‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
سێ شەممە, 03 کانونی دووەم 2012 15:34



زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌ ناو خاکی خۆماندا پۆل پۆل ڕاومان ده‌که‌ن و ده‌مانکوژن وجگه‌رسوتاومان ده‌که‌ن به‌بێ گوێ دانه‌ هیچ به‌هایه‌کی مرۆڤایه‌تی به‌ بێ ویژدانی قڕمان ده‌که‌ن له‌ لایه‌ك ئێران له‌ لایه‌کی تر ئه‌تاتورکه‌کان له‌لایه‌کی تره‌وه‌ سوریاو خۆ له‌لایه‌که‌ی ئێراقیشه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ ناکوردیه‌کانی خۆشمان  به‌ قه‌د هه‌ر یه‌ك له‌و چوارپارچانه‌ زیاتر نه‌بێ که‌متر نین له‌ زوڵم و زۆرداری وکوشتن و بڕین به‌رامبه‌ربه‌ گه‌لی کورد ده‌ورێکی باڵایان هه‌بووه‌ چ له‌ هێنانی سوپای ده ره‌کی دوژمنان بۆ گیانی کوردو چ له‌ شه‌ڕی ناوخۆو چ له‌ کاره‌ساته‌کانی 17شوبات وپه‌لامارو سوتاندن و گرتن و کوشتن و له‌دروستکردنی سیناریۆ پوچه‌ڵه‌کانیان له‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان دا که‌ هیچ قسورێکیان نه‌کرد‌وه‌و هه‌موو ڕێگایه‌کی داپڵۆسێنه‌ریکیان تاقی کردوه‌ته‌وه‌ بۆ ماناوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌لی خۆیان . جا له‌ به‌رامبه‌ر کاره‌سات و تاوانی گه‌وره‌ی به‌کۆمه‌ڵ کوژی له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانی ڕژێمی تورکیای زاڵم و دوژمنی کورد به‌ بۆمب بارانی گوندی ڕۆبۆسکی سه‌ر به‌ شاری شرناخ له‌ باکوری کوردستان له‌28/12/2011هه‌موو برینه‌کانی گه‌لی کوردیان کولانده‌وه‌و به‌ بیری هێناینه‌وه‌ به‌ڵام جێگه‌ی داخه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی پارچه‌یه‌کی کوردستان که‌ به‌ناو حوکمی هه‌رێمێك ده‌کات  له‌ ترسی زویر بونی ئاغاکانیان به‌ڕاشکاوی و به‌پێی پیویست ئیدانه‌ی ته‌واویان نه‌کرد له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌ی که‌ به‌ کۆمه‌ڵێکی زۆری کوردیان به‌ بێ تاوان شه‌هیدکرد  له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ مه‌سئوله‌کانی ئه‌تاتورك بوایه‌ ئه‌وا هه‌موو بینایه‌و کۆڵانه‌کانی کوردستانیان به‌ لافیته‌ی ره‌ش ده‌ئاخنی و به‌ خه‌تێکی ڕه‌ش وه‌ك ناخیان لایه‌کی ته‌له‌فزیونه‌کانیان بۆ ڕه‌ش ده‌کردن ئا لێره‌دا ده‌ڵێین کوا هه‌ڵوێست کوا به‌ها کوا کوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تیتان ئه‌مانه‌ هه‌موو له‌ کوێن له‌ چ قوژبنێکدا خۆیان شاردووه‌ته‌وه‌ خۆ لای خۆی ئیوه‌ پیشه‌نگی یه‌كێك له‌ هه‌رێمه‌کان ده‌که‌ن بۆ پێکه‌وه‌نانی کوردستانی گه‌وره‌ . به‌کام شێوه‌ به‌ کپ بون و هاوکاری کردنی داگیرکه‌رانی کورد ئایا له‌ بیرتان چوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌وانه‌ داگیرکه‌رانی پارچه‌کانی کوردستانن ئایا ئه‌مه‌ تراژیدیای حکومڕانی به‌زینه‌ یان حکومڕانی ڕاسته‌قینه‌و به‌ره‌و پێش چوون جا هیوادارم له‌ هه‌موو نیشتیمان په‌روه‌رێکی کورد چاو نه‌ترسانه‌ یه‌ك بگرن به‌رامبه‌ر به‌ دوژمنان بوه‌ستن باله‌وه‌ زیاتر یاری به‌ چاره‌نوسمان نه‌که‌ن ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنی کوردستان به‌خوێن وگیان بێت ئه‌وه‌ لێمان نزیك بوه‌ته‌وه‌ با به‌هاری عه‌ره‌بی ببێته‌ به‌هاری کوردی و نه‌مانی دزی و گه‌نده‌ڵی وگه‌ڕانه‌وه‌ی یاساو دادپه‌روه‌ری و متمانه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی نیوان خه‌ڵك و خاك  هه‌نگاونان بۆبه‌ره‌و پێش چون و هه‌وڵدان بۆ پێکه‌وه‌ نانی 4 پارچه‌که‌ی کوردستان و دروست بونی کوردستانی گه‌وره‌و هاتنه‌دی هه‌موو ئومێدو ئاواته‌کانی گه‌لی کوردو ڕه‌وینه‌وه‌ی هه‌موو خه‌مه‌کان پێشبینی ئه‌و بنیات نانه‌ش له‌ برا  کورده‌ شۆڕشگێڕه‌کانی سوریاوه‌ ده‌ست پێ ده‌کات و پاشان درێژه‌ی ده‌بێت بۆ هێزی برا کورده‌ شۆڕشگیڕه‌کانی  تورکیا واته‌ هێزی باکور  هیزی یه‌کلای که‌ره‌وه‌ن بۆڕزگار کردنی پارچه‌کانی تری کوردستان و  ده‌رهێنانیان له‌ ژێر ده‌ستی یه‌ك به‌یه‌کی ڕژێمه‌کان  دروست بوونی کوردستانێکی گه‌وره‌ ئه‌وش ئاواتی هه‌موو کورده‌ نه‌ك خه‌ونی شاعیرانه‌ چونکه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا وڵات و سه‌رۆکی دیکتاتۆر قابیلی قبوڵ نی یه‌و ئه‌بێ هه‌مویان بگۆڕرێن ئێستا جیهان جیهانی حوکمی دیموکراتی ی ڕاسته‌قینه‌یه‌ نه‌ك دیموکراتی ساخته‌و کارتۆنی .


    بابه‌ڕۆمان