ماکیاژی زستانە بۆ ساڵی ٢٠١٢
هەینی, 16 کانونی یەکەم 2011 16:03




مۆدەی مکیاژی زستانەی ٢٠١٢ جیاوازە لەگەڵ ساڵانی ڕابوردو لەهەموو ڕویەکەوە ، دەستپێکردنەوەو بایەخدان بەبۆیەکردنی سروشتی بۆ دەم و جاو ،

کۆتای هێنان بەبەکارهێنانی ڕەنگی سور بۆ لێوەکان .


ماکیاژی سروشتی بۆ دەم و جاو
----------------------------------------- :

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-47dd7d73ea.jpg

بایەخدان بەمۆدەی ماکیاژی زستانە ی ساڵی ٢٠١٢ بەبینینی سروشتی( nude look ) کەپێویست بەماکیاژی زۆر ناکات لەسەر دەم و جاوت ،

بەڵکو تەرکیز دەکاتە سەر دەرکەوتنی ڕوخساری سروشتی دەم و جاو ، بۆ دەستکەوتنی بۆیەی سروشتی بۆ پێست ، پێویستیت بەکەمێک لەماکیاژی ناسک هەیە ،

بەڕەنگەکانی پێستی سروشتی ، کەڕوخسارێکی سروشتی نیشان ئەدات لەگەڵ دورکەوتنەوەی تەواو لەبۆیە کردنی ڕومەتەکان بەڕەنگی سور .


جاوە پشیلە جارێکی تر
----------------------------- :



گەڕانەوە بۆ مۆدەی ماکیاژی جاوە پشیلە وەدەرکەوتنەوەی جارێکی تر بەتازەترین ماکیاژی زستانەی ٢٠١٢ دادەنرێت ،

ئەم جۆرە ئارایشتە ئەبنە هۆی دەرخستنی جاوەکان بەشێوەیەکی گەورەتر لەڕێگەی بەکارهێنانی جاوی ( ئای لاینەر ) لەوێنەی جاودا و تەنها لەبەشی سەرەوەی ،

لەگەڵ کەمێک درێژکردنەوەی بۆ ئەوەی وەکو جاوێکی گەورە نیشان بدات ،

ئەم جۆرە ماکیاژە ڕوکەشێکی جوان ئەدات ، بەجاوی ئافرەتان و سەرنج ڕاکێشە ، کەجاوی پیاوان هیج کاتێک بەهەڵە نایخوێنێتەوە .



برۆی پان
-------------- :
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c493b01d82.jpg

برۆ پانەکان ڕویەکی دیارە لەڕوە جوانەکانی ماکیاژی زستانە بۆ ساڵی ٢٠١٢ ، لەکاتێکدا برۆ باریکەکان لەجاو ون بون و لە شوێنیان برۆی پان جێگایانی گرتۆتەوە ،

گونجاوە لەگەڵ بۆیەی سروشتی بەرجاو بۆ ماکیاژی زستانە .


ماکیاژی جاو بەشێوەی جیاواز
-------------------------------------- :




یەکێکی ترە لەماکیاژە نوێیەکانی جاو بۆ ساڵی ٢٠١٢ بەڕەنگی زۆر جوان و تایبەتی ، بەکارهێنانی ڕەنگە تۆخەکان وەکو ڕەش و قاوەیی ، وەیان تێکەڵە لەهەردوکیان ، ئەتوانیت ڕەنگی جوانتر بەکاربهێنی ،

بۆ ماکیاژی جاو وەکو ڕەنگی مۆر و پرتەقاڵیش کەشێوەی جاو سەرنج ڕاکێش دەردەخات .




ئامادەکردنی Sozi

وەرگێڕانی داوین .