شاندیَكی پزیشكی ئه‌مریكی دیَنه‌ كوردستان و چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن
شەممە, 04 شوبات 2012 17:32




به‌م زووانه‌ شاندیَكی پزیشكی ئه‌مریكی دیَنه‌ كوردستان و چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن ،كه‌ تائیَستا له‌ كوردستاندا ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ ئه‌سته‌م بووه‌ ..له‌وباره‌یه‌وه‌ شیلان خانه‌قا نویَنه‌ری حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان بۆكاروباری بازرگانی له‌ ئیمارات بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاند رایگه‌یاند:" له‌ریَگه‌ی نویَنه‌رایه‌تیه‌كه‌مانه‌وه‌ گفتووگۆمان كردووه‌ له‌ گه‌لَ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مریكی له‌دوبه‌ی كه‌ گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌ جیهاندا و خۆشحالَی خۆیان ده‌ربری وه‌ بیَنه‌ كوردستان و چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ ئه‌نجام بده‌ن كه‌ تائیَستا له‌ كوردستان چاره‌ سه‌ركردن و ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ ئه‌سته‌م بووه‌ و هاولاَتیان ،ناچار بوونه‌ سه‌ردانی ولاَتان بكه‌ن .
ناوبراو وتیشی:"چاره‌سه‌ره‌كان له‌ بواری نه‌خۆشیه‌كانی ئیَسكدا ئه‌نجام ده‌دریَت و شانده‌كه‌ له‌ چه‌ندین پزیشكی پسپۆر پیَك هاتوون و ماوه‌ی 2هه‌فته‌ش ده‌میَننه‌وه‌ له‌كوردستان دا ":..
شیلان خانه‌قا ئه‌وه‌شی باسكرد:" له‌كوردستان هه‌موو پیَداویستیه‌ پزیشكیه‌كانیان بۆ دابین ده‌كریَت و سه‌رجه‌م ئالیه‌تی ئیشكردنه‌كانی دیكه‌شیان ده‌میَنیَته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و تیمیَكی پزیشكی كوردستانیش هاوكاریان ده‌بن ":...
 
نێره‌ر // نه‌به‌ز محه‌مه‌د