانه‌ن كه‌مێشك شه‌كه‌ت ده‌كه‌ن ، به‌م جۆره‌ هیلاك ده‌بین چونكه‌ هه‌سته‌كانمان ده‌بێته‌ هۆی گرژ بوونی ده‌ماره‌كانمان و شه‌كه‌تی جه‌سته‌مان و  وشك بوونی شله‌ی ژیانمان .

                                             هێمن ئیلنجاغی