کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
سێ شەممە, 17 کانونی دووەم 2012 16:40




کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی داگیرکەرەوە دەیناڵاند، خێروبێری بەهەدەر و تاڵان دەبرا،چەوسانەوەو ناهەقی بەشە خۆراک و ژەمێکی سەرەکی میللەت بوو.کەهەوێنی داگیرساندنی مەشخەڵی ئازادی و شۆڕشێکی جەماوەری بوو،کەلەدوای کۆماری ئارارات دامەزرا.
به‌رێکه‌وتی 22 ى کانوونى دووه‌مى ساڵى 1946 به‌رابه‌رایه‌تى (قازى محمد) دامه‌زرا که‌ به‌فه‌رمى به‌ کومارى کوردستان ناسرا،له‌ ڕۆژ هه‌لاتى کوردستان ،ئه‌م کۆماره‌ له‌ شارى مهاباد که‌ زوربه‌ى دانیشتوانه‌که‌ى کوردن،کۆمیته‌یه‌کیان  پێکهێنا له‌ چینى ناوه‌ند به‌ پشتگیرى سه‌رۆک خێڵه‌کان ده‌سه‌ڵاتى ناوچه‌ییان گرته‌ ده‌ست ،پاشان پارتێکى سیاسی به‌ناوى (ژ.ک) ژیانه‌وه‌ى کوردستان دامه‌زرێنرا.
ئه‌و کاته‌ قازى محمد به‌سکرتێرى پارته‌که‌ هه‌ڵبڕێررا،هه‌رچه‌نده‌ کۆماره‌که‌ به‌فه‌رمى ڕانه‌گه‌یه‌نرا .تا مانگى کانوونى یه‌که‌مى ساڵی 1945ز ،کۆمیته‌که‌ به‌سه‌رکردایه‌تى قازى محمد ناوچه‌که‌یان به‌ لێهاتوویی و سه‌رکه‌وتنێکى به‌رچاوه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برد.
له‌ ئه‌یلوولى ساڵی 1945 قازى محمد و هه‌ندێک له‌سه‌رکرده‌ کورده‌کان و هه‌وڵیاندا چاویان به‌کونسوڵى سۆڤییه‌ت له‌ ته‌برێز بکه‌وێت ،بۆ ئه‌وه‌ى پشتگیرى به‌ده‌ست بهێنن بۆ دروستکردنى کۆمارێکى نوێ له‌وێشه‌وه‌ بوو به‌ ده‌ست پێکى نوێ بۆ  دروست کردنى کۆماره‌که‌ که‌ چه‌ند ئامانجێکى هه‌بووله‌وانه‌:
1- زمانى کوردى بکرێته‌ زمانى خوێندن و ڕاگه‌یاند ن و ئیداره‌.  2- هه‌ڵبڕاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بۆ کوردستان به‌مه‌به‌ستى چاودێرى ده‌وڵه‌ت .  3- ئۆتۆنۆمى بۆ کورده‌کانى ئێران له‌چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى ئێراندا.  4- هه‌موو به‌رپرسه‌کان له‌خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ هه‌ڵبڕێردرێن .
 5- یه‌کیه‌تى و برایه‌تى له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى ئازرباینجان. 6- ده‌رکرنى یاسایه‌ک که‌ کرێکار و که‌سایه‌تى یه‌ باڵاکان به‌یه‌ک چاو سه‌یر بکات .
که‌ ئه‌مانه‌ کۆمه‌ڵه‌ خاڵ گه‌لێک بوون که‌ ده‌مێک بوو ئاواتى کوردان بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ که‌زۆرى نه‌خایاند ناحه‌زان و دوژمنانى کورد له‌هه‌وڵى شکست پێهێنانى بوون.  بۆیه‌ له‌دواى ڕاگه‌یاندنى کۆماره‌که‌ له‌ساڵى 1946 به‌هۆى فشارى هێزه‌ ڕۆڕئاوایه‌کان وه‌ک:  ( ئه‌مریکا ، سۆڤیه‌ت) که‌په‌یمانى به‌ حکومه‌تى ئێراندا که‌ له‌باکوورى ئێران ده‌کشێته‌وه‌ .
له‌مانگى حوزه‌یراندا ئێران ده‌ستى گرته‌وه‌ به‌سه‌ر ئازرباینجاندا که‌ ئه‌مه‌ هۆکارێک بوو بۆ دابڕانى کۆمارى مهابات له‌ سۆڤیه‌ت و بووه‌ هۆى که‌م بوونه‌وه‌ى پشتگیرى یه‌که‌یان له‌ قازى محمد به‌تایبه‌ت و خێڵه‌ کورده‌کان که‌پێشتر پشتگیریان لێ ده‌کرد ، تا له‌دوایدا به‌رهه‌موو سه‌رچاوه‌ دارایه‌کان نه‌مان و شێوازى ژیانیان به‌ره‌و سه‌ختى ڕۆیشت ، خێڵه‌کان هیچ هۆکارێکیان بۆ پشتگیرى قازى محمد  له‌ کۆماره‌که‌ نه‌ده‌بینیه‌وه‌ ، زۆرێک له‌ خێڵه‌کان قازى محمدیان به‌جێ هێشت . ته‌نیا ئه‌وانه‌ مابوونه‌وه‌ که‌ سه‌رچاوه‌ دارایی و به‌رهه‌مه‌کانیان له‌گه‌ڵ قازى محمد دا دابه‌ش ده‌کرد ، تا له‌ (5) ى کانوونى یه‌که‌م ئه‌نجوومه‌نى شه‌ڕ به‌ قازى محمدیان ووت که‌ ڕێ له‌ هه‌ر په‌لامارێکى سوپاى ئێران ده‌گرن که‌ بکرێته‌ سه‌ر ناوچه‌که‌ .
له‌ (15) ى کانوونى یه‌که‌م سوپاى ئێران هات و ده‌ستى به‌سه‌ر مهاباتدا گرت و له‌گه‌ڵ هاتنى ئه‌م سوپایه‌ ڕاسته‌وخۆ  چاپخانه‌ى کوردیان داخست و هه‌ر کتێبێکى کوردیان بدۆزیبایه‌وه‌ ئه‌یان سوتاند ، وه‌ فێرکردنیان به‌زمانى کوردى قه‌ده‌غه‌ کرد .تا دواجار له‌ (31) ئازارى 1947 قازى محمد له‌ سێداره‌ درا له‌ مهاباد به‌تۆمه‌تى خیانه‌ت کردن له‌ده‌وڵه‌تى ئێران له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له‌ هاوڕێکانى . هه‌رچه‌نده‌ قازى نکۆڵى له‌وه‌ نه‌ده‌کرد که‌ سه‌رچاوه‌ داراییه‌کانیان له‌ سۆڤێته‌وه‌ بوو . ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت که‌جیاوازییه‌کى گه‌وره‌ له‌نێوان شار و خێڵه‌کاندابوو هه‌روه‌ها هه‌ندێکى تر له‌خێڵه‌کان دڵیان به‌بارزانیه‌کان نه‌ده‌کرایه‌وه‌ ، چونکه‌ بارزانییه‌کان نه‌یان ئه‌ویست سه‌رچاوه‌و داهاته‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌ش بکه‌ن  بۆیه‌ ئه‌م کۆماره‌ که‌ته‌مه‌نى (11) مانگ بوو کۆتایی پێهات

هێمن حه‌مه‌
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

 * مامۆستاى قوتابخانه‌ى (بنار) له‌ قه‌ڵادزێ